(سبه‌ی):
روداوه خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی که بوه هۆی کوژرانی منداڵێک و برینداربونی ده‌یان که‌سی تر، کاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی لێکه‌وته‌وه‌و رۆژنامه‌کانی سویدیش به‌گرنگییه‌وه باسیان له‌و روداوه کرد.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (sydsvenska) نوسیویه‌تی: له‌شاری سلێمانی زیاتر له 50 کوژراو و بریندار هه‌یه، کاتێک ته‌قه به ناو ئاپۆڕه‌ی خۆپیشانده‌راندا کراوه، ئه‌و هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌رانه دژ به گه‌نده‌ڵی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کێتی، که ده‌سه‌ڵاتیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شکردوه، رژابونه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
باسی له‌وه‌شکردوه، باره‌گای پارتی که سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌ر به‌و پارته‌یه، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ردبارانکراو دواتریش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و به‌پێی راپۆرتێکی رادیۆی که‌ناڵ 1ی سوید که زیاتر له 4 ملیۆن گوێگری هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌ی دیکه‌ی گرته‌وه.
ئه‌و که‌ناڵه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، که"پێکهه‌ڵپژانی گه‌نجان و پاسه‌وانه‌کانی باره‌گایه‌کی سه‌ره‌کی حیزبێک له‌شاری سلیمانی له‌باکوری عێراق و به‌پێی میدیا کوردییه‌کان، پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کان ده‌ستڕێژی گوله‌یان له خۆپیشانده‌ران کردوه، 4 کوژراو و 52 برینداری لێکه‌وتۆته‌وه.
پشتیوان سه‌عدوڵا ساڵح، که شایه‌تحاڵی ناو خۆپیشانده‌ران بوه و به‌چاوی خۆی روداوه‌که‌ی دیوه ده‌ڵێ: ئه‌وان به چه‌ندین چه‌کی جۆراوجۆر ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران ده‌کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی هیج شتێک بکه‌ن، وتیشی: له ته‌نیشت منه‌وه کوڕێکی 16 ساڵه گوله‌یه‌ک به‌رده‌ستی که‌وت، خوێنێکی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌که رژابو،. پێڵاو، جلوبه‌رگی به‌جێماوی خۆپیشانده‌ران له‌وناوه بهجێمابون، به‌ڕاستی تراژیدیا بو".
کوردی عێراق له واقیعدا ئۆتۆنۆمن و خۆیان حوکمڕانی هه‌رێمه‌که‌یان ده‌که‌ن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه) نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌پێناوی هه‌مان ئه‌و ئامانج و داخوازییانه‌ی که له‌ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه خۆپیشاندانی بۆ ده‌کرێت، ئه‌ویش دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیه که له نێو پێکهاته‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری PDK و PUK به‌ئاشکرا ده‌بینرێت. شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌که روی له بینایه‌ک کرد که باره‌گای سه‌ره‌کی حیزبه‌کان بو له‌شاری سلێمانی، دوای ئه‌وه خۆپیشاندانه‌که ئاقارێکی خێرا و به‌هێزتری به‌خۆوه بینی، گه‌نجه‌کان به‌ردیان ده‌گرته پاسه‌وانه‌کان، دواتر لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان کرده خه‌ڵکه‌که و ده‌ستڕێژیان به‌ناودا کردن، له ئه‌نجامدا 4 کوژرا و 52 برینداری لیکه‌وته‌وه.
به‌پێی میدیا کوردیه‌کان، 10 که‌س له‌و بریندارانه برینه‌کانیان سه‌خت و ترسناکه، ده‌مه‌و ئێواره که‌سوکاری کوژراو و برینداره‌کان له‌ده‌وری باره‌گای ئه‌و حیزبه کۆبونه‌وه، که هه‌ندێکیان چه‌کیان هه‌ڵگرتوه‌و داوای ئه‌وه ده‌که‌ن سیاسیه‌کان له باره‌گاکه بێنه ده‌ره‌وه، وه‌ڵامی پۆلیسیش به قه‌ده‌غه‌کردنی هاوچۆ بو له سه‌عات 7ی ئێواره‌وه بۆ 7ی به‌یانی، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن.
خۆپیشاندان و توندوتیژی و ناڕه‌زایی دوێنی و رۆژی سێشه‌مه‌ش له شاره‌کانی کوت و فه‌لوجه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه.
http://sverigesradio.se/sida/gruppsida.aspx?programid=3304&grupp=6287&artikel=4356721