(سبه‌ی):
له‌بڕیارێکی نوێ‌دا به‌تۆمه‌تی هاندانی هاوڵاتیان بۆ خۆپیشاندان، حکومه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی میسر بڕیاریدا به داخستنی نویسنگهکانی که‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره).
به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵی جه‌زیره، ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه) ئه‌نه‌س فه‌قی، وه‌زیری راگه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی میسر بڕیاریدا به داخستنی سه‌رجه‌م نوسینگه‌کانی که‌ناڵه‌که‌یان له‌و وڵاته.
له‌هه‌مانکاتدا وه‌زیری راگه‌یاندن بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه باجی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌رجه‌م په‌یامنێره‌کانی ئه‌و که‌ناڵه بسه‌نرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام بده‌ن.