به‌رده‌ركی سه‌را؛ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ناسنامه‌كه‌ی راده‌ستی به‌رپرسانی كرده‌وه‌و هاته ریزه جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ره‌وه
Tuesday, February 22, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، له په‌نای نوسه‌رو رۆشنیر و گه‌نجان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كاندا، مامۆستایانی خوێندنگاكانی سلێمانی له به‌رده‌ركی سه‌را به‌شداریان كردوه‌و پشتگیری خۆیان بۆ داواكانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری سلێمانی ده‌ربڕیوه.
هاوكات پێشمه‌رگه‌یه‌ك ناسنامه‌كه‌ی راده‌ستی به‌رپرسانی كرده‌وه‌و هاته ریزه جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ره‌وه.
له ناو خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مرۆی به‌رده‌ركی سه‌را، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستایانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی خوێندنگاكانی سلێمانی ئاماده‌بون و پشتگیری خۆیان بۆ داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ده‌ربڕیوه، ره‌تی هه‌مو جۆره توندوتیژیهكیش ده‌كه‌نه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامبدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی داوا له خۆپیشانده‌ران كراوه به‌رده‌ركی سه‌را جێنه‌هێڵن و بۆ خستنه‌ڕوی داواكاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه هه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه، هاوكات له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه فشار بۆ خۆپیشانده‌ران دههێَندرێت.
وه‌ك هه‌ڵوێستێكیش به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له رۆژانی رابوردودا له دژی جه‌ماوه‌ری سڤیل بهكاریانهێناو به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا 4 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 100 كه‌سیش برینداربون، له ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌ركی سه‌را، پێشمه‌رگه‌یه‌ك ناسنامه‌كه‌ی راده‌ستی به‌رپرسانی كرده‌وه‌و هاته ریزی جه‌ماوه‌ری خۆپیشاندهرهوهو له ئێستادا قسه بۆ ئاماده‌بوانی به‌رده‌ركی سه‌را ده‌كات. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|