(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی کاروچالاکییه‌کانیاندا دژی روداوه‌کانی ئه‌مدوایی هه‌رێم و به تایبه‌ت 17ی شوباتی سلێمانی، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئه‌مڕۆش چه‌ند چالاکییه‌ک ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وا بڕیاره نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی چالاکییه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت، فاروق ره‌فیق توێژه‌ری بواری فه‌لسه‌فه به‌شداریی چالاکییه‌کان بکات.
لهههمانکاتداو له‌چوارچێوه‌ی چالاکییه‌کاندا، په‌یامێکی نوسه‌ر و روناکبیر مه‌ریوان وریا قانیع ده‌خوێنرێته‌وه.
رۆژی 20/2/2011 خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی گروپێکی فشاریان به‌ناوی (گروپی زانکۆ) راگهیاندو داوایان کرد؛ جگه له هێزه ئه‌منیه فه‌رمییه‌كانی سلێمانی، هێزه‌كانی زێرهڤانیو هێزه‌كانی تری سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سنوری پارێزگاكه بكشێنه‌وه، راگرتنی هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه، به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی سلێمانی، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی گوله.
له‌هه‌مانکاتدا دا‌واشیان کردهیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن حه‌ق به‌خۆی نه‌دات تۆمه‌تی ناڕه‌وا بداته پاڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی سلێمانی وه‌كو تاڵانچی و ئاژاوه‌گێڕ.