(سبه‌ی):
ماوه‌ی 14 رۆژه له‌سه‌ر یه‌ک خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) له‌دوه‌م هه‌فته‌ی خۆپیشاندانهکانداو وه‌ک رۆژانی رابوردو سه‌دان هاوڵاتی له گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌قاهیره‌ی پایته‌خت کۆبونه‌ته‌وه‌و تێکڕا داوا ده‌که‌ن حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
لای خۆشیانه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێگا سه‌ره‌کییه‌کانی گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و رێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران له‌و ناوچه‌یه.
له‌هه‌مانکاتدا له شاره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک سویس و ئه‌سکه‌نده‌ریه‌و مه‌نسور خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردوه‌و هاوڵاتیان داوا ده‌که‌ن کۆتایی به ده‌سه‌ڵاته 30 ساڵییه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک بێت وه‌ک سه‌رۆکی میسر.