(سبه‌ی):
ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی هاوڵاتیان و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات كرد و داوا ده‌كه‌ن ئۆپۆزسیۆن خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش دان به‌بونی گه‌نده‌ڵیدا بنێت و خۆپیشانده‌رانیش پاساو به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌ده‌ن بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رانبه‌ریان.
ده‌قی نامه‌كه:
بۆ خه‌ڵك، ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان
له‌م نامه كورته‌دا، له قوڵی ههستكردنمانهوه به مافه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤیمانهوه ئه‌م چه‌ند داواكاریه‌مان له خه‌ڵك، ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه. زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگرن:
بۆ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن:
1. داوا له هێزه‌كانی ئاسایشپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین، رێ له پڕۆتێست و خۆنیشاندانی ئاشتیخوزانه نه‌گرن. هه‌ڵبه‌ت كاری گێرشێوێن پێویسته به قانون مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرێت نه‌ك به‌چه‌ك.
2. داوا له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ین كه خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه؛ یان پشتگیری له پڕۆتێستی هێمنانه ده‌كه‌ن یان دژین، هه‌ڵوێستی نێوه‌ند نیه.
3. داوا له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌كه‌ین كه دان به گه‌نده‌ڵی، پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵات و ناڕه‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بنێت و رێی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مانگرتوهكاندا بگرێته‌به‌ر.
4. داوا له هێزه ئاسایشپارێزه‌كان ده‌كه‌ین میدیاكاران و نوسینگه‌كانیان له ده‌ستدرێژی بپارێزن و رێ له كاری رۆژنامه‌نوسان نه‌گرن.
5. دواكارین له میدیاكانه‌وه خۆنیشانده‌رانی مه‌ده‌نی به گێره‌شێوێن ناونه‌برێن.
بۆ خۆنیشانده‌ران:
6. ئێمه داواتان لێده‌كه‌ین كه پاساو نه‌ده‌ن به ده‌سه‌ڵات بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی و چهواشهكهردنی ئامانجه‌كانی چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی، كه ئێوه‌ی له‌وپه‌ڕی دڵسۆزیتانه‌وه بۆ گه‌ل و نیشتمان ده‌ستان پێكردوه.
7. به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك خۆتان له توندوتیژی بپارێزن. ئێوه هێمای دامه‌زراندنه‌وه‌ی كوردستانێكن كه ئێستا مانتان بۆ گرتوه. تكایه به‌شداری كاری تێكده‌رانه مه‌كه‌ن و رێ مه‌ده‌ن هیچ كه‌سیك به‌ناوی ئێوه‌وه په‌لاماری بنكه حیزبی و حكومیه‌كان بدات.
8. ئه‌ركی ئێوه‌شه كه موڵك و ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان بپارێزن. ئێوه پێویسته وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی داهاتو ره‌فتار بكه‌ن و به به‌رپرسیاریه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
9. داواكاریه‌كانتان زۆر رونن و مافێكی سه‌ره‌تایی خۆشتانه. ئێوه پێشڕه‌وی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵات و ناڕه‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تین. پێویسته پێشڕه‌وانه ره‌فتار بكه‌ن.
پڕۆتێست و خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌مو هاوڵاتیه‌كه و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت لێی زه‌وت بكات.
دڵسۆزتان:
1- خانم له‌تیف
2- گۆران مه‌ریوانی
3- پشكۆ نه‌جمه‌دین
4- كه‌مال ره‌ئوف
5- ئاسۆ دیلان
6- د ڕێبوار فه‌تاح
7- مسته‌فا كه‌ریم
8- محه‌مه‌د عه‌لی
9- ئیبراهیم مه‌لازاده
10- زانا قادر
11- پیشره‌و مه‌جید
12- ئه‌له‌ند مه‌حوی
13- كاژاو جه‌مال
14- سیروان ڕه‌شید
15- ئاڵا له‌تیف
16- ئارا ئیبراهیم
17- هه‌ستیار قادر
18- فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د
19- سیروان حسێن
20- شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
یاسین حه‌مه‌عه‌لی
عومه‌ر ستار
سامان مه‌جید
هاوڕێ كه‌ریمی
عومه‌ر فه‌تاح
کەمال چۆمانی
کامەران ئیسحاق پەری
کامیل شامحەمەد
هیرش عبدالره‌حمان حه‌سه‌ن
د كه‌مال سه‌ید قادر
هاوری ته‌ها
زیوه‌ر عبدول
هونه‌ر عبدول
هه‌كار میرزا
چیا عارف
ئه‌نوه‌ر عبدولا
جوانمیر محمه‌د
ئارام محمه‌د حه‌سه‌ن
هیمن عبدالره‌حمان
ژیار عبدول حه‌سه‌ن
شه‌مال عزیز عومه‌ر
د زانا ئه‌مین عومه‌ر
محمود ره‌زا عبدالله
فه‌رحان محمود خدر
ماموستا تارق عومه‌ر
د دلشاد محمه‌د عومه‌ر
مامۆستا ئومید زیرو حه‌سه‌ن
بۆ به‌شداربوون په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه‌ن: [email protected]
19 فه‌بریوه‌ری 2011