(سبه‌ی):
له وتارێکی رۆژنامه‌ی واشتۆن پۆست‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، که ئیسرائیل به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته روداوه‌کانی میسر‌و له گومانی ئه‌وه‌دان، ئاخۆ ئه‌و حکومه‌ته نوێیه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست له‌و وڵاته، شه‌ڕیان له دژ به‌رپا ناكات.
له‌و وتاره‌دا که ناونیشانی "بۆچی ئیسرائیل له میسرێكی ئازاد ده‌ترسێت"ی له‌خۆگرتوه‌و له‌لایه‌ن ئارۆن ده‌یڤد میڵه‌ر نوسراوه، نوسه‌ر تیشکی خستوه‌ته سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی شاره جیاوازه‌کانی میسر و پێیوایه؛ شتێكی نه‌گونجاوه كه نیگه‌رانیه‌كانی ئیسرائیل نه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی قه‌له‌قی، ته‌نانه‌ت هیستریاش، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چی له شه‌قامه‌كانی میسردا ده‌رده‌كه‌وێت.
نوسه‌ر ئه‌وه‌شی نوسیوه: زۆربه‌ی ئیسرائیلیه‌كان ئاره‌زوی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ترسیان له حكومه‌تێكی كه‌سی ماوه درێژ له میسردا قبوڵ بكه‌ن، كه گرنگترین هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیانه. به‌ڵام له حسابات و لێكدانهوهكانیاندا، ئازادی له میسر ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ڵوێست و ره‌فتاری دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌یان.
هاوکات ئاماژه‌ی به ترسه‌کانی ئیسرائیل کردوه له گۆرانکارییه‌کانی میسر، وه‌ک ئه‌وه‌ی؛ ئایا حكومه‌تی نوێی میسر له لایه‌ن ئیسلامیه رادیكاڵیهكانهوه ناگیرێته ده‌ست؟ ئایا ئه‌و حكومه‌ته په‌یمانی ئاشتی نێوانیان ناشكێنێت؟ ئایا شه‌ڕیان له دژ به‌رپا ناكات؟
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، هیچ گومانی تێدا نیه كه حكومه‌تی نوێی میسر و سه‌رۆكه‌كه‌ی گوێڕایه‌ڵی رای گشتی ده‌بێت – له راستیشدا شه‌رعیه‌ت له له خه‌ڵكه‌وه‌و له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاده‌وه وه‌رده‌گرێت – ئاخۆ ئه‌وه‌ش داخوازی ده‌بێت یان ئاره‌زوو. كه ئه‌وه‌ش له سیاسه‌ت و چالاكیه‌كانی خودی ئیسرائیل خۆی گرنگتر ده‌بێت، بێگومان كه ئه‌وه‌ش هیچ قازانجێكی بۆ ئیسرائیل تێدا نابێت.
ئارۆن میڵه‌ر ئه‌وه‌شی نوسیوه: "روداوه‌كانی میسر ته‌نها كۆتاییهاتنی رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك نین، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێهێشتن له‌ناو سیاسیه‌كانی عه‌ره‌بدا. له تونس و میسردا، فڵچه‌كه وشَك و ئاماده‌یه بۆ گڕگرتن ئه‌وه‌ش به‌هۆی تۆقاندن و سه‌ركوتكردن و چۆڵنه‌كردنی كورسییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ – كارێكی ئه‌سته‌مه كه بتوانرێت وێنهبكرێت كه چیتر پریشكهكان نافڕن".