عه‌زیز شێخانی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌كانیدا به هه‌زاران رۆڵه‌ی فیدا كردوه، له چه‌كی ده‌ستی چه‌كداره شهڕنهدیتوهكان ناترسێ. ئه‌و چه‌كدارانه‌ی، كه ئاماده‌ن به بڕیاری به‌رپرسێک قامك بخه‌نه سه‌ر پهلاپیتكهی چه‌كه‌كانیان تاوانی ئه‌و دوژمنكاریه ده‌ده‌نه‌وه، حیزب و رێكخراوێك كه بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه خه‌بات بكا، ده‌ستی ناچێته خوێنی رۆڵه هه‌ژار و چه‌وساوه‌كان، چه‌كداره‌كانی حیزب بۆ كوردیان سه‌لماند، كه له‌پێناوی مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا شه‌قامه‌كانی شارێك به خوێنی لاوان و نه‌وه‌ی راپه‌ڕین سور ده‌كه‌ن. مێژو له هیچ زۆردار و زاڵمێك خۆش نه‌بوه و نابێ. ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسی له باشوری كوردستان نه‌گۆڕێ، بێگومان نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێده‌نگی هه‌ڵنابژێرێ، نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌گژداچونه‌وه‌ی سته‌مكاراندا له هیچ چه‌ك و دڕهندهییهك سڵ ناكاته‌وه.
ته‌قه‌كردن له لاوان و خۆپێشانده‌رانی كورد له‌ژێر هه‌رناوێكدا تاوانێكی نه‌به‌خشراوه. ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه هه‌بێ، پێویسته له‌و چه‌كدار و ئه‌و كه‌سانه بپێچێیهوه، كه بڕیاری كوشتنی لاوه‌كان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر باب و دایك و برای ئه‌و لاوانه نه‌بونایه، راپه‌ڕینی به‌هاری ئازادیی ١٩٩١ كه‌ی له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه ههڵدهگریسا، ئه‌گه‌ر سوتاندنی بنكه و باره‌گای حكومه‌ت و حیزب تاوان بێ، ده‌بێ كوشتن و برینداركردنی مڕۆڤه‌كان چی بێ؟
خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی كورد پێویسته دژ به سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنی حیزب و بنه‌ماڵه بوه‌ستنه‌وه، هێنانی هێز بۆ سلێمانی له پێناوی چیدا؟ پارتی كه‌ی هێزه‌كانی رۆژێك دژ به دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌كارهێناوه؟ داهاتو زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌له، ئێوه ده‌بێ، له به‌رده‌م نه‌ته‌وه و گیانی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا چۆک دابده‌ن، خه‌ڵكی سلێمانی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به دژی ده‌ستدرێژی چه‌كداره‌كانی پارتی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل خۆپێشاندانێك وهڕێبخهن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی خۆیان به پارێزه‌ری مافی خه‌ڵك ده‌زانن، ده‌بێ ده‌نگی بێزاری خۆیان به‌رزكه‌نه‌وه و سه‌ربه‌رزانه به‌گژ قه‌ڵای زوڵمدا بچنه‌وه، ته‌نیاهێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك و لاوانی بێ‌دیفاع له به‌رامبه‌ر چه‌كدار و بازرگانه سهرۆكهكانیاندا تاوانێكی نه‌به‌خشراوه، با سلێمانی ئه‌مڕۆ ببێته قه‌ڵای خوڕاگری.