كه‌ریم فه‌هیم و ده‌یڤد كیرپاتریك
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراس حه‌مه‌جه‌زا ئه‌مین
رۆژی شه‌ممه سه‌رده‌مێكی نوێ له میسر ده‌ستیپێكرد وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بینیمان نه‌ته‌وه‌یه‌كی 80 ملیۆنی له‌گه‌ڵ سه‌دان ملیۆن لایه‌نگریان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بینیان كه چۆن راپه‌ڕینێكی 18 رۆژه‌ی جه‌ماوه‌ری نا توندوتیژ توانی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری 30 ساڵه له‌سه‌ر حوكم لاببات و ژیان له‌و وڵاته‌دا نوێبكاته‌وه.
هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریری چه‌قی نوێی میسر كرد، چه‌ندان ئۆتۆمبیل بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه و خۆڵ و خاشاك له ناوچه‌كه‌دا بڵاوهپێكران و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیش به‌ربه‌ست و دیواره‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریرو ده‌وروبه‌ریان لابرد، رێكخه‌رانی خۆپیشاندانهكهش رایانگه‌یاند، بڕیاری چۆڵكردن یان مانه‌وه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر جێده‌هێڵن، له رۆژی شه‌ممه‌ش گروپێكی بچوك له خۆپیشانده‌ران مانه‌وه‌و داوای دادگاییكردنی حسنی موباره‌كیان كرد.
"خه‌ڵك رژێمیان له‌سه‌ركار لادا" ئه‌وه مانشێتی رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسریه، كه زمانحاڵی حكومه‌تی پێشوی میسر بو وه هه‌ر ئه‌ویش خاوه‌نی رۆژنامه‌كه بو، ئه‌و دێڕه‌شی له بروتنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌وه قهرزكردبو. بابه‌تێكی تری سه‌ر روپه‌ڕی رۆژنامه‌كه: سویسرا پاره و موڵك و ماڵه‌كانی موباره‌كی بلۆك كرد، سه‌رۆك له ئۆفیسه‌كه‌ی ده‌ركرا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه هاوكاری بون.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه رایگه‌یاند، ئێستا سوپا راسپێردارا و به‌رپرسیاره، ئایا له كورترین ماوه‌دا پارله‌مان هه‌ڵده‌په‌سێرێت و حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌رۆكی دادگایی ده‌ستوری په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی باڵای سوپاوه ده‌كات له‌و ده‌سه‌ڵاته كاتیه‌ی كه پێیدراوه.
خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری نیشتیمانی عه‌ره‌بدا به‌بۆنه‌ی روخانی رژێمێكی دیكتاتۆره‌وه ئاههنگیانگێڕاو پیرۆزباییان له میسریه‌كان كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه مانگی پێش‌و روداوێكی هاوشێوه له تونس رویدا، به‌ڵام هێشتا رون نیه كه ئایا ده‌توانرێت له جه‌زائیریش هه‌مان كار بكرێت كه له تیایدا بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندن له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كرا، رۆژی شه‌ممه‌ش ده‌یان كه‌س چونه سه‌رشه‌قامه‌كان و له لایه‌ن سه‌دان پۆلیسه‌وه رێگریان لێكرا.
له لێدوانێكیشیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، مسته‌فا بواچیچی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند "داوای لێبوردن ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌ڵێم حكومه‌ته‌كه‌ی موباره‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه به‌ره‌و ئاشتییانه بگرێت، له كاتی روخانی رژێمهكهشدا سه‌دان كه‌س ئه‌و رۆژنامانانهیان رادهواشاند، كه مانشێتهكهی بریتی بو له "موباره‌ك روخا" .
له میسر، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه سوپا له یه‌كه‌م سیناریۆیدا ئاماژه‌ی پێدابو، مسته‌ر موباره‌كی 82 ساڵ و سه‌رۆكی پێشوی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و شه‌ره‌م شێخی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای سور جێهێشت، ئه‌و روخانهشی له‌دوای شه‌ش ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی دیكاتۆری هات، هێزێكی به‌هێز كه له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌نجانه‌ی دیموكراتی خوازه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، گروپه ئیسلامی و لیبڕاڵیه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی ژێردهستهییاندا پێكه‌وه گرێدا.
خۆپیشانده‌ران یه‌ك له دوای یه‌ك روبه‌ڕوی چه‌ك جبه‌خانه‌كانی حكومه‌تی میسر بونه‌وه، سه‌ره‌تا هێزه چه‌كداره‌كانی پۆلیس، پاشان میلیشیاكانی پارتی ده‌سه‌ڵات و دواتریش پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاكانی ده‌سه‌ڵات.
روخانی موباره‌ك بوه هۆی نه‌مانی ده‌رع و پارێزه‌رێك له سیاسه‌ته ده‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مریكا و عه‌ره‌به هاوپه‌یمانه‌كانی و ئیسرائیل بیرلهوهدهكنهوه كه ئایا سوپای میسر هه‌ڵبژاردنێكی خواێن و دیموكراسیانه ئه‌نجام ده‌دات كه رێگه خۆشكهربێت بۆ سه‌رده‌مێكی نوێی دیموكراتی له میسر یان رێگه به دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی سه‌رف ده‌دات.
ئه‌و خۆپیشانانه له كاتێكدا هاتن، كه ته‌نها یه‌ك مانگ به‌سه‌ر شۆڕشێكی تری گه‌نجانه‌دا تێپهڕیبون كه تیایدا گه‌نجان دیكتاتۆرێكی تری وه‌ك زه‌ین العبدین بن عه‌لیان له تونس لادا. شه‌وی هه‌ینیش خۆپیشانده‌ران له‌كاتی ئاههنگگێرانیاندا ئاڵای توانسیان به‌رزكرده‌وه و داوای گۆڕانیان له ده‌سه‌ڵاتی سوریا و ئوردون و عه‌ره‌بستانی سعودیه و یه‌مه‌ن كرد.
باراك ئۆباما له وتارێكدا كه له ته‌له‌فزیۆن پێشكه‌شیكرد، ستایشی شۆڕشه‌كه‌ی میسری كرد و وتی: "میسریه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه ئه‌مڕۆ هیچ شتێك جگه دیموكراتیه‌كی ره‌ها قبوڵناكرێت" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه هێزێكی مه‌عنه‌وی ئاشتییانه بو – نه‌ك هێزێكی تیرۆریستی و كوشتنی بێعهقڵانه – ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ی مێژو جارێكی‌تر به‌ره‌و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌مێنێته‌وه".
محه‌مه‌د سه‌عد ئهلكهتاتنی وته‌بێژی ئیخوان موسلیمینیش رایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مو گروپه‌كانی تر به‌شداریمان كردوه و رێگه‌مان به خۆپیشاندانه‌كه نه‌داوه یان دروشمی ئیسلامیانهمان بهرزنهكردتهوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندنه‌كه مۆركی هه‌مولایه‌كی پێوه‌دیاربێت. "ئه‌وه شۆڕشی هه‌مو میسریهكانه، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ هیچ گروپێكی دیاریكراو نیه تاكو دروشم و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی تێدا بسه‌پێنێت وه‌ك ئیخوان موسلیمین یان هه‌ر گروپێكی تر".
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز