كه‌ركوك، كورد داواكار و داوالێكراو!
Thursday, August 23, 2007 |
|
|
مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر
به‌درێژایی ده‌یان ساڵی شۆڕشه‌كانی كورد به‌رده‌وام ده‌وترا؛ به‌غدا ئاماده نییه كوردستانییه‌تی كه‌ركوك بسه‌لمێنێ، بۆیه دوایی شكستهێنانی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ، تۆمه‌تی گه‌رمبوونه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌درایه پاڵ به‌غدا. دوایی رووخانی سه‌ددام، كورد بوو به هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و له‌زۆر كاتیش‌دا به هۆی نه‌گونجانی شیعه و سوننه‌وه، وه‌ك ئێستا له‌ئارادایه كورد پاڵپشت و هۆكاری مانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانی به‌غدا بووه.
ئه‌گه‌ر به لۆژیك لێكیبدهینهوه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له دوایی رووخانی سه‌ددامه‌وه، له‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا، كورد هه‌م داواكار بووه‌و هه‌م داوالێكراو! چۆن؟ كاتێك وه‌فده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده 140 ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی داده‌نیشن، ئه‌و حكومه‌ته ته‌نها حكومه‌تی عه‌ره‌ب نییه یان خۆیان وته‌نی به‌ته‌نها هی شیعه یان سوننه نییه، به‌ڵكو حكومه‌تی كوردیشه و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و بگره تا وه‌زاره‌ته‌كان و ناو وه‌زاره‌ته‌كان كورد تێیدا به‌شداره.
بۆیه كوردیش له به‌غدا وه‌ك به‌شێك له‌و حكومه‌ته ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا، كورده به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌غدا هه‌رگیز وه‌ك ته‌ره‌فی جێبه‌جێكار خۆیان نیشان نه‌داوه، به‌ڵكو له دانوسانهكاندا یان وه‌ك لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدار بوون یان وه‌ك چاودێرێك به‌شداریان كردووه، هه‌رگیز خۆیان نه‌خستۆته ته‌ره‌فی به‌غداوه، تاوه‌ك داوالێكراوێك ده‌ور بگێڕن و بڕیاری ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌و مادده‌یه له كاتی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت.
ره‌نگه وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا بڵێن: رێگه‌یان نه‌داوین تا ببینه به‌شێك لهوهفدهكانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، به‌ڵام سوچ له قه‌باعه‌ت خراپتر، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان ئه‌وه بێت، ده‌بێ پرسیار له خۆیان و حزبه‌كانیان بكرێت، ئایا ئێوه به‌و مه‌رجه به‌شداریتان نه‌كردووه تا له خێر‌و شه‌ڕدا ده‌ورتان هه‌بێت؟ ئایا كاتێك بڕیاری بهشداریكردنتاندا یه‌كێك له مه‌رجه سهرهكییهكانتان ئه‌وه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 نه‌كرێت، ئه‌وا پاشه‌كشێ له حكومه‌ت ده‌كه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی بۆ ته‌نها جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی كشانهوهشتان نه‌كرد؟
ره‌نگه بڵێن: به گوێره‌ی رێككه‌وتنامه‌كه به كشانه‌وه‌ی كورد حكومه‌ته‌كه ده‌ڕوخا، راسته، به‌ڵام به‌شداری كورد، له به‌غدا ئه‌گه‌ر نه‌توانێت، مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكات، چی به‌شدارییه‌كه؟ مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ جوانكردنی حكومه‌تی به‌غدا بێت تا بڵێت: دیموكراسی به‌رقه‌راره و كوردیش شه‌ریكی ده‌سه‌ڵاتن.
گه‌لۆ: چیتر بۆ دواخستنی مادده‌ی 140 به‌غدا تاوانبار مه‌كه‌ن، چونكه جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه چه‌ند له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی به‌غدا بووه، هێنده‌ش له‌سه‌ر ئێوه بووه، بۆیه كاتێك كه ویستتان سوژنێك به‌گیانی ئه‌واندا بكه‌ن، تكایه پێش ئه‌وه ده‌رزییه‌ك به له‌شی خۆتاندا بكه‌ن.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|