په‌رله‌مانتارێک: به به‌رچاوی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه، په‌لاماری باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان درا
Tuesday, February 22, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
هه‌ردو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشتی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌کرێن.
كاروان ساڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌که‌مان کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر روداوه‌كانی 17ی شوبات ئه‌نجامدا، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه بۆ به‌دواداچونی ئه‌م روداوانه‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، پێویسته كۆمه‌ڵێك كۆبونه‌وه به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر‌و سكرتێره‌كه‌ی بكه‌ین و تاوتوێی بارودۆخه‌که بکه‌ین، له‌گه‌ڵ باسكردنی ئه‌و لیژنانه‌ی داوامان كردبو كه به‌داوداچون بكات بۆ روداوه‌كان، چونكه ئه‌مه به‌ته‌نها كاری لیژنه‌ی ناوخۆی نیه، به‌ڵكو كاری کۆمه‌ڵێک لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری تری په‌رله‌مانه.
کاروان ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێشتریش كۆمه‌ڵێك بهدوادچونمان بۆ كۆمه‌ڵێك كاری گرنگ كردوه، به‌ڵام نه حكومه‌ت و نه هیچ وه‌زیرێك وه‌ڵامیان نهداوینهتهوهو ته‌نانه‌ت متمانه له كه‌سیش وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان رونیشیکردهوه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) بانگێشتی وه‌زیرانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ پرسیاركردن لێیان ده‌رباره‌ی جوڵاندنی هێز به نایاسایی، هه‌روه‌ها به‌وه‌ی كه هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ئه‌ركی خۆیان نه‌بینیوه له‌وه‌ی بێ لایه‌ن بن، وه‌ک چۆن به به‌رچاوی ئه‌و هێزانه‌وه باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وته به‌ر په‌لاماری چه‌كداره‌كانی خۆیان.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، پاش ئه‌وه‌ی ده‌یان که‌س بونه‌ته قوربانی، پێمانوایه حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌می زۆری كردوه، به‌پێی یاسای خۆپیشاندان كه پڕه له كه‌موكورتی ئینجا ده‌بو حكومه‌ت نه‌ك ته‌نها باره‌گای لایه‌نه‌كان، به‌ڵكو هاوڵاتیانیشی بپارستایه له‌هێرش و په‌لاماره‌كانی پارتی و یه‌كێتی.
دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له 4رۆژ به‌سه‌ر روداوه خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر داوای ته‌نها 37 په‌رله‌مانتار، بڕیاریدا سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه) دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامبدرێت.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|