میسر؛ ئۆپۆزسیۆن لێدوانه‌که‌ی موباره‌ک ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و به فێڵکردنی داده‌نێن
Wednesday, February 2, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
لێدوانه‌که‌ی موباره‌ک ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسری زیاتر کرد‌و هاوکات ئۆپۆزسیۆنیش به فێڵکردن له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
دوێنێ (سێشه‌ممه) پاش خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌که‌ی قاهیره‌ی پایته‌خت، حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر رایگه‌یاند: بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی وڵات خۆم کاندید ناکه‌مه‌وه، که بڕیاره له‌مانگی ئه‌یلولدا به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن ئه‌و لێدوانه‌ی موباره‌ک ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د به‌رادعی، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی نیشتیمانی بۆ گۆڕان رایگه‌یاند: لێدوانه‌که‌ی موباره‌ک دژی خواستی هاوڵاتیانی میسره‌و به‌ڵێنه‌که‌شی بۆ خۆ کاندید نه‌کردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵات، جارێکی تر فڵێکردنیهتی له هاوڵاتیان.
به‌رادعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، موباره‌ک که‌سێکی دیکاتۆرهو گوێ به ده‌نگی هاوڵاتیان نادات، رونیشیکردهوه که گوێنه‌دان به داواکارییه‌کانی گه‌ل بۆ وازهێنانی له‌ده‌سه‌ڵات، کاریگه‌ری خراپی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه)ش هاوڵاتیانی میسر له نۆیه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌کاندا، له‌گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له قاهیره‌ی پایته‌خت کۆبونه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|