كه‌ركوك، ناشه‌فافییه‌تی ده‌سه‌ڵات
Tuesday, August 28, 2007 |
|
|
پشکۆ ناکام
كه‌م ده‌سه‌ڵات هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد كه هێنده له مێژووی خۆی تووشی نوشست و هه‌ڵه و رێگای داخراو بووبێت، ته‌نها له یه‌ك جاریشدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاماده‌نییه و نه‌بووه دان به‌وه‌دابنێت كه له نووشستێكی دیاریكراودا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه و مه‌وزوعییانه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات و داوای لێبووردنیش له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكات له‌و باجه‌ی داوێتی له ئه‌نجامی كورت بینی و بێ به‌رنامه‌یی و تاك ره‌وی ده‌سه‌ڵات له‌و نووشستییه.
ئه‌وه‌ش هه‌ر له مێژووی پاش راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستپێناكات، به‌ڵكو گه‌ر به ووردی سه‌رنجی لاپه‌ڕه‌ی پڕ له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین به ده‌یان جار له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه تووشی شكست و ئه‌زمه (kanflilht)ی جۆربه‌جۆر بووه، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ربازیی..... هتد.
پێویست ناكات زۆر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه تا نموونه‌ی له‌به‌رچاومان ده‌ستبكه‌وێت، ساڵی 1975 ئه‌و هه‌ره‌سه گه‌وره بێ وێنه‌یه‌ی به‌سه‌ر شۆڕش و خه‌ڵكدا هات، تائێستاش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته ئاماده‌نه‌بووه كه بۆ ته‌نیا جارێكیش رۆڵی خۆی له‌و هه‌ره‌سه دانپێنانێت و شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌شی نه‌كردووه بۆ زنجیره‌ی رووداوه‌كان كه بووه مایه‌ی ئه‌و نه‌گبه‌تییه كه‌م وێنه‌یه‌ی مێژوومان، هه‌روه‌ك هه‌موو جارێكی تر هه‌ر هه‌موو تاوان و لێپرسراوییه‌تییه‌كه ده‌خرێته سه‌ر ناحه‌ز و دراوسێ و وڵاتانی ئقلیمی و هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه..... له ئه‌ده‌بیاتی حزبیشدا له جیاتی ئه‌وه‌ی راستگۆیانه ناسنامه بدرێت به‌و شكسته، ناوی جۆربه‌جۆری ناسك كراوه‌ی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه جارێك نسكۆیه و جارێكی تر ته‌نها شكستی سه‌ربازیی و جارێكی تر بورانه‌وه بوو و چاوه‌ڕێی هه‌ستانه‌وه‌بن جگه له مانه‌ش به‌رپرسیارێتی مێژوویی و ئه‌خلاقی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش له‌و هه‌ره‌سه كراوه‌یه خه‌تی سوور ـــ شه‌ڕی وێرانكه‌ری ناوخۆ، سوود وه‌رنه‌گرتن له ئه‌زموونی ئازادیی دوای راپه‌رێن، گه‌نده‌ڵی و راووڕووت و جه‌رده‌یی ده‌زگا حزبی و حكومییه‌كان،.... و چه‌ندین نموونه‌ی تریش كه ئێستا ده‌سه‌ڵات ئاماده نییه ده‌ستنیشانی ده‌وری خۆی تیایاندا بكات و ئه‌و دانپێنانه بكاته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خۆ گۆڕین و پیاچوونه‌وه و پاشان كاركردن بۆ راستكردنه‌وه‌ی باره‌كه و كه‌ڵك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك وه‌ربگرێت له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی دروست و ژیرانه له گشت بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی كێشه چاره‌نووسساز و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
هه‌ر ئه‌و تاك ره‌وی و وورد نه‌بوونه له سیاسه‌تی هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆ، خودی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكیش دووچاری چه‌ند رێگایه‌كی داخراو كردووه كه پێشتر ده‌سه‌ڵات خۆی زۆر شانازی به‌لێزانینی خۆی كردووه له چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌رده‌م به ناوی شه‌فافییه‌ته‌وه كه هه‌رچی شه‌فافییه‌ت بێت له‌سیاسه‌ته‌كه‌یدا به‌دی نه‌كراوه، به‌ڵكو سه‌د له‌سه‌د پێچه‌وانه بووه، ئه‌وه‌ی ژێر به‌ژێر جه‌مسه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ری رێككه‌وتوون و دركیان پێكردووه، شتێكی تریان به خه‌ڵك وتووه و خه‌ڵكیش كه‌م و زۆر، هیچ ده‌ورێكی له‌و بڕیاره سیاسییانه نییه كه دواجار هه‌ر خه‌ڵك باجی ناڕاستی و ناشه‌فافییه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌دات.
ــ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك هه‌ر له دوای راپه‌ڕین و دواتر دوای نه‌مانی به‌عس، بووه یه‌كێك له‌و هێڵه سه‌ره‌كییانه‌ی ده‌سه‌ڵات كاری بۆ كرد تا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك (بالجیب) له گیرفانایه و ده‌سه‌ڵات وای چاره‌سه‌ر ده‌كات كه له‌وانه‌یه به چاره‌سه‌ری سیحری ناوببرێت.
ـــ به‌ڵام ئه‌و هه‌موو هاتووچۆ و وتووێژانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوك كراوه تائێستا خه‌ڵك زۆر به‌كه‌می ئاگاداره لێی و زۆر به‌كه‌میش له وورده كارییه‌كانی ئاشكرا ده‌كرێت، جگه له ده‌سه‌ڵات كه ئاگای له رێڕه‌وی پرۆسه‌كه نییه.
ـــ له كاتی گه‌یشتن به رێگای داخراو له گفتوگۆ له‌سه‌ر خاڵ یان بابه‌تێكی مادده‌ی 140 له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كانی تر، به هیچ جۆرێك ئاوڕێك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی پسپۆڕ و شاره‌زایانی غه‌یره حزبی نه‌دراوته‌وه و پرسوڕایه‌كی پێنه‌كراوه كه گفتوگۆكان دواخراون و ئه‌گه‌ر ده‌كرێت و له‌توانادا هه‌یه كۆمه‌كمان بكه‌ن.
ــ نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له‌نێوان واقیعی پرۆسه‌ی به‌جێگه‌یاندنی مادده‌ی 140 و راگه‌یاندن و ته‌سریحه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه هه‌مووی ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات كه هیچ گرفتێك له رێی به‌دیهێنانی خاڵ و بڕگه‌كانی مادده‌ی 140دا نییه و واقیعی وای نیشانده‌دا كه هیچ هه‌نگاوێكی پراكتیكی هه‌ر له یه‌كه‌م به‌شه‌وه كه ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوكه نه‌نراوه.
ــ ئه‌و هه‌موو فرمێسكی تیمساحه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ كه‌ركوك ده‌یڕێژێت، به‌دانانی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری چاك و نه‌فه‌سی درێژ ده‌یتوانی نه‌هێڵێت كار بگاته ئه‌و ئاست و پله‌یه، بۆ نموونه له‌و پاره زۆر و زه‌به‌نده‌ی ده‌چێته گیرفانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ر له بودجه‌ی به‌غدا و داهاتی گومرگ و ئه‌م لاولاوه ده‌كرا به‌شێكی ته‌رخانبكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك، هه‌ر به ناوی كورده‌وه، تا جگه له كوردیش توركمان و عه‌ره‌بیش دركیان به‌وه بكردایه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌ركوك به به‌شێكی كوردستان ده‌زانێت بێجیاكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی شاره‌كه، له رێی ئه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بایه‌خدانه به گوزه‌رانی دانیشتوانی كه‌ركوك به گشتی ده‌كرا متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تری كه‌ركوك به‌لای كوردا بكشێته‌وه و دوور نییه له‌خستنه‌وه سه‌ری كه‌ركوك بۆ كوردستان هه‌رێمی كوردستان به كارێكی ئاسایی و به‌جێیان دابنایه. ــ ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر ئاستی كێشه‌ی كه‌ركوك كه به‌لای خۆیه‌وه به سه‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م ده‌دا و زۆریش موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌سه‌ر ده‌كات، نه‌یتوانیوه كه ململانێی حزبی و تینوێتی ده‌سه‌ڵات به‌لاوه بنێت و وه‌ك یه‌ك سه‌رچاوه‌ی خه‌م خۆری كێشه‌كه بچێته ناو خه‌ڵكه‌وه به‌تایبه‌تی كورده‌كان، تائێستاش له شه‌ڕی كه‌ركوك دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده هه‌یه یه‌ك زه‌رد و ئه‌وی تر سه‌وز ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی كێشه‌كان و هه‌ریه‌ك به‌لای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت وا له دانیشتوانی شاره‌كه بگه‌یه‌نێت كه ئه‌و به‌ته‌نیا خه‌م خۆره و به‌م جۆره و له‌نێوان ئه‌و ململانێیه، خه‌ڵكه‌كه متمانه‌كه‌یان دۆڕاندن و ده‌سه‌ڵاتیش شاره‌كه.
له‌وگێرمه‌وكێشه‌یه‌ی له به‌غدا هه‌یه له‌نێوان كوتله جیاجیاكانی ده‌سه‌ڵات و چوونه ده‌ره‌وه‌ی لایه‌ك و هاتنه‌وه و ئاشتبوونه‌وه لایه‌كی تر و بوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره له به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یتوانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێداگرتن چه‌ند هه‌نگاوێكی گه‌وره له مادده‌ی 140 به‌ره‌و پێشبێت و بكاته مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌موو پێكه‌ونانی به‌ره‌یه‌ك، من تێناگه‌م كابرایه‌كی وه‌ك سه‌در چۆن ئه‌و هه‌موو یارییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌كات و بۆ ده‌سه‌لاتی كوردی ناتوانێت یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌و یارییانه بكات كه مافی خۆیه‌تی و بۆ به‌دیهێنانی خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و سه‌لماندنێكی زیندووی كوردستانی بوونی كه‌ركوكه. رایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی عیراقی!! له‌سه‌ر لیستی كورد وتبوی ئێمه بۆیه ناتوانین له حكومه‌ت بكشێینه‌وه، چونكه بودجه‌كه‌مان له به‌غدایه!! به‌ڵی به‌و پێیه ئیتر كورد ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك بنێت، چونكه پاره‌كه‌ی به‌غدای ده‌دۆڕێنێت له‌م بۆچوونه دووخاڵ خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
1. ئه‌و بودجه و پاره‌یه‌ی باسی لێده‌كرێت كه له‌به‌غداوه ده‌درێت به ده‌سه‌ڵات به ناوی كورده‌وه‌یه دیاره، به‌ڵام ئاخۆ چه‌ند له‌و پاریه به‌ڕاستی بۆ خه‌ڵكی كوردستان سه‌رفده‌كرێت به گشتی و بۆ خودی شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی؟! گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌راستی و له مه‌بده‌ئییایه‌ته‌ی كه كه‌ركوك له ساڵی 2007 بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان، با ته‌حه‌دای حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بكات و ئاماده‌بێت مادده‌یه‌ك له‌به‌غداوه پاره‌ی نه‌درێتێ و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له چوارده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ی به‌غدا و له‌و پێناوه‌شدا داوا بكات كه خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌بن له گوزه‌رانی خۆیان كه‌مبكه‌نه‌وه تا كێشه‌كه له رێی پێداگرتن ده‌به‌نه‌وه، بزانه ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستان چه‌ند پشتگیری ده‌سه‌ڵات ده‌كات و چۆن ئاماده‌یه خۆی برسی و تین‌و بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی كه‌ركوك، به‌ڵام گه‌ر ده‌سه‌ڵات وای بیربكردایه‌ته‌وه، زۆر كێشه هه‌یه كه چاره‌سه‌ركرابوو به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ئاست پاره و داهات، كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه.
ئێستا كه هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه مادده‌ی 140 ئه‌مساڵ جێبه‌جێناكرێت ئه‌مریكییه‌كان، به‌غدا، هێزه سیاسییه‌كان هه‌موو ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌سه‌لمێنن، نه‌ك هه‌ر ته‌واوی مادده‌كه، به‌ڵكو یه‌كه‌م به‌شیان كه ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه، زۆر زه‌حمه‌ته جێبه‌جێبكرێت، ئاله‌م كاته‌دا و تائێستاش ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئاماده‌نییه دان به‌وه دابنێت كه ئه‌و به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی مادده‌كه و به شه‌فافییه‌ت و راستگۆییه‌كی ویژدانییانه داوای لێبووردن له خه‌ڵك بكات و ده‌ستی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رابكێشێت، كه به‌ڵكو تا ده‌كرێت و له‌توانادا هه‌بێت كاربۆ به‌جێگه‌یاندنی مادده‌كه بكرێت، شه‌فافییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نیا له ئاست پاره و تاكڕه‌وی به ئاشكرا ده‌بینێت ده‌گینا له‌مه‌ڕ كێشه‌یه‌كی ده‌سای وه‌ك كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ده‌وتراوه ده‌یڵێینه‌وه دووره له ئه‌رزی واقیع و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا موزایه‌ده له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌ن و پێیانوایه به‌چاوی بزكردنه‌وه و ته‌سریحاتی ئه‌م لاولا ئیتر كێشه‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت، له بیریان چووته‌وه ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی مادده‌ی 140 ده‌كرێت له‌سه‌ر مادده‌كه و ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی ناشه‌فافییه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته‌ڕوو كه وته و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ت و دوو شتی جیاوازن.
ئه‌و هه‌موو پاره و پوله‌ی به‌ناوی كه‌ركوك و لیژنه و پارله‌مان و نوێنه‌ری و وه‌زیری له به‌غدا و ده‌یان ناوی تره‌وه سه‌رفده‌كرێت و كه‌س نازانێت به‌روبوومی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره و ئیمتیازه زۆرانه‌ی به‌ناوی كه‌ركوكه‌وه وه‌ری ده‌گرن چییه و چی كردووه بۆ كه‌ركوك!!! جگه له رسته‌یه‌ك كه وه‌ك قه‌وانی كۆن سواوه و خه‌ڵك ئاماده نییه هه‌ر گوێی لێبێت كه ده‌ڵێن واز له كه‌ركوك ناهێنن!! به‌ڵام دیاره لای ده‌سه‌ڵات یاریكردن به مه‌شاعیری خه‌ڵك ئاسانه به ده‌یان دروشم و وته و گفتی ژه‌نگ گرتووه ئه‌و سامانه زۆره‌ی كه‌سانی ناو ده‌سه‌ڵات جه‌مسه‌رێكی ده‌سه‌ڵات كه له دوبه‌ی به پرۆژه‌ی تایبه‌تی ده‌یخه‌نه‌گه‌ڕ، به‌شێكی كه‌میان بۆ كه‌ركوك ته‌رخانبكردایه، ئێستا بارودۆخه‌كه جۆرێكی تر ده‌بوو.
له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه ئێستا كار بۆئه‌وه ده‌كرێت كێشه‌ی كه‌ركوك له رێی UNوه چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌و كاته‌ش هیچ چاوبزكردنه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ری نابێت، چونكه چاره‌سه‌ره‌كه فۆڕمێكی نیوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت و كوردیش له كه‌ركوك وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر بێزیاد و كه‌م حسابی بۆ ده‌كرێت دووریش نییه ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر سه‌فقه‌یه‌كی باش له‌ئێستاوه ره‌زامه‌ندی خۆی پێشانبدات به‌و چاره‌سه‌ره كه ئه‌مه‌ش دوورنییه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بكرێت، چونكه ئه‌مریكاش پێیوایه كه‌ركوك له‌سه‌ر حسابی له‌ده‌ستدانی دۆسته‌كانی تری بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كارێكی باشی نییه بۆ ئاینده‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه. ئه‌وكاته‌ش تا به‌یانی هاواربكه‌ین كه تابوری پێنجه‌م و هه‌لومه‌رجی ده‌ره‌كی كه‌ركوكیان پێدۆڕاندین، شه‌فافییه‌تی به‌كارنه‌هێنا و تاكڕه‌وی له‌سیاسه‌ته‌كانیدا مایه‌ی هه‌ر هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كه و كه‌ركوك له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌یه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|