میسر؛ عه‌لا و جه‌مال موباره‌كی كوڕانی حوسنی موباره‌ك، گه‌شتنه به‌ریتانیاو باس له هه‌ڵاتنی وه‌زیری ناوخۆش ده‌كرێت
Sunday, January 30, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی جه‌زیره، ره‌وه‌ندی میسری له له‌نده‌ن زانیاریان داوه به په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به گه‌شتنی عه‌لا موباره‌ك و جه‌مال موباره‌كی هه‌ردو كوڕی حوسنی موباره‌ك و خێزانه‌كانیان بۆ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه له میسر، باسی لهوهكردوه: عهلاو جه‌مال شوێنی نیشتهجیبَونيان له ناوچه‌ی (قوتامیه) له قاهیره بهجێشتوه.
هاوكات به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، وه‌زیری ناوخۆش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار خاكی میسری جێهێشتوه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان، له نوێترین گۆڕانكاریدا حوسنی موباره‌ك، عومه‌ر سلێمان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری به جێگری خۆی دانا و (ئه‌حمه‌د شه‌فیق)یشی به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپاردوه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|