(سبه‌ی):
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، فاروق ره‌فیق، نوسه‌رو توێژه‌ی فه‌لسه‌فه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆی خوێنده‌وه.
له ناو داواكاریه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌دراوه له زوترین كاتدا پارتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا بكشێنێته‌وه كه ماوه‌ی دو رۆژه هێناویه‌تی بۆ پارێزگای سلێمانی.
هاوكات داوای ئه‌وه‌شكرا باره‌گای سه‌رجه‌م حیزبه‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌هۆی كوشتن و برینداركردنی زیاتر له 50 خۆپیشانده‌ری خۆپیشاندانه‌كه‌ی 17ی شوباتیش، سه‌رۆكی لقی 4 ی پارتی بدرێت به دادگا.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داوای ئه‌وه‌شكراوه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هۆی روداوه‌كه‌وه داوای لێبوردن له جه‌ماوه‌ری كوردستان بكات.
بڕیاره سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه) جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر، كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ری رێكبخه‌ن سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان و بڕیاری به‌رده‌وامی خۆپیشاندانهكانیشیان داوه له رۆژانی داهاتودا.