(سبه‌ی):
د. زانا ره‌ئوف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌ماندا.
د. زانا، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی و نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه، له لێدوانێكیدا به‌رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)ی راگه‌یاند، بریاریداوه به‌زوترین كات نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌لیژنه‌ی نه‌زاهه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات.
ناوبراو هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه لیژنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستی به‌ستراوه‌و تائێستا نه‌یتوانیوه هیچ گه‌نده‌ڵیه‌ك ئاشكرابكات.
هاوکات له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا که په‌یجی خۆی له‌فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه، د. زانا رایگه‌یاندوه:"كاتێ گه‌نجانی شاره‌كه‌م ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه لیژنه‌ی نه‌زاهه ناتوانێت یه‌ك هه‌نگاو بنێت به‌ڕوی دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی، پێم شه‌رمه یه‌ك ساتی تر له‌و لیژنه‌یه‌دا بمێنمه‌وه".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی د. زانا ره‌ئوف:
به‌ڕێزان خووشكو برایانم
هاوشارییه‌كانم
كوردستانیان
پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم كه له‌سبه‌ینێوه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆم له لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نم.
كاتێك گه‌نجانی شاره‌كه‌م ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه لیژنه‌ی نه‌زاهه ناتوانێت یه‌ك هه‌نگاو بنێت به‌ڕووی دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی، پێم شه‌رمه یه‌ك ساتی تر له‌و لیژنه‌یه‌دا بمێنمه‌وه.
هیوادارم به‌م كاره‌م بتوانم پشتگیری خۆم بۆ ڕه‌وایه‌تی داواكانی خۆپیشانده‌ران دووپات بكه‌مه‌وه.
د. زانا ڕه‌ووف