ئه‌بولقاسم قاسمزاده
له فارسییه‌وه: سبه‌ی
کڕینه‌وه‌ی کات تاکتیکێکی ناسراوه له سیاسه‌ت و کۆنتڕۆڵ کردنی قه‌یران که زۆربه‌ی سیستمه دیکتاتۆریه ئاسایشیه‌کان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی راپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵک به‌کاری ده‌هێنن، له میسردا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی زریانی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌دژی حوسنی موباره‌ک، که‌ڵک وه‌رگرتن له تاکتیکی کڕینه‌وه‌ی کات گرنگترین هه‌نگاوی حکومه‌ته و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه بۆ تێپه‌ڕاندن و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئێستای قه‌یرانه‌کان، ئه‌م تاکتیکه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت له په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حوسنی موباره‌ک، پاشانیش هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆک وه‌زیری (ئه‌حمه‌د شه‌فیق) و جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری (عومه‌ر سلێمان) سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی میسر به‌کارهات.
حوسنی موباره‌ک ده‌ستبه‌جێ عومه‌ر سلێمانی راسپارد تا له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان گفتوگۆ بکات، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌رێگاچاره‌یه‌کی ئاشتیانه، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی میسر به‌هاوئاهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ عومه‌ر سلێمان، روداو و راپۆرته‌کانی میسر به‌ئاراسته‌ی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌یرانه‌که و ئه‌نجامدانی رێوشوێنی ئاشتیانه بۆ گه‌یشتن بهلێکتێگهیشتنێکی دو لایه‌نه، حکومه‌ت و دژبه‌ران، له‌به‌رنامه‌کانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌وه په‌خش کران، کێشه له‌م رێگایه‌دا ئه‌وه‌یه که گه‌لی میسر به یه‌ک ده‌نگ خوازیاری روخان و دادگای کردنی حوسنی موباره‌کن.
عومه‌ر سلێمان له‌کاری ئاسایشیدا که‌سێکی به ئه‌زمونه، خوازیاری لانی که‌می گفتوگۆ کردنی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر خواسته‌کانی نه‌یاران و دژبه‌رانی حکومه‌تی ئێستا و له‌سه‌رکاری میسر و رایگه‌یاند قبوڵی خواستی خه‌ڵک له رێگه‌ی گفتوگۆوه بێته‌دی باشتره تاکو قه‌یرانه‌که‌ی ئێستا په‌ره‌بستێنێت و ببیته هۆی کاره‌سات، کوشتار، ئاژاوه و روخانی وڵات. له‌و دانیشتنه‌ی که له‌نێوان نوێنه‌ری حیزبه دژبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ عومه‌ر سلێمان ئه‌نجامدرا ئاماده‌بونی ئیخوانولموسلمین (اخوان المسلمین) حیزبێک که حکومه‌ته‌که‌ی موباره‌ک به‌نایاسای ده‌زانی به‌رچاو بو، زۆر به‌سه‌ر دانیشتنه‌که‌دا تێنهپهڕیبو که ته‌له‌فیزیۆنی میسر هاوکات له‌گه‌ڵ په‌خشی سرودی نیشتمانی باسی له هه‌واڵی سازش و رێکه‌وتنی لایه‌نه‌کانی ده‌کرد، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه خۆرئاوایه‌کان ئه‌م هه‌واڵه‌یان وه‌ک پڕوپاگه‌نده‌یه‌ک بڵاوکرده‌وه.پاش تێپه‌رینی چه‌ند کاتژمێرێک له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی تایبه‌ت به دانیشتنه‌که له‌لایه‌ن حیزب و ئۆپۆزسیوهنه دژبه‌ره‌کانه‌وه، ئاشکرا بو که له‌م دانیشتنه‌دا نه‌ته‌نیا سازش نه‌کراوه ته‌نانه‌ت جه‌خت له دروشم و خواسته‌کانی خه‌ڵک و حیزبه‌کانیان کراوته‌وه و هۆشداریا داوه‌ته عومه‌ر سلێمان، خواسته‌کان بهرهستهی رون و ئاشکرا بریتی بون له:
یه‌که‌م: وازهێنانی ده‌ستبه‌جێی حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆک کۆماری وڵات.
دووه‌م: دادگای کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوه له‌کوشتنی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر و ناڕازی.
سێیه‌م: نه‌مانی ئه‌نجومه‌نه ساخته‌ییه‌کان په‌رله‌مان.
چواره‌م: نه‌مانی ده‌ستبه‌جێی حاڵه‌تی نائاسایی (حاڵه‌تی نائاسایی له‌کاتی تیرۆری ئه‌نوه‌ر سادات و هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک له میسردا هاته ئاراوه و له‌ماوه‌ی ئه‌م 30 ساڵه‌دا به‌رده‌وام نوێ کراوه‌ته‌وه تا به‌م شێوه‌یه ده‌ستی هێزه هه‌واڵگری و ئاسایشیه‌کانی میسر کراوه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک کهبخوازن ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی و سزای بده‌ن.هه‌ر رێپێوان و خۆپیشاندانێک و یان دژایه‌تیه‌کی ئاشکرای حکومه‌ت له‌دۆخی نائاسایدا وه‌ک تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌درا، که سزای قورس و گرانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا).
پێنجه‌م: پێکهێنانی حکومه‌تی ئینتیقالی (انتقالی) و هاوبه‌شی نیشتمانی که به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی تا کاتی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد له‌ئه‌ستۆ بگرێت و له‌ژێر چاودێری ده‌زگای دادی میسردا بێت.
شه‌شه‌م: جیا کردنه‌وه و رونکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی ده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات که له‌ئێستادا هه‌مو ئه‌م ده‌زگایانه له‌ژێر فه‌رمانی حوسنی موبارهکدان.
حه‌وته‌م: ئازادی حیزبه سیاسیه‌کان و گه‌ره‌نتی ئازادی میدیا و راگه‌یاندنه‌کان هه‌روه‌ها ئازادی گشت زیندانیه سیاسیه و دژبه‌ره‌کانی حوسنی موباره‌ک.
ئه‌م خواستانه له‌بازنه‌ی یه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی ده‌سوڕیته‌وه ئه‌وییش کۆتایی هێنانه به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌که له‌میسردا.
گه‌لی میسر هه‌روا به‌رده‌وام له‌گشت وڵات‌دا و له شه‌قامه‌کان بونیان هه‌یه و خۆپیشاندا بۆ گۆڕان له‌میسردا به‌رده‌وامه، دوایین هه‌واڵه‌کان له‌میسره‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که‌لایه‌نی حکومه‌ته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک به سه‌رۆکایه‌تی عومه‌ر سلێمان جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایش، به‌رده‌وام به‌دوای کڕینه‌وه‌ی کاته له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆکردنه‌وه له‌گه‌ڵ دژبه‌ران و دانی به‌ڵێن و واده‌ی نوێ بۆ داهاتو، هیوان وایه خه‌ڵک ماندو بکه‌ن تاوه‌کو ده‌ستکاری له‌خواسته‌کانی حیزبه‌کاندا بکه‌ن، له‌حاڵێکدا حیزبه دژبه‌ره‌کان هه‌روا یه‌کگرتو و یه‌کڕیزن و که‌مترین پاشه‌کشێ کردن له خواسته‌کانی خه‌ڵکیان تێدا به‌دی ناکرێت.
ئیسرائێل و ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕی راگه‌یاندنی ده‌رونی له‌دژی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی میسر به‌کارده‌هێنن تا وانیشان بده‌ن وڵاتی میسر له‌لێواری داڕمان نزیک بوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وان نیگرانن له‌وه‌ی کهبهردهوامی ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی گه‌لی میسر بگاته وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها هه‌رچه‌ند کاتی راپه‌ڕینه‌که درێژهبخایهنێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزتر بونی قه‌یرانه‌که ده‌بێته‌هۆی خێرای و به‌ربڵاوی (رادیکاڵتر)ی دۆخه‌که، رادیکاڵیزمێک که خوازیاری نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا و ئیسڕائیله به‌سه‌ر میسردا، ئه‌وان باش ده‌زانن که ده‌ورانی دیکتاتۆری حوسنی موباره‌کی هاوپه‌یمانی ستراتیژی خۆرئاوا و ئیسرائیل کۆتایی هاتوه و مۆره‌یه‌کی سوتاوه‌که ناتوانرێت حسابی له‌سه‌ر بکرێت، نیگه‌رانی ئه‌وان به‌گشتی له‌دۆخی قه‌یراناوی ئێستایه، به‌ڵام لهناڕون بونی داهاتوی میسر و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر نیگرانن.
ئێستا هه‌مو رۆژێک حکومه‌ته‌کانی جیهان چاودێری روداوه‌کانی میسر ده‌که‌ن و بڕواشیان وایه که میسر ماڵئاوایی له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌ت و سه‌ربازیه‌که‌ی کردوه و به‌ره‌و داهاتو ده‌ڕوانێت.
سه‌رچاوه: ئیتلاعات