(سبه‌ی):
له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسانی كوردستان ئیدانه‌ی روداوه‌كانی 17ی شوباتی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن به‌زوترین كات كه‌سانی به‌رپرس له‌و روداوه بدرێنه دادگا.
كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسان، له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه: هه‌موو جۆره شێوازێكی توندوتیژیو زه‌بروزه‌نگ و كوشتن و ته‌قه‌كردن و خوێنڕشتن مه‌حكوم و ئیدانه‌ده‌كه‌ین و .. داواده‌كه‌ین بكوژه‌كان و تاوانباران بدرێن به دادگا و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
باسیان له‌وه‌شكردوه: شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌شاره هه‌ره ئارام و ئاسایش و سه‌قامگیره‌كانی كوردستان و ئارامی و ئاسایشی تیا به‌رقه‌راره و پێویستی به‌هیچ هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازی نیه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیه‌وه بهێنرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسان، داوایان له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شاری سلێمانی و كوردستان كردوه، گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رێزان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان
به‌ڕێزان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف و خۆشه‌ویستی كوردستان
ئه‌و روداوانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له‌كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌سلێمانیدا رویاندا، وایكرد بارگرژی‌و ناسه‌قامگیری و دڵه‌ڕاوكێ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دروستبێت و بوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له پرۆسه‌و ئه‌زمونی دیموكراسی له‌كوردستاندا.
ئاشكرایه، كهخۆپیشاندانو ده‌ربڕینی ناه‌ڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر دابینكردنی داخوازی‌و مافه‌كان، شتێكی سروشتی‌و ئاساییه‌و به‌شێكه لهسیماتی هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌هه‌مو دنیادا و به‌شێكه له‌ماف و ئازادییه مه‌ده‌نیه‌كان، به‌ڵام گۆڕینی ئه‌و ناڕه‌زاییانه بۆ كاری توندوتیژیو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به كوشتن‌و بڕین و گولـله، له‌لای هیچ كهسو رێكخراوێكی مرۆڤ دۆست قبوڵ نیه‌و ره‌تده‌كرێته‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ستوری عێراقه.
به‌ڕێزان ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی كوردستان، له‌روانگه‌ی ههستكردنمانهوه به گرنگی سه‌قامیگری كۆمه‌ڵگه‌و له‌روانگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌و ده‌ره‌نجامه خراپانه‌ی كه‌له‌و جۆره توندوتیژیانه ده‌كه‌وێته‌وه له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆمه‌ڵگه، هه‌مو جۆره شێوازێكی توندوتیژیو زه‌بروزه‌نگ و كوشتن و ته‌قه‌كردن و خوێنڕشتن مه‌حكوم و ئیدانه‌ده‌كه‌ین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و،داواده‌كه‌ین بكوژه‌كان و تاوانباران بدرێن به‌دادگا و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن..
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی كوردستان، داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و میدیاكان ده‌كه‌ین ، دوربكه‌ونه‌وه له توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ و كوشتن و تۆقاندن،زمانی زبر‌و ته‌شهیركردن به‌كارنه‌هێنن، هه‌وڵ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزترببهن،نه‌هێڵن توندوتیژی پیاده‌بكرێ،ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان به هه‌ڵس و كه‌وتی مه‌ده‌نیانه‌و ئاشتیانه هانبده‌ن،وه‌ڵامی زه‌بروزه‌نگ به زه‌بروزه‌نگ نه‌ده‌نه‌وه..
داوا له‌هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین به هه‌ستێكی به‌رپرسیاری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانییهوه بڕواننه دۆخه‌كه‌و نه‌هێڵن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی توشی كاره‌سات و نه‌هامه‌تی بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه له قۆناغی رزگاری نیشتمانیداین و له‌پرۆسێسی بهكۆمهڵگهبونداین.
سلێمانی یه‌كێكه له‌شاره هه‌ره ئارام و ئاسایش و سه‌قامگیره‌كانی كوردستان و ئارامی و ئاسایشی تیا به‌رقه‌راره و پێویستی به‌هیچ هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازی نیه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیه‌وه بێت،بۆیه داواكارین ده‌ست به‌جێ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانیه‌وه هاتون بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بكه‌ن، خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌توانن ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه بپارێزن.
داوا له‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شاری سلێمانی و كوردستان ده‌كه‌ین كهگیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن و پارێزگاری له‌سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و دام و ده‌زگا حزبی وحكومیه‌كان بكه‌ن و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م مافی ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان دروست نه‌كه‌ن.
داوا له‌خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی و به‌شێوازی سیڤیل و مه‌ده‌نیانه ته‌عبیر له‌ماف و داخوازییه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌ركه‌وتوبێت خه‌باتی دیموكراسی و مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا.
كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی كوردستان
20/2/2011
سلێمانی