(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک به‌رده‌وامی هه‌یه‌و
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه)ش خۆپیشاندانه‌کانی هاوڵاتیانی میسر پێینایه رۆژی (16)یهمیهوهو له شاره جیاوازه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رده‌وامه‌و هاوڵاتیان داوای کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر و دورخستنه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆش وه‌ک رۆژانی رابوردو کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیان له گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌قاهیره‌ی پایته‌خت به‌رده‌وامبو، هاوکات له پارێزگای سیناش خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردوه‌و چه‌ند شارێکی دیکه‌شی گرتوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ (سێشه‌ممه) خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌و به‌رفروان له گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) ئه‌نجامدراو هاوڵاتیان له‌ژێر دروشمی (هه‌فته‌ی خۆڕاگری) بڕیاریانداوه به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان تا ئه‌وکاته‌ی موباره‌ک واز له‌ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت.