(سبه‌ی):
روداوه خوێناوییه‌که‌ی رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردوی سلێمانی و ته‌قه‌کردن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا که ده‌یان کوژران و برینداربونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لێکه‌وته‌وه، ناڕه‌زایی توندی چین و توێژه جیاوازه‌کانی هاوڵاتیانی له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان لێکه‌وته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نوسەر و روناکبیر و که‌سایه‌تییه کورده‌کانی ئوسترالیا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ده‌که‌ن و ئاماژه به‌وه کراوه: "ئێمه دژی هه‌مو توندوتیژییه‌کین، به‌تایبه‌ت توندوتیژییه‌ک دژ به خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی بێچه‌ک بکرێت".
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه: وێڕای ئیدانه‌کردنی ئەم تاوانە دڕندانه‌یه، داوای دادگایەکی عادیلانە و بێلایەنانەی ئەوانە دەکەین، کە دەستیان لە رشتنی خوێنی گەنجانی سلێمانییدا هەیە.
نوسەران و رۆشنبیرانی کورد له ئوسترالیا پێشیانوایه، بێده‌نگی حکومه‌ت له ئاست ئه‌و کرده‌وه میلیشیاییانه‌ی پارتییدا و جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاژاوه‌گێڕیی خۆپیشانده‌رانی بێ‌دیفاع، سه‌لماندییه‌وه که ئه‌م حکومه‌ته چه‌ند حکومه‌تێکی حیزبییه.
نوسەر و روناکبیر و که‌سایه‌تییه کورده‌کانی ئوسترالیا
1. ئارام ره‌فعه‌ت
2. عه‌دنان که‌ریم( ئه‌حمه‌د موعین)
3. کامیار سابیر
4. د.نه‌وزاد ره‌شید
5. د.پشتیوان عه‌بدوڵا
6. به‌هرۆز قادر
7. مه‌نسور رهزاقیی
8. ئاران عوسمان
9. ئاری عه‌لی
10. ئاریاس ئه‌حمه‌د
11. ئاشتیی که‌مال مهولورد
12. ئاشتیی ئیبراهیم ئەفەندیی
13. ئومێد ڕەسوڵ
14. حه‌سه‌ن عوبێد
15. رامیار عبداللە تۆفیق
16. رۆزا بۆکانیی
17. رێبوار عەزیز
18. رێبواری موهەندیس
19. رۆژ بۆکانیی
20. شێروان مه‌ولود
21. شیرین عبداللە
22. سه‌عد عه‌بدوڵا ئاغجهلهریی
23. عوسمان جەلال ئەحمەد
24. کاڵێ بۆکانیی
25. کانیی موسته‌فا( خوشکه‌زای شه‌هید حه‌مه حه‌لاق)
26. کانیی بۆکانیی
27. مامۆستا ئیسماعیل عه‌سکه‌ریی
28. مەریوان جەوهەر
29. نیشتمان عه‌بدوڵا
30. هەنار عه‌بدوڵا
31. فه‌یسه‌ڵ عه‌زیز
32. عه‌باس بۆسکانی
33. محه‌مه‌د پشده‌ریی
34. یوسف مورادیی
35. لالۆ سیانیی