(سبه‌ی):
لێدوانه‌که‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه)ی حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر سه‌باره‌ت به خۆ کاندید نه‌کردنه‌وه‌ی بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی وڵات، هێنده‌ی تر ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی به‌دوای خۆیدا هێناو خۆپیشاندانیش به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه)ه‌وه له زرۆبه‌ی شاره‌کانی میسر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستیپێکرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ داواکردن بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر، دژی لێدوانه‌که‌ی وه‌ستانه‌وه که رایگه‌یاندبو بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی کاندید ناکاته‌وه.
له‌هه‌مانکاتدا هاوڵاتیان داوا ده‌که‌ن هه‌رچی زوه‌و پێش ئه‌و واده‌یه حوسنی موباره‌ک واز له پۆسته‌که‌ی بهێنێت و ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
پاش خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌که‌ی دوێنێ هاوڵاتیان له‌قاهیره‌ی پایته‌خت، حوسنی موباره‌ک رایگه‌یاند: بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی وڵات خۆم کاندید ناکه‌مه‌وه، که بڕیاره له‌مانگی ئه‌یلولدا به‌ڕێوه‌بچێت.