عه‌دنان داودی
وا پێده‌چێ وه‌كو بلاَوبونهوهی ئاگری ناوپوش راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له ولاَته عه‌ره‌بیه‌كاندا بلاَوبۆتهوه، به تایبه‌ت له ولاَتانی باكوری ئه‌فریقیا، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌م مانگه‌دا حكومه‌تێكی عه‌ره‌بێی روخاو و یه‌كێكی تریش زۆر به‌توندی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له ده‌رگای كۆشكی كۆماری ئه‌دات و گۆڕانێكی نوێ به‌ڕێوه‌یه، گۆڕانی ئه‌مجاره ته‌واو به‌رۆكی حكومه‌تی حوسنی موباره‌كی گرتوه و پێده‌چێ وه‌كو بهسالاَچوی سه‌رۆك رژێمهكهیشی پیروپه‌ككه‌وته بێ و له‌ناوه‌وه جه‌سته‌ی پیری كرمی كردبێ.
د.ئه‌حمه‌د عه‌وف له كتێبه‌كه‌یدا (شارستانی میسری كۆن) ده‌ڵێ: میسر له زمانه سامیه‌كاندا به‌مانای (دیوار، سنور، به‌ربه‌ست) دێته‌وه بیزه‌نتیه‌كان له كۆنه‌وه به میسریان وتوه copt كۆكراوه‌ی ده‌بێته copts له راستیدا ئه‌و وشه‌یه له زمانی یۆنانیه‌وه بلاَوبوهتهوه Aegyptus به‌و دیانانه وتراوه كه له میسر ژیاون، ئێستایش ئه‌وروپیه‌كان به میسر ده‌ڵێن Egeptوه ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌و وشانه بكۆڵینه‌وه ده‌بێ میسر جێی قبتیهكان بێ، دواتر له‌دوای بلاَوبونهوهی ئیسلام و له‌سه‌رده‌می عه‌مری كوڕی عاس میسر ته‌عریب كراوه، به هه‌رحاڵ باسه‌كه‌ی ئێمه زیاتر سیاسیه نه‌وه‌ك مێژویی.
حوسنی موباره‌ك له دایكبوی ساڵی 1928 و ده‌رچوی كۆلێژی جه‌نگی فڕۆكه‌وانیه و له‌دوای مردنی جه‌مال عهبدوالناسر، ئه‌نوه‌ر سادات هاته سه‌ر دهسهلاَت و ئه‌می كرد به جێگری خۆی، له‌دوای كوژرانی ئه‌نوه‌ر سادات له ساڵی 1982 به ده‌ست ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان حوسنی موباره‌ك بو به سه‌رۆك كۆمار و له‌وكاته‌وه به مستێكی پۆڵایین حوكم ده‌كات و سه‌ره‌ڕای به‌ره‌وپێشچونی میسر له بواری بیناسازی هاتوچۆ و په‌یوه‌ندیه نێودهوڵهتیكانهوه، بهلاَم گه‌لی میسر له جاران زیاتر بالاَتر بونه له‌ڕوی ژماره‌و له‌ڕوی خراپ بومی یاری گوزه‌رانه‌وه، ئه‌وه‌یش وه‌های كردوه كه رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌لی میسر زیاتر رقی له رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك بێته‌وه.
رژێمه‌كه‌ی حوسنی موباره‌كیش له‌شێوه‌ی رژێمه‌كانی سه‌دام حوسێن و حافز ئه‌سه‌د و قه‌زافی و زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی تێكڕای سه‌رۆكه عه‌ره‌بیه‌كانی تری، كوڕ و برا و خزم و كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌واو بواره ئابوری و پۆسته سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌تیان كۆنترۆڵ كردوه و جێگایان له خه‌ڵكانی تری ته‌سك كردۆته‌وه.
ئه‌م خۆپییشاندانهی ئه‌م جاره‌ی میسر، جه‌ماوه‌ریه و چ لایه‌نێكی سیاسی و حیزبی له پشته‌وه نیه و به‌ته‌نها لاوانی رۆشنبیر، بهلاَم كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژار پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و هه‌مو تایفه و چین و توێژیك ده‌گرێته‌وه و پێكهاتون له موسڵمان قیبتی و نه‌یار و سه‌ربه‌خۆكان له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ 25ی مانگ یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه بو بۆ سه‌ر رژێمی میسری، بێگومان، رۆژانی تریشی به‌دواوه ده‌بێ و واپێشبینی ده‌كرێ كه به روخانی رژێمی حوسنی موباره‌ك سه‌رجه‌م رژێمه دكتاتۆریه‌كانی تری وه‌كو به‌ردی دۆمینه بهڕیزوه به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌ون، ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌یان ساڵه گه‌لانی چه‌وساوه عه‌ره‌بی چاوه‌ڕوانیه‌تی وا ده‌رئه‌كه‌وێ.
له راستیدا بارودۆخی سیاسی میسر ئاوسه به‌چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی و تایفیه‌وه، له ههمویشیانی ئاڵۆز تر‌و به‌رده‌ست تر بۆ به‌ره‌ی نه‌یار بۆ قۆستنه‌وه دژ به حكومه‌تی موباره‌ك، كێشه‌ی قبتیهكانه، كێشه‌ی به‌ره‌ی پان نه‌یاری ئیخوان ئهلمسلمین، سه‌ره‌ڕای ئاستی به‌رزی هه‌ژاری و بێ كاری له میسر به‌گشتی و له‌سه‌روی ئه‌وانه‌یشه‌وه هه‌وڵدانی موباره‌ك بۆ رێگاخۆشكردن بۆ جه‌مالی كوری بۆ سه‌رۆكایه‌تی داهاتوی میسر له‌پاش خۆی.
بهلاَم ئایا هیچ گره‌نتیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و رژێمه‌ی له‌دوای ئه‌م دیكتاتۆرانه دێن ده‌توانن دڵی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی تین‌و بۆ ئازادی تێراوی دیموكراتی فریده‌م بكه‌ن، یان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كرێ به‌ته‌نها دیكتاتۆرێك به یه‌كێكی تری ده‌گۆڕن.
ژانی گه‌ل هاتۆته كۆتایی و له رۆژێكی نوێ داستانێكی نوێ تۆمار ده‌كرێ...