(سبه‌ی):
گۆڕه‌پانی سیاسی میسر گه‌لێك هێزی جۆراوجۆر له‌خۆی ده‌گرێت كه له خۆپیشاندانهكانهی ئیستای میسردا به‌شدارن.
بزوتنه‌وه‌ی 6 ی نیسانی لاوان
لایه‌نگرانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێگه‌كانی فه‌یسبوك و تویته‌ر و فلیكه‌ر به شێوه‌یه‌كی چڕوپر به‌كارده‌هێنن بۆ رێكخستنی ئه‌و چالاكیانه‌ی داواكاری دیموكراتین، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی لاوان، هێزی سه‌ره‌كی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 25 ی مانگی رابوردو بو، داوایان كرد به‌شداری بكرێت له (رۆژی توڕه‌یی)دا و چه‌ند داواكاریه‌كیان له‌سه‌ر پێگه‌كه‌یان له ئینته‌رنێتدا راگه‌یاند.
له‌و داواكاریانه، رۆشتنی وه‌زیری ناوخۆ و كۆتاییهێنان به یاسای بارودۆخی كوت‌وپڕ و زیادكردنی لانی كه‌می موچه‌ی له‌خۆ گرتبو، هه‌روه‌ها داوایان له میسریه‌كان كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و به‌رده‌وام بن له خۆپیشاندان تا داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت.
چالاكیه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له 2008 دا وه‌ك گروپێك له ( فه‌یسبوك)دا ده‌ستیپێكرد بۆ پشتگیریكردن له كۆمه‌ڵێك كرێكار له شاری (المحله الكبری) له باكوری میسر، دواتریش داوایان كرد مانگرتنێگی گشتی له 6 ی مایس ی هه‌مان ساڵدا ئه‌نجام بدرێت. بزوتنه‌وه‌كه ناوه‌كه‌ی له‌و رۆژه‌وه وه‌رگرتوه.
ئه‌ندامه‌كانیان و به‌تایبه‌ت ژماره‌یک گه‌نجی خاوه‌ن بڕوانامه، ئاماده‌یه‌كی زیاتریان پیشاندا بۆ به‌ره‌وڕوبونه‌وه‌ی گرتن و زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، توانیشیان ژماره‌یه‌ك رێپێوان بۆ به دیموكرایهت كردن ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ك ئاههنگێكشیان بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشوی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم(محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی) رێكخست له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر له شوباتی 2010 دا، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له چالاكیه‌كانی پۆلیس و بانگه‌وازه‌كانی.
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی ( گۆڕان )
(محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی)
به‌رادعی لایه‌نگری بزوتنه‌وه ناڕهزایهكه بو، به‌ڵام خۆشی ده‌پاراست كه راسته‌وخۆ روبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ببێته‌وه، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر به‌رادعی (كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی بۆ گۆڕان) ی پێكهێنا، و ئاماده‌یی پیشاندا كه ببێته ئامڕازێك بۆ ریفۆرمكردن، به‌رادعی به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا كرد و به نامه‌یه‌ك له پێگه‌ی تویته‌ر دا پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕی، ماوه‌یه‌كیش به‌ر له خۆپیشاندانه‌كان، بڕێكی زۆر له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا.
رۆژی سێشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی رابوردو كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی له بانگه‌وازێكدا داوای كرد له سه‌رۆكی میسر حوسنی موباره‌ك، كه خۆی بۆ خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه و بیریش له پێدانی ده‌سه‌ڵات به كوڕه‌كه‌ی (جه‌مال موباره‌ك) نه‌كاته‌وه.
له‌م رۆژانه‌شدا بزوتنه‌وه‌كه داوای كرد په‌رله‌مان كه به‌م دواییه هه‌ڵبژێردرا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، كه تێیدا حیزبی وه‌ته‌نی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر له 90% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی له نوێنه‌ری پارته سیاسیه لیبراڵیهكانی وه‌ك (پارتی ئه‌لغه‌د) و به‌ره‌ی دیموكراتی و هێزه ئیسلامیه‌كانی وه‌ك (ئیخوان ئه‌لموسلمین) پێكهاتوه، به‌شداریی ئیخوانه‌كان یارمه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی دا نزیكه‌ی ملیۆنێك واژۆ كۆبكاته‌وه بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كه‌ی، به‌ڵام دواتر ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه ناكۆكیان تێكه‌وت، كاتێك ئیخوانه‌كان ئاماده‌نه‌بون پشتگیری له داوای كۆمه‌ڵه‌كه بكات بۆ به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی رابوردودا.
ئیخوان موسلیمین
سه‌رباری ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه فه‌رمیه‌ی سه‌پێندراوه به سه‌ر ئیخوانه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هێزترین هێزی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوترینیشه، به‌رپرسه میسریه‌كان ئیخوان به (ئاژاوه‌نانه‌وه) تاوانبار ده‌كه‌ن، گه‌رچی له‌م خۆپیشاندانانه‌ی دوایدا تا ئێستا رۆلێكی گه‌وره‌یان نه‌بینیوه، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزبه‌كه كه به‌شدارن له‌م خۆپیشاندانه‌دا ئاشكرا نیه و بڕیاریشیاندا كه بانگه‌واز بۆ پشتگیریكردنی (خۆپیشاندانی توڕه‌ی) ی له داواكاریه‌كه‌ی گه‌نجان ده‌رنه‌كه‌ن، له خۆپیشاندانه‌كانیشدا بڵاوكراوه‌ی حیزبه‌كه بڵاوده‌كرایه‌وه، كه داواكاریه سیاسیه‌كانی حیزبه‌كه‌ی له‌خۆ گرتبو.
ئیخوانه‌كان وه‌ك تاك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداریان ده‌كرد و تا ساڵی رابوردو 5 كورسی په‌رله‌مانیان هه‌بو، به‌ڵام له 2010دا زۆربه‌یان له‌ده‌ستدا، هه‌رله‌وێوه بڕیاریاندا بایكۆتی به‌شی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، كه به‌شی یه‌كه‌می هێز و ته‌زویری تێدا به‌كارهات.
حیزبی وه‌فد
ئه‌م حیزبه كۆنه جه‌ماوه‌رێكی زۆری نیه له‌مڕۆدا، له قۆناغی پێشودا رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ده‌بینی له په‌رله‌ماندا، ئه‌مانیش له‌به‌ر ته‌زویر قۆناغی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی بایكۆت كرد، ئه‌م حیزبه و سه‌رۆكه‌كه‌ی (به‌ده‌وی-شه‌حاته) تۆمه‌تبارده‌كرێن به‌وه‌ی له حكومه‌ته‌وه نزیكه و پهردهپۆشیهك ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵات كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌ماندا خۆی ده‌نوێنێت.
هه‌روه‌ك ئیخوانهكانیش، سه‌رۆكی حیزبی وه‌فد بهشدارینهكرد له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ی رابوردودا، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی لاوانی حیزبه‌كه‌ی وه‌ك خۆیان به‌شداری بكه‌ن له خۆپیشاندانه‌كاندا، دوای ئه‌وه (به‌ده‌وی) له رێگه‌ی كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌ب) وه داوای كرد په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتیمانی پێكبهێنرێت و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ بكرێته‌وه.
حیزبی ئه‌لغه‌د
ئه‌یمه‌ن نوری دامه‌زرێنه‌ری حیزبه‌كه زیاتر له 3 ساڵی له زینداندا به‌سه‌ربرد، له‌كاتێكدا زۆركه‌س پێیانوایه به بیانوی نادروست ده‌ستگیركرا له‌كاتێكدا پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌دوای حوسنی موباره‌كه‌وه له هه‌ڵبژاردنه سهرۆكایهتهكهی میسردا، پاش ئازادكردنی له‌شوباتی 2009 دا، (ئه‌یمه‌ن نور) ئاماده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌بوه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن دژ به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی داوه.
حیزبی ئه‌لغه‌د بزوتنه‌وه‌یه‌كی دژ به‌میراتگری ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنا و دواتریش په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی گۆڕانه‌وه، ئه‌یمه‌ن نور بهشداریشیكرد له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابوردودا.