جه‌مال غه‌ریب حه‌مه
هه‌مومان ئه‌وه ده‌زانیین له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كاندا گۆڕینی سه‌ركرده و دهسهلاَتهكان هێنده سانایه هیچ كاتێك نه‌بوه به‌گرفت بۆیان، چونكه ئاڵوگۆڕی سه‌ركرده و رژێمه‌كان لای ئه‌وان بوه به كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه‌كانیان، ئه‌وه ولاَتانی دواكه‌وتوی جیهانی سێن كه گۆڕینی سه‌ركرده و رژێمه‌كان بون به گرێ كوێره‌ی سه‌رده‌م و جاری واهه‌یه مانه‌وه‌ی یه‌ك كه‌س و رژێم درێژ ده‌بێته‌وه بۆ نیوسه‌ده یان زیاتر مانه‌وه له دهستهلاَتدا، جیاوازی رژێمه‌كانی لای خۆمان و ولاَته پێشكه‌وتوه‌كان لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئاخر خۆ ئێمه‌ش به‌لای خۆمانه‌وه هه‌مان میكانیزم و رێگه ده‌گرینه‌به‌ر بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی و شه‌رعیه‌تدان به رژێمه‌كان، كه‌چی له‌وێ گۆڕانكاریه‌كان به‌رجه‌سته ده‌بن، بهلاَم لای ئێمه‌ی ولاَتانی جیهانی سێ ههموجارێك ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر و سه‌ركرده و رژێمه‌كه‌شی بنه‌ماكانی مانه‌وه‌یان به‌هێز و به‌هێزتر ده‌بێت، جیاوازیهكیتریشمان ئه‌وه‌یه ئه‌وان دانه‌نیشتون به‌دیار رابردوه‌وه و تائه‌مڕۆش شانازی به دوێنێی سه‌رده‌می شۆڕشه‌وه بكه‌ن واته شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی رابردویان بكه‌ن به‌كارتی فشاری مانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له دهسهلاَتدا، چونكه ئه‌و كه‌لتوره ده‌مێكه لای ئه‌وان به‌سه‌رچوه خه‌ڵكی له‌وێ بۆ ئه‌مڕۆ كار و كرداری ده‌وێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رپرس و رژێمێك له ئاستی خواستی داواكاریه‌كانی هاولاَتیاندا نه‌بێت ئه‌وا ته‌نها یه‌ك خۆپیشاندان یان دهسهلاَتی دادوه‌ری به‌سه بۆ له‌سه‌ر كار لادانی یان ئه‌وپه‌ڕی درێژه‌ی كێشا تا خولی هه‌ڵبژاردنی داهاتو درێژه ده‌كێشێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی، كه‌چی رژێمه‌كانی لای ئێمه تا ئه‌مڕۆش دانیشتوین به‌دیار شۆڕشه‌كانی نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی رابردوه‌وه تائه‌مڕۆش ئه‌مه به‌هێزترین هۆكاری مانه‌وه‌یانه له دهسهلاَتدا! بێگومان له‌گه‌ڵ میكیاژ كردنی رژێمه‌كان و سه‌ركرده‌كان به هۆكاره سه‌رده‌میه‌كانی وه‌ك هه‌ڵبژاردن و ئه‌و شتانه.
لای ئێمه دیاردهیهكیتریش هه‌یه ئه‌ویش دزینی شۆڕشه‌كانه، هه‌ركاتێك توڕه‌یی ناخی جه‌ماوه‌ر گه‌یشتبێته لوتكه و له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی ره‌وشه ئاڵۆزه‌كه‌ی نه‌گرتبێت ئه‌وا زۆر سه‌رسه‌ختانه به‌ڕوی دهسهلاَتدا ته‌قیوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی جاره‌كانیش ئه‌و شۆڕش و راپه‌ڕینانه ئه‌نجامی خۆیان نه‌پێكاوه، ئه‌و جارانه‌ش كه تاڕادده‌یه‌ك له ئه‌نجامه‌كه نزیك بوبێته‌وه ئه‌وا به داخه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێك یان حیزب و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه شۆڕشه‌كه به‌نهێنی یان به ئاشكرا دزراوه، ئه‌مه‌ش كورتبینی ئه‌نجامی شۆڕشه‌كه ده‌رده‌خات له هزری ئێمه‌دا ، نمونه‌ی ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی ولاَتانی ناوچه‌كه‌دا نمونه‌ی هه‌یه، كه‌واته بۆگه‌یشتن به هه‌مو ئامانجه گه‌وره و بچوكه‌كانی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان پێویستی به‌به‌رده‌وامی هه‌یه، ئاخر له‌كاتێكدا هیچ میكانیزمێك نه‌بێت بۆ گۆڕینی سه‌ركرده و دهسهلاَتهكان ته‌نانه‌ت به هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وا ده‌بێت شۆڕشه‌كان به‌رده‌وام بن.
تۆ سه‌یری شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا بكه ئه‌و شۆڕشه له ساڵی 1789دا هه‌ڵگیرسا به‌شاهێدی هه‌مولایه‌ك ئه‌و شۆڕشه نه‌ك گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له فه‌ره‌نسا به‌رجه‌سته‌كرد، به‌ڵكو گۆڕانكاری ریشه‌یی كرد له سنورداركردنی دهسهلاَته سیاسیه‌كان و لهلایهكیتریشهوه جیاكردنه‌وه‌ی ئاین بو له سیاسه‌ت، هه‌ر له‌و ساته‌وه كاریگه‌ری خۆی له سه‌ر مێژوی نوێی مرۆڤایه‌تی جێهێلاَوه به‌هه‌مو سلبیات و ئیجابیهتهكانیهوه، ئایا خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی فه‌ڕه‌نسا له‌پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌ره‌نسا وازیان هێنا له چاودێریكردنی ده‌وڵه‌ت تا ده‌وڵه‌ت و سه‌ركرده به‌ئاره‌زوی خۆی یاری به دهسهلاَتهكان و چاره‌نوسی خه‌ڵكی بكات نه‌خێر، به‌ڵكو هه‌ر خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا دوجاریتر شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرسانده‌وه دژ بهدهسهلاَت ئه‌وانه‌ش له ساڵه‌كانی 1830 و 1848 و ته‌نانه‌ت ئه‌و دو شۆڕشه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م شۆڕش ئامانجی خۆیان پێكا كه‌ئه‌ویش گۆڕینی به‌رپرسی یه‌كه‌می دهسهلاَت بو ، چونكه له ئاستی خواستی داواكانی گه‌لی فه‌ره‌نسیدا نه‌بو ئه‌وه گه‌لی هۆشیاره كه ناهێڵێت هیچ كه‌سێك و هیچ كاتێك شۆڕش و به‌رخودانه‌كانی بدزرێن.
لهولاَتانی لای ئێمه‌ش چونكه هیچ میكانیزمێكی كاریگه‌ر نیه بتوانێت كۆتایی بهێنێت به دهسهلاَتی سه‌ركرده‌كان و گۆڕینی دهسهلاَتهكان، كه‌واته پێویستمان به‌وه هه‌یه كه شۆڕشه‌كان به‌رده‌وام بن به‌ڵكو چه‌ند باره‌ش ببنه‌وه.
وه‌ك وتم ئه‌گه‌ر میكانیزم نه‌بێت بۆ گۆڕینی سه‌ركرده و رژێمه‌كان كه‌واته پێویستمان به شۆڕشه وه‌ك گه‌لانی (تونس و میسر) كه‌واته شۆڕش زه‌روره‌تێكی حه‌تمیی ئه‌مڕۆی ولاَتانی دواكه‌وتوه، بهلاَم به‌مه‌رجێك رێگه له دزینی شۆڕشه‌كان بگیرێت، ئه‌ویش به چاودێری كردنی به‌رده‌وامی دهسهلاَتهكان ده‌بێت تا ئاڵوگۆڕیی ئاشتیانه‌ی دهسهلاَت لای ئێمه‌ش ده‌بێت به كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه وه‌ك ولاَتانی رۆژئاوا.
شۆڕشی جه‌ماوه‌ری كاتێك ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت نه‌هێڵرێت له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و ده‌سته و نه‌ته‌وه و ئایدیایه‌كه‌وه ئه‌نجامه‌كانی بدزرێت له ژێر هه‌ر ناو هۆكارێكدا بێت، وه‌ك هه‌مولا ده‌زانن هه‌مو شۆڕشه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوی ولاَتانی ناوچه‌كه دژ به‌داگیركه‌ران له‌لایه‌ن تاكه سه‌ركرده و بنه‌ماڵه و حیزبێكه‌وه دزران، ئه‌گه‌ر زۆر له ره‌وشی ئه‌مڕۆی ئه‌و ولاَتانه وردببیته‌وه ئه‌وا زۆر جیاوازی نا‌بینیت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئیستیعمار ئه‌ویش له به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به نه‌یاران و دزینی سامانی ولاَت و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو دهسهلاَتهكان له‌ده‌ست تاكه‌كه‌سێكدا و له‌گه‌ڵ بونی ئه‌و هه‌مو سه‌رچاوه ئابوریانه لهلاَتانی ناوچه‌كه‌دا كه‌چی زۆربه‌ی هاولاَتیان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ...هتد، ئایا ده‌توانین به‌و ژیانه‌ش بڵێین ئازادانه ژیان؟ كه‌واته ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له داگیركاری، بهلاَم له ژێر شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیدا، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه گه‌ل هه‌ڵی گیرساند و باجی قورسی له‌سه‌ردا، بهلاَم به داخه‌وه به‌خۆی نه‌زانی و لێی دزراوه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت ، گه‌ل ئه‌مڕۆ خاوه‌نی شۆڕشه‌كانی رابردوی خۆی نییه ، بۆیه ده‌ڵیین پێویسته گه‌ل شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری بگێڕێته‌وه بۆ خۆی، ئیتر رێگه‌ش به‌كه‌س نه‌دات جارێكی‌تر لێی زه‌وت بكاته‌وه!.