(سبه‌ی):
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوێنێ (پێنجشه‌ممه) له شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چو، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا هیچ رۆژنامه‌نوسێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ستگیر ناكرێت و كار به‌یاسای رۆژنامه‌وانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
عه‌بدولباست فه‌رهادی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌مه‌ودوا هیچ رۆژنامه‌نوسێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ستگیر ناكرێت و كار به‌یاسای كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كرێت كه له‌ساڵی 2007 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: ته‌نها له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس خه‌ڵك بۆ به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هانبدات ده‌ستگیر ده‌كرێت.
هێژا محه‌مه‌د