رونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خه‌ڵكی سیڤیل له‌به‌رده‌م مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا
Saturday, February 19, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
پاش روداوه‌كانی دوێنێ و دروستبونی باری نائارامی و گرژی له سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌شه‌یی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیڤیل به‌چه‌ك و لێكه‌وتنه‌وه‌ی كوژران و بریندارێكی زۆر، هه‌ر دوێنێ هێزێكی چه‌كداری زۆری پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌مو لاكانه‌وه به‌ره‌و شاری سلێمانی هاتون.
دیاره كۆبونه‌وه‌ی ئێوه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئاشتیخوازی بێ چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و سه‌رده‌میانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان له‌به‌كارهێنانی توندوتژی ناڕازییه، بۆیه داوامان له ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه كه به‌م شێوه‌یه ئارامی بپارێزن و دان به خۆتاندا بگرن، چونكه ئه‌مه ته‌نها رێگای راست و دروسته بۆ گۆڕانكاری به‌ره‌و چاككردنی بارودۆخه‌كه و خستنه‌سه‌ر سكه‌ی راستی و عه‌داله‌ت و به‌ره‌و دیموكراتی و ئاشتی.
هاتنتان بۆ به‌رده‌م گردی زه‌رگه‌ته كارێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه و مافی ره‌وای هه‌مو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌یه‌وه، كه به‌رێگای ئاشتی و هێمنانه و سیڤیل داوای چاكسازی و ئازادی و بژێوی ژیان بكات، به‌ڵام ده‌بێ هه‌مو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانین كه ته‌نها راگرتنی ئارامی به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان ده‌بات.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|