(سبه‌ی):
له دو به‌یاننامه‌دا رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌ركی سلێمانی داواكاری و خواسته‌كانیان ده‌ربڕیوه‌و ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان، به‌شێوه‌ی ناتوندوتیژی ده‌ده‌ن و ره‌تی هه‌ر جۆره توندوتیژیهكیش ده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، یاخود له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئه‌نجامبدرێت.
به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌م:
داواكاری خه‌ڵكی شاری سلێمانی بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان پاش هێرشكردنه سه‌ر هاونیشتمانیان له‌سلێمانی له ڕێكه‌وتی 17/2/2011:
1. كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازیه‌ی كه هێنراونه‌ته سه‌ر سلێمانی.
2. ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه خوێنی هاونیشتمانیانی كوردستان بۆ هه‌موان هێڵی سوره هیچ هێزێك نابێت بیبه‌زێنێت.
3. ڕاپێچكردنی لێپرسراوی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌رده‌م دادگایه‌كی جه‌ماوه‌ری عادل.
4. دادگاییكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی پارتی كه بێباكانه‌و نا لێپرسراوانه لاوان و گه‌نجانی بێچهكی ئه‌م شاره‌یان خه‌ڵتانی خوێن كرد.
5. پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێبوردن له خه‌ڵكی سلێمانی و كوردستان بكات بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نا مه‌ده‌نی و نا شارستانیه‌ی به‌رامبه‌ر شاره‌كانی كوردستان نواندیان بۆ ترساندنی خه‌ڵك.
6. پێویسته بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له زوترین كاتدا سه‌رجه‌م باره‌گا حیزبیه چه‌كداره‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شار.
7. پاش هێور بونه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه پێویسته كۆتایی به میلیشیای حیزبی بهێنرێت واته ئیدی حیزب نابێت خاوه‌نی هێزی چه‌كداری بێت كه هه‌ركات حیزب خواستی هێرش بكرێته سه‌ر ڕكابه‌ر یان نه‌یاره‌كانی.
8. پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم لێپرسراوێتی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م كرژییهكان و په‌یمانی ئه‌وه بده‌ن كه ئیدی نابێته ئامڕاز به ده‌ستی هیچ حیزبێكی سیاسیه‌وه بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك، به‌ڵكو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانهو داكۆكی له سه‌لامه‌تی و مافی سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان ده‌كات.
9. ئازادكردنی گیراوه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیه‌كانی 17/2/ 2011
به‌یاننامه‌ی دوهه‌م:
ئێمه كۆمه‌ڵێك هاونیشتمانیانی شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ 19/2/2011له كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ له به‌ر ده‌ركی سه‌را "مه‌یدانی ئازادی" له هه‌نگاوێكی جه‌ماوه‌ری خۆڕسكدا 10 خاڵمان خسته به‌رده‌م ده‌سته‌ڵاتدارانی كوردستان و له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی خوێندرایه‌وه. له‌و كۆبونهوهیهداو ئێستاش ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه باوه‌ڕمان به ملكه‌چنه‌كردنی مه‌ده‌نیانه هه‌یه له‌وانه‌ش؛ كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ناتوندوتیژ، به توندی دژی توندوتیژین چ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران یان له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانی كوردستانه‌وه ئه‌نجامبدرێت. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رچی به ئاماده‌بوان ڕاگه‌یه‌ندرا كه ئێمه هه‌ر ئێستا بڵاوه‌ی لێده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی لایه‌نه لێپرسراوه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه كۆمه‌ڵێك له ئاماده‌بوان خۆ ویستانه به‌ره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌ڕێكه‌وتبون و له‌وێ له ته‌ك ئاسایش و پۆلیسدا ده‌رگیری دروستده‌بێت و دوباره هێزه‌كانی ده‌سته‌ڵات چه‌ند كه‌سێك بریندار ده‌كه‌ن (12) و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئێمه لێره‌دا له پاڵ داواكاریه‌كانی به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌مدا چه‌ند داواكاریه‌كی نوێ ده‌خه‌ینه ڕو.
زۆر ڕاشكاوانه و به ده‌نگێكی زوڵاڵ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه خواست و داواكاری هاونیشتمانیان داواكاری مه‌ده‌نیانه‌و یاساییانه‌یه و ده‌بێت به‌گوێره‌ی عورف و گشت پرنسیپ و ئازادیه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان كه له جیهانی پێشكه‌وتودا په‌یره‌ویان لێده‌كرێت، له‌وانه وتاری مافه‌كانی مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا بكرێت، داوا له ده‌سته‌ڵاتدارانی سیاسی كوردستان ده‌كه‌ین گوێ له داواكاریه ڕه‌واكانی هاونیشتمانیانی كوردستان بگرن و هه‌رئێستا پاشه‌كشه به هێزه سه‌ربازیه‌كانی حیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان بكه‌ن.
داواكارین ئیراده‌ی خۆیان نیشانبده‌ن بۆ به‌سه‌ر رێگا خستنی گۆڕانكاری له سیاسه‌ت و شێوازی حوكومكردنیاندا، له‌م ڕوهشهوه داواكارین به زوترین كات ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی 17 و 19 ی 2 ه‌وه ده‌ستگیركراون بێ هیچ قه‌ید و به‌ندێك ئازاد بكرێن و به‌ڵێنمان پێبده‌ن كه ئیدی به چه‌ك وه‌ڵامی داواكاریه ره‌واكانی هاونیشتمانیان نه‌ده‌نه‌وه.
كۆبونه‌وه‌ی "مه‌یدانی ئازادی" (سه‌را) ی شاری سلێمانی