رابه‌ری گشتی ئیخوان موسلمین: موباره‌ک سی ساڵه پیاده‌ی حکومێکی زۆردارانه‌و گه‌نده‌ڵی ده‌کات
Monday, January 31, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
محه‌مه‌د به‌دیع، رابه‌ری گشتی ئیخوان موسلمین له‌میسر، حوسنی موباره‌کی تۆمه‌تبارکرد به هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی روداوه‌کانی میسر و رایگه‌یاند: "موباره‌ک به‌رپرسه له هه‌ر روداوێک که له وڵات‌دا روده‌دات، چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سی ساڵه پیاده‌ی حکومێکی زۆردارانه‌و گه‌نده‌ڵی و وه‌ستانه‌وه دژی ئۆپۆزسیۆن ده‌کات، بۆیه ئه‌مڕۆش کاتی لێپێچینه‌وه‌یه".
باسی له‌وه‌شکرد، حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر به‌شێوه‌یه‌کی رێکخراو "تیرۆری ده‌وڵه‌ت" به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران پیاده ده‌کات.
به‌دیع داوای له‌هاوڵاتیانی میسر کرد به‌رده‌وامن له شۆڕش و راپه‌ڕینه‌که‌یان دژی ده‌سه‌ڵات و پێشیوابو، به‌و رێگه‌یه بڕیار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای گه‌ل.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی دو رۆژی رابوردوی حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر، رابه‌ری گشتی ئیخوان موسلیمن وتی: به هه‌مو شێوه‌یه‌ک گۆڕانکارییه‌کانی موباره‌ک رهتدهکهینهوهو پێمانوایه ئه‌و گۆڕانکارییانه ته‌نها بۆ فریودانی هاوڵاتیانه له‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌ی لهسێشهممهی رابوردوه‌وه ده‌ستیان پێکردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به هه‌مو شێوه‌یه‌ک پشتگیری له‌داواکارییه‌کانی گه‌لی میسر ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵیان ده‌بن، ئاشکراشیکرد چه‌ندین لیژنه‌ی جه‌ماوه‌رییان له‌پارێزگاکان وه‌ک لیژنه‌کانی دابینکردنی خۆراک و ئه‌من و ئاسایش و ته‌ندروستی.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|