راگهیاندنی ههڵسوڕاوانی بزوتنهوهی گۆڕان لە شەقڵاوە
Sunday, February 20, 2011 |
|
|
(سبهی):
دەسەڵاتی پارتی لە شەقڵاوە بارەگای بزوتنەوەی گۆڕانی سووتاند
دوور لە یاسا ، دوور لە هەموو پێوانەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی و دیموکراتی ، دەسەڵاتی پارتی لە ئێوارەی ١٩/٢/٢٠١١ بارەگای بزوتنەوەی مۆڵەتپێدراوی یاسایی لە شەقڵاوە ئاگری تێبەردا .
کۆمەڵانی خەلقی کوردستان ، دانیشتوانی شەقڵاوەی خۆشەویست ، لایەنە سیاسیەکان . حەز دەکەم خۆتان شاهێدحالی ئەوە بن کە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دەست کردنی بە جموجۆلە سیاسی و ڕێکخراوەکانی خۆی لە دەڤەری شەقڵاوە بە سینگێکی زۆر فراوان و بە گیانێکی دیموکراتیانەو شارستانیانە شانبەشانی هێزە سیاسەکانی ناوچەکە دەستی کرد بە کارو چالاکیەکانی. لە بەرواری ١٧/٢ تا کاتی سوتاندنی ، بارەگاکە لە لایەن ئاسایشی شەقلاوە کۆنترۆل کرابووبە مەبەستی چاودێری کردن لێی ، ئێمە لە کاتێکدا و لەو شوێنە پەنا دەبەینە بەردادگا کە کارێکی نایاسایی بەرامبەر بە بنکەکەمان کراوە لە هەمان کاتیشدا داوا دەکەین کە پەڕلەمانی کوردستان و دەزگا یاساوڵیەکان بڕیارێک دەربکەن کە چێتر وە لە ژێر هەرپاساوێکەوە بێت بارەگاکانمان و هی هەموو هیزە سیاسیەکانی تر نەکەونە بەر هێرشی لایەنەکان و بنکەی ئێمەش زیاد لە شوێنەکانی تر و لە ڕۆژی دەست بەکار بوونی کە سەردانی قایمقامی شەقلاوەو پارێزگای هەولێرمان کرد بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێوڕەسمی یاسایی و خودی جەماوەری پارتیش دەکەین بە شاهێدحال کە ئێمە لە ڕۆژی دەست بەکار بوونمانەوە تا کاتی سوتاندنی بارەگاکەمان ئێمەو پارتی و سەرجەم هێزە سیاسیەکانی ناوچەکەو بنکەی جەماوەریان و لە نێوانماندا هیچ سەرەداوێکی ناخوشی دروست نەبوو بوو و بە پێچەوانەوە جەماوەری پارتی ڕێزیان لەو هەلسوکەوتە هێمنانەو شارستانیانەی بنکەکەمانیان دەگرت و هەر بەو بۆنەیەشەوە ئێمە داوا لە خەلکی شەقلاوەی تێکۆشەر دەکەین کە ئەوانیش لە گەل ئێمە هاوڕابن کە سوتاندنی بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان لە ژێر هەر پاساوێکەوە بێت خزمەتی ژیانی پێکەوەیی و بەرقەرار کردنی دیموکراتی و بەرقەرار بوونی یاسا ناگەیەنێ لە هەرێمی کوردستان و ناشی شارینەوە لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکەی بەڕێز نێچیروان بارزانی لە شەوی ١٨/٢ دڵنیایەکی دا بە ئێمە بەوەی کە ئەوەی لە بەرامبەر بە بارەگاکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێرو دهۆک و سۆران کرا شتی نایاسایین و و بۆ لەمەو دوا ئێمە بۆ خۆمان ئاسایش و پاراستنی گیانی برادەرانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەخەینە ئەستۆی خۆمان و کەچی ئەوەی لە شەقلاوە رووی دا هەتا مانای ئەوەش دەگەیەنێ کە ڕێزیش بۆ لێدوانەکەی بەڕێز نێچیروان بارزانی نەگیراوە . دیسان داوا لە دەسەڵاتی پارتی لە ناوچەکەمان دەکەین کە هەر پێشێلکرایەک بەرامبەر بە هەر کەسێکی چالاکوانانی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت لە ژێر هەر ناوێکەوە بێت ، ئەوان لێی بەر پرسیارن و پێشمان خۆشە کە پارتی دیموکراتی کوردستان کە خۆی بە پاراستنی ڕێوڕەسمی دیموکراتی پێناسە دەکات بە پشوەکی درێژەوە هەولی ئەوە بدات کە ئەو مەینەتەی لە سولێمانی ڕووی داوە هەولی هێورکردنەوەی بدات نەک هەولی ئەوە بدات کە شوێنێکی تری ئەو کوردستانە پیرۆزە بگرێتەوە . مێژووش شاهێد حالی ئەوەیە کە شەڕە ناوخویەکانی پیشتری دەسەلاتی کورد لە زیان بەولاوە لە بزاڤی نیشتمانی کوردو سەرجەم پرۆسەی دیموکراتی هیچی تری لێ شین نەبۆتەوە . کاتی ئەوەش هاتووە و بۆ پتەوکردنی ئەزمونی فەرمانڕەوایەتی کوردەوە یاسا سەروەرمان بیت و چیتر پەنا نەبەینە بەر پێشێلکردنی .
هه بزوتنەوەی گۆڕان لە دەڤەری شەقلاوە
١٩/٢/٢٠١١
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|