فه‌ره‌یدون مامه‌ند
له مێژوی دروست بونی مرۆڤایه‌تی گه‌لێك جار باس له كه‌شتی كراوه به جۆرێك كه هه‌ركاتێك خه‌ڵك ژیانی له مه‌ترسی دابوبێت له خنكان خۆیان به‌كه‌شتی رزگار كردوه، یان كه‌شتی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و بازرگانی خزمه‌تێكی زۆری به مرڤایه‌تی گه‌یاندوه، له‌ڕه‌وتی سیاسیش‌دا وشه‌ی كه‌شتی بۆ مه‌به‌ستی یه‌ك ئامانجی و یه‌ك به‌رنامه‌ی به‌كار هاتوه وه‌كو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ئامانجێك سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ئه‌و ئامانجهواتا هه‌مویان به‌سواری كه‌شتی بگه‌نه كه‌ناری ئارامی و ژیانێكی ئاسوده، بهلاَم كاتێ كهسیاسهتهكه توشی قه‌یران و شكست ده‌بێت ئه‌وا بێ هیوا ده‌بن و هه‌مویان پێكه‌وه شكست دێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مویان لهناوكهشتیهكه پێكه‌وه نقوم ده‌بن.
ماوه‌یه‌كه له میدیاكانی هه‌ردو حیزبی دهسهلاَت و له‌سه‌رزاری كادره حیزبیه‌كانیان رسته‌یه‌كیان به ده‌م گرتوه و رۆژانه به گوێی خه‌ڵكی ساده و هاولاَتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی داده‌ده‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن: "ئێمه هه‌مومان له‌ناو كه‌شتیه‌ك داین و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌شتیه نقوم بێت ئه‌وا هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه نقوم ده‌بین"، هیچ كات نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه هه‌مومان له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزافی رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستان هه‌مومان به‌سه‌رجه‌م ئایدیا‌و بۆچون و هێزه جیاوازه‌كان له‌ناو كه‌شتیه‌ك دابوین، به‌ره‌و كه‌ناری ئازادی و ئارامی هه‌نگاومان نا وه‌كو كۆمه‌ڵێ سه‌رنشینی هاوڕێباز توانیمان له راپه‌ڕینی كوردستان ساڵی 1991 ئیراده‌ی میلله‌ت سه‌ركه‌وت و بوینه خاوه‌نی ئه‌زمون و حكومڕانی خۆماڵی، بۆیه پێویست بو كه‌شتیه‌كه به‌ره‌و خواستی ره‌وای میلله‌ت و كاروانی ئاوه‌دانی هه‌نگاو بنێت و له كه‌ناری ده‌ریایه‌كدا ئارام بگرێت، كه پڕبێت له خێر و خۆشی و ببێته مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی ماندو بون و قوربانی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌ل به‌و ئومێده‌ی، وه‌كو هه‌مو گه‌لانی دنیا كوردیش له‌سایه‌ی حوكمی خۆماڵی هه‌ناسه‌یه‌ك بدات.
به‌داخه‌وه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجاو یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و دابه‌ش بونی ئه‌م پارچه بچوكه و براكوژی، وهلاَم دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به گوله و داگیركردنی موڵكه‌كانی كوردستان و به‌ره‌و بنه‌ماڵه برنی حوكمی كوردستان و قۆرغ كردنی دهسهلاَت و داهات و وه‌زیفه گرنگه‌كانی كوردستان و به كۆیله كردنی كۆمه‌ڵگه، به جۆرێك كه ته‌نها سۆزیان بۆ بنه‌ماڵ هه‌بێت نه‌ك نه‌ته‌وه و خاك كه بۆ ئه‌مانه سه‌ده‌ها به‌ڵگه‌ی زۆر حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه رۆژانه خه‌ڵكی ئاسایی به‌ئاسانی هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ن نه‌وه‌ك چاودێران، كاتێ ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وتانه بونه هۆی سه‌رهه‌ڵگرتن و ده‌ربه‌ده‌ر بونی هه‌زاران خێزان و گه‌نجی ئه‌م هه‌رێمه كه‌توانایه‌كی له‌بن نه‌هاتوی مرۆیی بون بۆ پێشخستنی هه‌رێم و ناو ناوبانگی كورد ئه‌مانه له چه‌ند ولاَتێك گیرساونه‌ته‌وه، كه هیچ كات نابنه خه‌ڵكی ئه‌وێ و ناتوانن هه‌مو ئاره‌زوه‌كانیان به‌دی بێنن، بۆیه ئه‌م كه‌شتیه زۆر به خراپی هه‌نگاوی نا له ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش وه‌رده ورده كه‌سانی به ئاگا‌و نیشتیمان په‌روه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هیچ كات بیریان له به‌رژوه‌ندی خۆیان نه‌كردۆته‌وه دژی دهسهلاَتی بنه‌ماڵه و به كۆیله كردنی گه‌ل بون ورده ورده له كه‌شتیه هاتنه خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر نه‌فره‌تی مێژو نه‌كه‌ون و قێز له رابردوی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌ره‌تا هه‌ندێ له كه‌سایه‌تی و تێكۆشه‌ری دێرین دواتر رۆشنبیران و كوردپه‌روه‌ران و نوخبه‌یه‌ك له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، واتا هه‌مو ئه‌وانه‌ی شۆڕ‌شیان به‌هیوای رزگار بون له دیكتاتۆره‌كان كردبوه ئامانج نه‌ك بۆ دروستكردنی كه‌سانێك، كه ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و كاسه لێسهكانیان، لێره‌دا ئه‌و كه‌شتیه‌ی كه وابڕیاربو میلله‌ت به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه به‌ره‌و كه‌نار ببات، ئه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌كه‌ری ئه‌م كه‌شتیه بون ده‌مامكی راسته‌قینه‌یان هه‌ڵماڵی و كه‌وتنه كۆكردنه‌وه و ماشینه‌وه‌ی داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌و به‌رجه‌سته كردنی ژیانێكی شاهانه بۆ خۆیان و كه‌سه نزیكه‌كانیان، به‌بێ گوێدانه ئه‌م هه‌مو گۆڕانكارییه‌ی له رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه روده‌دات و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئه‌وانیش رۆژێك له‌ڕۆژان خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ رزگار بون له دهسهلاَتی قۆرغ كاری، بۆیه من لێره‌وه به‌و كه‌سانه ده‌ڵێم كه ئێمه له‌و كه‌شتیه هاتینه خواره‌وه، چونكه هاتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه چاوساغهكانی ئه‌م كه‌شتیه ناتوانن به‌ره‌و كه‌ناری ئارامیمان به‌رن و له‌م كهنارهدا بمان حهسێینهوه، ده‌مه‌وێ ئێوه‌ش بهئاگابێنمهوه كه له نقوم بونی كه‌شتیه كه‌ی میسر و تونس ته‌نها دیكتاتۆره‌كان نقوم بون و میلله‌تیش بۆنی گوڵی ئازادیان هه‌ڵمژی و گه‌یشتنه كه‌ناری ئارامی.
كاتی ئه‌وه‌ش هاتوه چیتر میدیاكانی دهسهلاَت ئه‌و قه‌وانه سوتاوه لێنه‌ده‌نه‌وه كه ده‌ڵێن ئێمه هه‌مومان له‌ناو كه‌شتیه‌ك داین و به‌یه‌كه‌و نقوم ده‌بین، چونكه ئه‌مه‌ش سه‌دو هه‌شتا پله پێچه‌وانه‌ی رێڕه‌وه‌كانی دیموكراسیه، ئه‌گه‌ر وایه هه‌مومان سه‌رنشینی ئه‌م كهشتیهین ئه‌ی بۆچی سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵك له داهاته‌كانی ئه‌م كه‌شتیه بێبه‌شن و ته‌نها له نه‌هامه‌تیه‌كانی پشكی شێریان به‌ر ده‌كه‌وێت بۆیهدڵنیا بن، هه‌ركاتێ ئه‌م كه‌شتیه نقوم بێت ته‌نها خۆتان نقوم ده‌بن، چونكه ئێمه له كه‌شتیه‌كه هاتینه خواره‌وه...