عه‌بدولنه‌عیم ئه‌بولفتوح
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراس حه‌مه‌جه‌زا ئه‌مین
هاوشێوه‌ی هه‌مو میسریه‌كان، ئێمه له ئیخوان موسلیمین به‌شداریمان له راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی میسردا به‌مه‌به‌ستی روخاندنی دیكتاتۆرێكی زۆردار كردوه، زۆرینه‌ی میسریه ئازاكان داوای لادانی ده‌ستبه‌جێی موباره‌ك و رژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م داواكارییه، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی گفتوگۆكانداین بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان و به‌شێكیش بین له چاره‌سه‌ره‌كه‌ی، به‌هیوای ئه‌وه‌ین كه فۆرمێكی دیموكراتی به حكومه‌ت ببه‌خشین، میسریه‌كان رزگاربونیان له سه‌رۆكێكی دیكتاتۆر ده‌وێت، پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی و گفتوگۆیه‌كی گونجاو له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه نیشتیمانیه‌كان و داهاتوماندا، به دو‌ریش بین له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
ئێمه به ئاگا‌و هه‌ستیارین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی میانڕه‌و ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه‌یه سه‌ركوت ده‌كرێین و به‌درۆ تاوانبار ده‌كرێین، ترسی به‌رده‌وام و پڕوپاگه‌نده بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له كۆشكه‌كانی موباره‌كه‌وه به پاڵپشتی دۆست و لایه‌نگره‌كانیان له واشنتۆن له دژمان بڵاوده‌كرێته‌وه . به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئاره‌زو مه‌رامی حیزبی له واشنتۆنه‌وه بتوانێت مه‌یلی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له‌بار ببات، ئێمه به‌توندی دژی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه خواستی گه‌ل له‌بارببات. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پلانێكیشمان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌دوای موباره‌ك هه‌بێت، . ئیخوان موسلیمین بڕیاریشیداوه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا هیچ كاندیدێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی میسر نه‌بێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماربكه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌ر بڕیارێكی سیاسی له واشنتۆنه‌وه بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای راستی و دروستی ناوچه‌كه بێت نه‌ك نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئیسلامی توندگهرا.
به‌پێچه‌وانه‌ی راپۆرته ترسێنهرهكانهوه، ئیخوان موسلیمین و خۆرئاوا دوژمنی یه‌ك نین، ئه‌وه دابه‌شبون و بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه‌و شهپێندراوه، وه‌كو هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی ره‌شبین پێشنیاری ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی میسر بریتیه له‌وه‌ی كه یان رژێمه‌كه‌ی ئێستای موباره‌ك قبوڵ بكرێت یان ئیسلامیه توندره‌وه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. پێش هه‌مو شتێك پێویسته جیاكاری و به‌رچاو رونیه‌ك بكات سه‌باره‌ت به‌و جیاوازیه ئایدۆلۆجی و سیاسیه‌ی كه ئیخوان موسلیمین له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌تی، بۆ مسوڵمانان، جیاوازی ئایدۆلۆجی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا نابێته بنه‌مای هه‌نگاونان بۆ توندوتیژی و خوێن رشتن، چونكه ئازادی مرۆڤ رێگه به مرۆڤ ده‌دات كه چۆن بڕیار له داهاتوی یان چۆنێتی ژیانی تایبه‌تی بدات كه ئه‌وه‌ش مافێكی ئاشتییانه‌یه و له بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی ئیسلامدا داوا كراوه. به به‌راورد له‌گه‌ڵ ترادسیۆنی خۆرئاوادا كه جیاوازیه سیاسیه‌كان ده‌كرێ بكرێته هۆیه‌ك بۆ توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه و به‌رژه‌وه‌ندی، ئه‌وه‌ش بێبه‌ڵگه و نمونه نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رژێمه‌كه‌ی موبارهكمان بینی كه شێوازی توندوتیژی وه‌ڵامی خۆپیشاندانه ئاشتی خوازانهكانی دایه‌وه.
ئێمه به باشی له‌وه تێده‌گه‌ین كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی له میسردا هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێده‌گات كه سه‌روه‌ری خاكی میسر به دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه كه ژماره‌یان 80 ملیۆن كه‌سه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه؟ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا له میسردا كامانهنهن؟ ئه‌وان ناتوانن خواستی گه‌ڵ و پێداویستیه‌كانیان وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌ل به‌كاربهێنن یان ده‌یانه‌وێت مه‌یلی خه‌ڵك به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك له‌بارببه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچوكترین گۆڕانی تێدا بكرێت. پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دودڵ نه‌بن سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا، به تایبه‌تی له پێبڕانی مافی پاڵه‌وانێتی و دڵسۆزیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیموكراتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
به سه‌یركردنی پێشه‌وه، ئیخوان موسلیمین ته‌نها گروپێكه له نێو ئه‌و چه‌ندان گروپ و بارودۆخه‌دا كه چه‌ندان لایه‌نی سیاسی و گروپ تیایدا گه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌رده‌كه‌ون له میسردا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه و به‌رێزگرتن له بۆچونی گۆڕینه‌وه و ده‌ستاو ده‌ستپێكردنی ده‌سه‌ڵات. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیخوان موسلیمین به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی كردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می موباره‌كی دیكتاتۆردا كردومانه. له ماوه‌ی چه‌ن ده‌یه‌ی فه‌رمانڕه‌واییدا، ئێمه قبوڵی فره‌ییمان كردوه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی دیموكراتی. له‌گه‌ڵ پاراستنی سروشتی كۆمه‌ڵگای فره‌یی میسردا. ئێمه خۆپیشاندانی مۆدێرن و ئاشتی خوازانه‌مان كردۆته به‌رنامه‌ی كار‌و به به‌رپرسیارانه به‌رنامه‌ی كاری خۆمان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرتوه بۆ میسریش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هه‌مان شێوه.
له بهرپرسیارێتیهكهماندا ئه‌وه‌مان تۆماركردوه كه مۆدێرنخوازی ره‌مزی وه‌ره‌قه‌ی سیاسیمانه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كاری خۆمان بونیات ده‌نێین، بۆ نمونه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان كه رامانگه‌یاندوه هه‌ر حكومه‌تێك له داهاتودا پێكبهێنرێت ئێمه به‌شێك ده‌بین له‌و حكومه‌ته به رێزگرتن له په‌یماننامه‌كان و هه‌مو پابه‌ندبونێكی پێویست له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی میسردا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامین و زۆربه‌ی دانیشتوانی میسریش ئیسلامیه، هه‌ندێك كه‌س داوای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وه له به‌رنامه‌ی كاری هه‌مو كه‌سێكدا نیه، شتێكی گرنگ و بنیاتنه‌ره ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌وه بكرێت كه بنیاتنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلام مانای ئه‌وه نیه كه حكومه‌تێكی دینی سوننه‌كان بێت له‌وكاته‌وه‌ی كه ئێمه پیاوانی دینیمان نه‌كردۆته مه‌رجه‌ع. بۆ ئێمه ئیسلام رێگای ژیانه و له لایه‌ن یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی دانیشتوانی گۆی زه‌ویه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كرێت. شه‌ریعه‌ت هۆكارێكه بۆ سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری كه ژیان له‌سه‌ر گه‌شه ده‌كات، چاودێری هه‌مولایه‌ك ده‌كات، ئازادی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. به‌هه‌رحاڵ، هه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه كاربكات، پێویسته له‌سه‌ر ئاره‌زو خواستی گه‌لی میسر بێت.
خه‌ڵكی میسر نوێنه‌ره‌كانی خۆیان دیاریده‌كه‌ن، فۆرمی حكومه‌ته دیموكراتیهكهیان و رۆڵی ئیسلام له ژیانیاندا دیاریده‌كه‌ن. له ئێستادا كه ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی رزگاریماندایه له دیكتاتۆریه‌ت، میسریه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری وڵات‌دا هیواخوازن كه ئه‌مه‌ریكا له‌م كاته هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا پشتیان بگرێت.
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست