سه‌عده‌دین ئیبراهیم
له ئینگلیزیه‌وه: ئاراس حه‌مه‌جه‌زا ئه‌مین
دوای پشتگیریكردنی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به چه‌ك و پاره، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو سه‌رجه‌م دیموكراتی خوازان سوربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه حسنی موباره‌ك گوێ له ده‌نگی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی بگرێت، كه داوای لێده‌كه‌ن به‌په‌له له پۆسته‌كه‌ی لابچێت و میسر له خوێن رشتن و زیانی ئابوری بپارێزێت.
گه‌نجانی میسر كه پاژنه‌ی پێیه‌كانیان له‌نێو گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری قاهیره‌دا چه‌قاندوه، له ماوه‌ی 3 ده‌یه‌ی حوكمڕانی موباره‌كدا له دایك بونه، له‌و زیاتر هیچ سه‌رۆكێكی تر ناناسیوه و روبه‌ڕوی داهاتویه‌كی تاریكیش ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی حوكمڕانیه خراپه‌كه‌ی موباره‌كه‌وه. راپه‌ڕینه‌كه‌ی تونسیش ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و سه‌رشه‌قامه‌كان پاڵنا، تاكو به‌دوای گۆڕاندا بگه‌ڕین. كه‌مێكیش له‌وانه باوه‌ڕیان به لێدوانه‌كانی موباره‌ك هێنا، كه رایگه‌یاند له كۆتایی ئه‌مساڵدا و له مانگی ئه‌یلولدا له پۆسته‌كه‌ی دێته خواره‌وه و خۆی كاندید ناكاته‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه: موباره‌ك له هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكدا له‌وكاته‌وه‌ی كه له ساڵی 1981ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست به‌ڵێنی چاكسازی ده‌دات، به‌ڵام دوای ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك له گه‌یشتنی به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی بیرده‌چێته‌وه. له ئێستاشدا چه‌قۆ وهشێنهكانی موباره‌ك په‌لاماری خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه تائێستا 5 كه‌س له خۆپیشانده‌ره‌كان كوژراون، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه ئاسایشی شاری قاهیره ناجێگیره و توندوتیژی له شه‌قامه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه.
سه‌رۆكێك كه ئه‌م تاوانانه ئه‌نجام ده‌دات و خزموتگوزاریهكانی مۆبایل و ئینته‌ر نێت له هاوڵاتیانی ده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر مانه‌وه له لایه‌ن زۆربه‌ی دانیشتوانی میسره‌وه له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌وه‌ش به دوایین ده‌رفه‌تی داده‌نرێت. كاتێكیش موباره‌ك له دوای تیرۆركردنی ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی پێش‌و له ساڵی 1981 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، بهڵێنیدا كه ته‌نها 6 ساڵ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی میسردا بمێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و له‌و رۆژانه‌وه تا ئێستا له‌ژێر " وڵاتی ئیمێرجنسیدا" فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات. قانونه ئیمێرجنسی و له ناكاوه‌كانی موباره‌ك رۆڵی یاسایان له وڵات‌دا هه‌ڵپه‌ساردوه و سومعه‌ی میسری قانونیان تێكداوه. به‌شێوه‌یه‌كی سیستهماتیكیش رێگه‌ی له هه‌مو ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بهرتهسكدهكردهوه و ته‌شهیری ده‌كردن هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساخته ده‌كرد و لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌كانی بێده‌نگ ده‌كرد، دیموكراتی خوازانی زیندانی ده‌كرد و له‌نێو زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دان و هاوڵاتیانی مهكهنیشی ره‌وانه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كان ده‌كرد. زۆر به توندی ده‌ستی به‌سه‌ر میدیاكاندا ده‌گرت و روبه‌ڕوی گه‌نجه‌كان ده‌بۆوه.
موباره‌ك به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئابوری سه‌رده‌می ئه‌نوه‌ر سادات به‌ره‌و بازاڕی ئازاد و كراوه ببات، به‌ڵام زۆرێك له داهاته‌كه‌ی بۆ گروپێكی دیاریكراو بو كه ئه‌ویش نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاته. گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ی موباره‌كدا ده‌بینران وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناو بنه‌ماڵه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی دا ده‌بینراو سه‌ره‌نجامیش بوه هۆی روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بن عه‌لی. له‌هه‌مان كاتدا رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی دانیشتوانی میسر له هه‌ژاریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و چینی مام ناوه‌ندیش ناتوانن به‌رگه‌ی گرانی كرێ و بێكاری و لاوازی ئاستی خوێندن و په‌روه‌رده‌یان بگرن.
موباره‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شانازی به ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌كات و ده‌یه‌وێت "له‌سه‌ر خاكی میسر بمرێت"، به‌ڵام واده‌كات وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نائارامی ببات، وه‌ك له‌وه‌ی كه رێگه بدات میسریه‌كان وڵاته‌كه‌یان بنیاتبنێنه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ش كه رویدا، كه ده‌نگی ته‌قه له زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری قاهیره‌وه بیسترا، ده‌توانرێت چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام له كاتێكدا كه موباره‌ك له پۆسته‌كه‌ی بكشێته‌وه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وڵاتانی خۆرئاواش ده‌توانن كه موباره‌ك و خێزانه‌كه‌ی له ژیانی ئه‌من و ئاسایشیان له ناوچه‌ی شه‌ره‌م شێخ دڵنیابكه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كاته‌كانی له ماوه‌ی رابردودا له‌و ناوچه‌یه به‌سه‌ر بردوه.
به‌گوێره‌ی ده‌ستوری میسریش، جێگری سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێرداو ده‌بێته سه‌رۆكی كاتی تاكو ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ڵبژاردنی نوی له مانگی ئه‌یلول ئه‌نجام ده‌درێت. پێویسته سه‌رۆك وه‌زیریش به‌رپرسیارانی روداوه‌كانی كاتی خۆپیشاندانه‌كان بدۆزێته‌وه و قانونی وڵات بگێڕێته‌وه سه‌ر ره‌وڕه‌وه‌ی خۆیی و ئابوری وڵاتیش بۆ دۆخی جارانی بگێڕێته‌وه. پێویستیشه خۆپیشانده‌ران بخاته ناو گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانی بهرفراونهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌كان و میدیای ئازاد و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا.
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه میسریه‌كان و سه‌رانی وڵاتانی دیموكراتی خۆرئاوا بۆ چاكسازی له میسردان،ده‌كرێت ئه‌م سیناریۆیه بكرێته رێگه‌یه‌ك بۆ رزگاربون له‌م دۆخه‌ی ئێستا. نا جێگیری بارودۆخی میسر و دروستبونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی له‌و وڵاته‌دا، باراك بۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌وروپا روبه‌ڕوی ئه‌و راستیه ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جی پشتگیری له چالاكوانانی دیموكراتی بكه‌ن، كه خۆیان خستۆته ریزی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، یان ئه‌وه‌تا مێژو هه‌رگیز لێیان خۆشنابێت.
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست