پاوڵ لێندڤای
له ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
به‌ر له رودانی شه‌ڕی جیهانی دوه‌م شاعیر و فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا پاوڵ ڤالێری (1871- 1945) سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات نوسیبوی: ده‌سه‌ڵات به‌بێ خراپ به‌کارهێنانی له تامه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه، روداوه‌کان له ئه‌وکاته‌وه هه‌موجارێ راستی ئه‌م قسه‌یه‌یان سه‌لماندوه، چونکه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ڤالێری فه‌یله‌سوف هه‌ر کاتێک گه‌یشتبنه ده‌سه‌ڵات و له لوتکه‌ی پۆلیتیک دا بوبێتن ئیتر لێگه‌ڕاون ئه‌و په‌نده گوتراوه به‌سه‌ریاندا بچه‌سپێت.
کێ ئه‌و سکانداڵ و ئابروچونانهی مێژوی کۆماری پێنجه‌می فه‌ره‌نسای دێنه‌وه بیر که کاتی خۆی بڵاوکراوه‌ی ساتیر و ئاشکراکاری نهێنیه‌کان که ناوی La canard enchaaine بو کردنیه هه‌واڵ و له ساڵی 1979 دا بڵاوی کردنه‌وه، له‌وانه هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به ژان بێدێل بۆکۆسای دیکتاتۆری ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا که به قه‌یسه‌ره ئینسانخۆرهکه ناسرابو ته‌به‌قه مرواری و خشڵی عه‌یاره 30 به‌خشیبوه ژیسکارد دیستانی وه‌زیری دارایی ئه‌وکات و دواتر سه‌رۆکی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا؟ نرخی ئه‌و دیاریه‌ی دۆسته هه‌ره باشه ئهفریقایهکهی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆکه به 200.000 یۆرۆ (به نزیکی) ده‌قه‌بڵێنرێت.
بۆکاسا به‌رده‌وام ژیسکاردی فه‌ره‌نسی بۆ راوکردن ده‌کرده میوانی خۆی، ئه‌گه‌رچی دوای رخانی ئه‌و سه‌رۆکه ئه‌فریقیه ژیسکارد دیستان وه‌رگرتنی ئه‌و دیاریه‌ی ره‌تکرده و گوتی شتی‌وا نه‌بوه، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و بهدرۆخستنهوهیش دا نه‌یتوانی له خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی 1981 دا سه‌رکه‌وتوبێت و به‌وهۆیه‌وه تشی دۆڕان بو.
هه‌روه‌ها بن عه‌لی دیکتاتۆری تونس له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه به دۆستێک داده‌نرا که جیگه‌ی متمانه بو له باکوری ئه‌فریقا دا.ئه‌وه‌تا هه‌مان رۆژنامه‌ی ئه‌وکاتهCanard enchaine تازه‌گی هه‌رجاره و به‌شێک له دانپیانانی خاتو میشێل ئه‌لیۆت-ماری سه‌باره‌ت به به‌سه‌ربردنی رۆژانی کرسمس ی ئه‌م ژنه پۆلیتیکاره له تونس دا بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌م ژنه وه‌زیره به هاوڕێیه‌تی یه‌کێک له دۆسته‌کانی (که ئه‌ویش هه‌ر وه‌زیره) له کرسمسی رابردو دا به ته‌یاره‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌فه‌ری تونسیان کردوه و بازرگانێکی نزیک له رژێمی بن عه‌لی خانه‌خوێیان بوه و چه‌ندین گه‌شتی دڵڕفێنیان به شوێنه دڵگیره‌کان ی تونس دا کردوه.
له‌گه‌رمه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی باسوخواسی سه‌ردانی ئه‌م ژنه وه‌زیره‌ی فه‌ره‌نسا دا بۆ تونس له‌پڕ هه‌مان رۆژنامه‌ی ساتیر باسی ئه‌وه‌شی بڵاوکرده‌وه که فرانسوا فیلۆنی سه‌ره‌کوه‌زیرانیش له رۆژه‌کانی کرسمسی رابردو دا به گه‌شتێکی خێزانی چۆته میسر و له‌وێ حوسنی موباره‌کی سه‌رۆک فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی و چه‌ندین به‌له‌می له نیل دا خستۆته خزمه‌تیان.
له‌ئێستادا باس له هیچ سکانداڵێکی نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و هاوکاره نزیکه‌کانی نییه که وه‌کو باسه‌که‌ی بۆکاسا و ژیسکار دیستان بێت تاکو به‌یه‌ک بگیرێن، به‌ڵام دوای بڵاوبونه‌وه‌ی باسی سه‌فه‌ری فرانسوا فیلۆنی سه‌ره‌کوه‌زیران بۆ میسر پێده‌چێت که سارکۆزی زۆری پێخۆش بێت، به‌تایببه‌ت چونکه سارکۆزی له ئێستادا لای جه‌ماوه‌ر خۆشه‌یست نیه و رکه‌به‌ری پۆستی سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسا بۆ سارکۆزی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی داهاتو دا بریتیه له فرانسوا فیلۆن.
لێره‌دا باسی گرنگ بریتی نییه له پۆلیتیکی ناوخۆی فه‌ره‌نسا، به‌ڵکو بێمتمانه‌یی وڵاتان به پره‌نسیپه‌کانی پاریس سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ و داواکانی فه‌ره‌نسا بۆ یارمه‌تیدانی مرۆیی له چێچێنستان و سوداندا، چونکه پاریس له‌کاتێکدا باسی له مافی مرۆڤ و یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ شوێنی تر کردوه که له لاکه‌ی تره‌وه له په‌یوه‌ندیه‌کی باش و هه‌ڵبژارده‌دا بوه له‌گه‌ڵ دیکتاتۆره عه‌ره‌به‌کان دا تاوه‌کو دوایین ساتی حوکمڕانیان.
بۆ نمونه فێرێریک میتێرانی وه‌زیری کولتوری فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن بن عه‌لی دیکتاتۆری تونسه‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی ئیفتیخاری پێبه‌خشراوه.
ئه‌م وه‌زیره که گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت زۆری ئاره‌زو له سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یه که سێکس توریزمیان هه‌یه (سێکس توریست: به که‌سێک ده‌ڵێن ته‌نیا له پێناو رابواردن و تێرکردنی هه‌وه‌س وهریزه دا سه‌ردانی وڵاتێک بکات) به‌پێی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی فراکفورتهر ئالگێماینێ تسایتونگ (فاتس) بێت ئه‌م وه‌زیره فه‌ره‌نسیه زۆر به باشی و سه‌رسامانه باسی له رێک‌وپێکی فێرگه و ئاستی خوێندنی وڵاتی تونس کردوه و له وتوێژه‌که‌یدا بۆ ئه‌و رۆژنامه ئه‌ڵمانیه ره‌تی کردۆته‌وه له تونس ده‌وڵه‌تی پۆلیسی فه‌رمانڕه‌وا بوبێت.
ئه‌وه شتێکی سروشتیه که سه‌رۆکه ئاوتۆریتێرهکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئاسیا له‌لایه‌ن سه‌رانی وڵاتانی تری ئه‌ندام له یه‌کێتیی ئه‌وروپاوه له کۆشکه‌کانی ده‌وڵه‌تی دا پێشوازی ده‌کرێن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له ئه‌ندامه هه‌ره گرنگه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌واوی ئی ی‌و هه‌یه، هه‌ربۆیه‌شه بێمتمانهبونی دنیا به سیاسه‌تکاره دوڕوهکانی پاریس زه‌برێکه و به‌ر ناوبانگی ته‌واوی کۆمکاری ئه‌وروپا ده‌که‌وێ.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی دێر ستاندارد
*پاوڵ لێندفای له 1929 دا له بوداپێست له دایکبوه. نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسێکی به ئه‌زمونه و له 1957 وه له نه‌مسا ده‌ژی. خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسایه.