له ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
ئایا خه‌ڵکانی خۆپیشانده‌ری میسر ده‌توانن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، یاخود سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت له هێشتنه‌وه‌ی جڵه‌وی فه‌رماڕه‌وایه‌تی له ده‌ستی دا؟ شتێفێن گاسێلی په‌یامنێری شتێڕن له قاهیره‌وه ئه‌م باسه‌ی نوسیوه.
دیمه‌نی قاهیره له مڕۆژانه دا له تابلۆیه‌ک ده‌چێت که وێنه‌یه‌کی سوریالی له چوارچێوه‌ی خۆی گرتبێت: له‌ملاوه تانکێک (ده‌بابه‌یه‌ک) له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه دا وه‌ستاوه، له‌ولاوه باره‌گای حیزب گڕی تێبه‌ردراوه و بڵێسه‌ی به‌رزبۆته‌وه هه‌روه‌ها له لایه‌کی تره‌وه هه‌را و زه‌نای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له جه‌ژنێکی میلی ده‌چێت.
هه‌ندێکجار خۆپیشانده‌ران دێن و پاکه‌ت و قه‌وانی ئه‌و فیشهکانهیان له ده‌ستیان دا راگرتون که له‌سه‌ریان نوسراوه (مه‌ید ئین ی‌و ئێس ئه‌ی) یه‌کێکیان ده‌ڵێت: ته‌ماشاکه‌ن، ئه‌وه‌تا به فیشه‌کی ئه‌مه‌ریکی ته‌قه له ئێمه ده‌که‌ن. له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌م قسه‌که‌ره و ئه‌وانی تره‌وه هه‌لیکۆپته‌ر له ئاسمان دا دێت و ده‌چێت، رۆژ له دوای رۆژ بارودۆخی میسر سه‌رنجڕاکێشتر ده‌بێت، به‌ر له که‌مێک وا ده‌رده‌که‌وت که ئه‌م راپه‌ڕینه له دژی حوکمی 30 ساڵه‌ی دیکتاتۆر حوسنی موباره‌ک ببێته خۆی سه‌رکێشیه‌کی توندڕه‌وانه و ئانارشیزم. که‌چی ئه‌مڕۆ له 7هه‌مین رۆژی ئه‌م نائارمیهی میسردا محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی (که خۆی به سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزسیۆن ناودێر کردوه) داوای مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له وڵاته‌که‌یدا ده‌کات.
شه‌وان ئێشک له گه‌ڕه‌ک ده‌گرن و نیوه‌ڕوانیش خۆپیشاندان ده‌که‌ن...
ئیتر ده‌وڵه‌ت ده‌سبه‌رداری ئه‌و کاره بێهوده‌یه‌ی بو که ده‌یه‌ویست خۆپیشانده‌ران له جاده‌کان دا زهبرکوت بکات، ئه‌مجاره‌یان ده‌وڵه‌ت ویستی فێڵێکی تر له خۆپیشاده‌ران بکات و تاکتیکێکی نوێ به‌رانبه‌ریان تاقیبکاته‌وه، ئه‌وه‌بو له شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌ی رابردودا له‌ناکاو هه‌مو هێزه‌کانی پۆلیسی کێشانه‌وه و له‌پڕ کۆمه‌ڵی دز و تاڵانکار ئه‌و بۆشاییه‌یان پڕ کرده‌وه که پۆلیس به‌جێی هێشتبو، ئه‌مکاره‌ی ده‌وڵه‌ت خه‌ڵکی ناچاری ئه‌وه‌کرد که ده‌سته و ئه‌نجونه‌ی فره پێکبهێنن تاکو سه‌ر و ماڵی خۆیان له دزین و سوتاندن بپارێزن، ئه‌وه‌تا ئێستاکه شه‌وان چه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و پارێزگاری له خۆیان و ماڵ و مغازهکانیان ده‌که‌ن و به‌یانیان زو بۆ پشویه‌ک ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه و تاکو نیوه‌ڕۆ ده‌نون، له نیوه‌ڕۆ دهبواوه جارێکی درێژه به خۆپیشاندان ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر ژیانیانه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاوڵاتیان بۆ پارێزگاریکرن له سه‌روماڵ هیچ دهمارکرژیهکیان پێوه‌دیار نیه و جۆرێک له ئاسوده‌گی و بێخه‌میان هه‌یه، چونکه هه‌رکه‌سێک خه‌یاڵی خراپه‌کاری له مێشک دا نه‌بێت ده‌توانێت خه‌یاڵی ئاسوده بێت. ئه‌مه بارودۆخی پایته‌خته، به‌ڵام له ئه‌سکه‌نده‌ریه و شوێنههکانی تر دا ئه‌نجومه‌نی هاولاتیانی خۆپارێز چه‌ندین جاران خه‌ڵکانی ناو ریزی خۆپیشاندانه‌کانیان گرتون و بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌سبه‌سه‌ر کردون، واته جۆرێک له دادگایی‌کردن بۆ خه‌لکانی ناو خۆیان دروستکردوه.
ئایا ئه‌م تاکتیکه‌ی رژێم کاری خۆی ده‌کا؟
له ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه (31.1.2011)وه دیسانه‌وه پۆلیس ده‌رکه‌وته‌وه، دیاره هه‌مو که‌سێک خۆشی به چاره‌ی ئه‌م پۆلیسانه نایه، چونکه هه‌ر ئه‌م پۆلیسانه بون له یه‌که‌مین رۆژه‌کانی خۆپیشاندان دا به‌ربونه گیانی خه‌ڵکی و زه‌بروزه‌نگیان دژی هاوڵاتیان به‌کارهێنا، هه‌ربۆیه‌شه زۆرینه‌ی هاوڵاتیان ئه‌م پۆلیسانه به سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆیان داده‌نێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکانێک هه‌ن پێێانخۆشه که جاریکی تر پۆلیس هاتۆته‌وه ناویان. ناو به ناو ده‌نگی ته‌قه‌یه‌ک دێته به‌رگوێ و که‌س نازانێت کێ ته‌قه‌ی له کێ کردوه، هه‌ربۆیه‌شه به‌شێک له‌و ته‌کتیکه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به کێشانه‌وه‌ی پۆلیس تاوه‌کو خه‌ڵکی له‌ناو بێسه‌روبه‌ره‌ییدا سهریانلێبشێوێت پێده‌چێت کاری خۆی کردبێت.
ئه‌گه‌رچی تاکو ئێستا سی هه‌زار یاخود چل هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌ڕژێنه ئه‌و مه‌یدانی تهحریرهی که ئۆپۆزیسیۆن بۆ رێڕۆیشتنهکانی کردۆته چه‌قی گردبونه‌وه، به‌ڵام بۆ شارێکی گه‌وره و فرهدانیشتوانی وه‌کو قاهیره که 8 ملیۆن که‌سی تێدا ده‌ژی ئه‌م ژماره‌یه که‌مه، ئاخر ژماره‌یه‌کی فره‌ی خه‌ڵکانی قاهیره ئاره‌زویان له خۆپیشاندان نیه، وه‌یاخود توانای ده‌سبه‌ردان له کار و که‌سابه‌تیان نیه، وه‌کو دانیشتوانی گه‌ڕه‌که هه‌ژاره‌کان ئه‌گه‌ر رۆژێک بێکار بن پاره‌ی کڕینی خوارده‌مه‌نی خۆیان و منداڵه‌کانیان نیه.
سه‌رچاوه: گۆڤاری شتێرن
**تێبینی: دهرکهوتوترین که‌سێک که ده‌یه‌وێت جێگه‌ی دیکتاتۆر حوسنی موباره‌ک بگرێته‌وه بریتیه له محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی، ناوبراو له دایکبوی ساڵی 1942ی شاری قاهیره‌یه. له 1997وه تاکو 30ی نۆڤێمبه‌ری 2009 به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بوه، له 2005 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبه‌خشراوه.