(سبه‌ی):
له درێژه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی چین و توێژه جیاوازه‌کانی هاوڵاتیاندا له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژی روداوه‌که خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی، خوێندکارانی کۆلێژی ئادابی خانه‌قین هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیانی ئه‌و روداوه ده‌رده‌بڕن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی خوێندکارانی کۆلێژی ئادابی خانه‌قین کۆبونه‌وه‌یه‌کیان رێکخست و هاوکات وه‌ک هاوخه‌میان بۆ قوربانییه‌کانی روداوه‌که، جلی ره‌شیان پۆشی.
له‌وباره‌یه‌وه ئاراس محه‌مه‌د، خوێندکاری کۆلێژی ئادابی خانه‌قین بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خوێندکاران و ئیدانه‌کردنی ئه‌و روداوه نامرۆڤانه‌یه، خوێندکاران داوا ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تبارانی ئه‌و روداوه دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.
ئه‌و خوێندکاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خوێندکاران له دروشمه‌کانیاندا داوایان کردوه، که چیتر له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا رێگه نه‌درێت هیچ هێز و لایه‌نێک ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران بکات، که له خۆپیشاندانه‌که‌ی رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردوی سلێمانی، منداڵێکی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ناوی (رێژوان) کوژرا و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش برینداربون.