سلێمانی؛ له ماوه‌ی 5 رۆژی رابوردوی خۆپیشاندانه‌كان، 131 كه‌س بون به قوربانی
Monday, February 21, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له ماوه‌ی 5 رۆژی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری سلێمانی، 131 كه‌س بون به قوربانی كه له ناویاندا 3 كوژراو و 128 بریندار هه‌یه‌و 106 خۆپیشانده‌ریش له ناو قوربانیه‌كاندا به‌هۆی فیشه‌كه‌وه كوژراون و برینداربون.
له لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی 17ی شوباتدا (كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی 4ی پارتیه‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كرا)، 57 كه‌س برینداربون و 1 كوژراویش هه‌بوه.
وتیشی: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی 19ی مانگیشدا 16 خۆپیشانده‌ر برینداربون، كه 9 یان به‌هۆی فیشه‌كه‌وه بو.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه)ش، سه‌رچاوه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی وتی: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێدا 57 خۆپیشانده‌ر برینداربون و تا ئێستاش 2 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه، 38 كه‌سیش به كوژراو و برینداره‌كانه‌وه، به فیشه‌ك پێكراون. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|