(سبه‌ی):
تادێت ناڕه‌زاییه‌کان دژی روداوه خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی به‌رفروانتر ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، وا بڕیاره خوێندكارانی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی شاری رانیه خۆپیشاندانێک ساز بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌کێک له رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی شاری رانیه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ئه‌و خوێنڕێژییه‌ی له‌شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گای لقی (4)ی پارتی ده‌ستڕێژی گوله له خۆپیشانده‌ران كراوه، که چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكهوتهوه.
باسی له‌وه‌شکرد، به‌و هۆیه‌وه خوێندكاران خۆپیشاندانێكی هێمنانه ساز ده‌كه‌ن له كۆلێژه‌كه‌وه به‌ره‌و قائیمقامیه‌ت و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
هاوکات له‌و خۆپیشاندانه‌دا خوێندکاران چه‌ند داواكاریه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕو، که تێیدا داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م گیراوان له شاری سلێمانی ده‌که‌ن، كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كه‌وه ده‌ست گیركراون، دادگاییكردنی تاوانبارانی 17ی شوبات كه له لقی چواری پارتیه‌وه ته‌قه له خۆپیشاندانه‌كان كراوه، کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی پارتی بۆ شاری سلێمانی هێناونی.