مه‌حمود ره‌زا
روداوه‌کانی رۆژانی 17 و 19 و 20ـی شوباتی سلێمانی به ته‌واوی په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌قڵییه‌تی خێڵه‌کی و له دنیا به‌جێماوی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵماڵی.
ئه‌م دوو حیزبه سه‌لماندیان حیزب له‌لایان ئامانج و پیرۆزه، لێ ژیان و که‌رامه‌تی مرۆڤ وشه گه‌لێکی سوک و چروکن.
حیزب چییه؟ گردبونه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکه له ده‌وری فیکرێک یان ئایدێولۆجیایهکی نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی، کۆسمۆپۆلێتی، ناوچه‌یی و... هتد. له هه‌مو حاڵه‌تێکدا حیزب ئامرازه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه. هه‌ر کاتێ حیزب توانای به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی له‌ده‌ست دا، ئاسایی و دروست ئه‌وه‌یه بمرێ و له‌ناو بچێ، له جێگه‌ی، هێز و حیزبی تر دروست ببن.
له هۆڵةندا بۆ یه‌که‌مجار ساڵی 1879 حیزبێکی سیاسی دامه‌زرا. ناونرا: پارتی دژی شۆڕشگێڕی (ئه‌نتی ریڤۆلیوشنایر پارتای). هه‌تا ساڵی 1968، که ئه‌کاته ته‌نیا 89 ساڵ، 186 (سهدوههشتاوشهش) حیزبی سه‌رتاسه‌ری و لۆکا‌ڵی دامه‌زران و مردن. له دوای 1986 یشه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر حیزبی سه‌رتاسه‌ری و لۆکاڵیی تر دامه‌زراون و مردون. ئه‌مه ده‌لاله‌ت له شتێ بکا، له‌وه‌ی ئه‌کا که له وڵاتانی دیمۆکراسی و له‌ناو کۆمه‌ڵه زیندوه‌کاندا له‌دایکبون و مردنی حیزبی سیاسی پرسێکی زۆر ئاسایی و پرۆسێسێکی سیاسیی- کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامه. که‌چی حیزبه پیره‌کانی کوردستان په‌نا بۆ هه‌مو شتێک ئه‌به‌ن به ته‌زویر و (.....)یشه‌وه بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی خۆیان. ته‌مه‌نێک که لێوان لێوه له فه‌شه‌ل و شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن و سه‌رکوتکردنی نه‌یار و خۆسه‌پاندن به زه‌بری چه‌ک و تاڵان‌کردنی سامانی نیشتمانی و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و بازاڕ.
پ‌د‌ک و ینک... پیرۆزکردنی حیزب
دوای خیانه‌تی 31ـی ئابی 1996 فرانسۆ حه‌ریری، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و ده‌می پ‌د‌ک وتی: "ئێمه هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه بمێنینه‌وه".
یه‌کێتییه‌کان دروشمێکیان هه‌یه، زۆری ئه‌ڵێنه‌وه: "ژیانمان، سه‌روه‌ریمان، ئاینده‌مان به‌نده به مانی یه‌کێتییه‌وه".
ئه‌و دروشم و بۆچونانه فاشستیانهن. چونکه حیزب ئه‌که‌ن به ئامانج و به کائینێکی پیرۆزی هه‌تا هه‌تایی. که حیزب پیرۆز بو، که حیزب بو به ئامانج، ئیتر دروشمه به‌ناوبانگه‌که‌ی ماکیاڤیللی ره‌واج په‌یدا ئه‌کا: "الغاية تبرر الوسيلة: ئامانج پاساو بۆ ئامراز ئه‌هێنێته‌وه". ئه‌م دروشمه میکاڤیللیه به رۆشنی، بێ په‌رده له رونکردنه‌وه و قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی، نێچیر بارزانی، ڤازل میرانی، که‌مال که‌رکوکی، به‌رهه‌م ساڵح، عیماد ئه‌حمه‌د، شێخ جه‌عفه‌ر و له راگه‌یاندنی حیزبی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا ره‌نگی دایه‌وه که، بریتی بو له "شه‌رعاندنی کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیان له لایه‌ن لقی 4ـی پارتی یه‌وه".
هه‌ڵوێست و گوفتار و کرداری کاربه‌ده‌ستانی ینک و پ‌د‌ک له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ روداوه‌کانی 17 و 19 و 20ـی شوباتی سلێمانی دا سه‌لماندیان که کورد یه‌ک دانه پیاوی ده‌وڵه‌تی نیه. فیگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات تێکڕا پیاوی رۆژ و پیاوی سیاسه‌ت و پیاوی حیزبه‌کانی خۆیانن. ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی راییکردن و دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی، حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کانی خۆیانن، هه‌زار یه‌کی ئه‌وه ئاگایان له خه‌ڵک و له نیشتمان نیه و نه‌ماوه... هه‌زار یه‌کی ئه‌وه باکی خوێنی هاووڵاتیانیان نیه. ئه‌وه به‌ڵگه‌یه که خه‌می سه‌ره‌کی هه‌مویان سوتاندنی باره‌گاکه‌ی پارتییه نه‌ک خوێنی 4 شه‌هید و نزیکه‌ی 120 بریندار. هه‌تا ئێستا کاردانه‌وه‌ی تێکڕای ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناوم هێناون سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن که حیزب و باره‌گاکانی حیزب له خوێنی هاووڵاتیان و له نیشتمان و له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک پیرۆز ترن. هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌م پره‌نسیپه نا دیمۆکراتی و نا مرۆڤانه‌یه پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه، ئه‌سته‌مه ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه بحه‌سێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نێچیر بارزانی و فازل میرانی و عیماد ئه‌حمه‌د ته‌عبیر له ره‌ئی حیزبه‌کانیان بکه‌ن و بکرێ چاویان لێ بپۆشرێ، ئه‌وا رونکردنه‌وه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی و که‌مال که‌رکوکی، قسه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح و شێخ جه‌عفه‌ر مایه‌ی نائومێدی ته‌واون. چونکه ئه‌مانه له‌کن خۆیان پۆستی گشتی یان هه‌یه و ئه‌بێ به‌یه‌ک مه‌ودا له خه‌ڵک و له هێزه سیاسییه‌کانی تر له لایه‌ک و له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کانی خۆیان له‌لایه‌کی تر، بوه‌ستن. که‌چی هه‌مویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی سه‌نگه‌ریان له خه‌ڵک گرت.
له هه‌مو هه‌ڵوێسته‌کان ئازاراوی تر، ده‌رکه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح بو له‌گه‌ڵ هیوای لێپرسراوی لقی 4ـی پارتی که پێکه‌وه، شان به شان وه‌ستابون و ئامۆژگاری خه‌ڵکی سلێمانیان ئه‌کرد، شوێن گێره‌شێوێنان نه‌که‌ون (سه‌عات 22.15، به کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، 20/2/2011). هیوا ئه‌حمه‌د تۆمه‌تباره به‌وه‌ی فه‌رمانی ته‌قه‌کردنی داوه‌و خوێنی 2 شه‌هید و نزیکه‌ی 60 برینداری رۆژی 17ـی مانگ له ئه‌ستۆیه‌تی، ئه‌بو ئێستا له یه‌کێک له زیندانه‌کانی سلێمانی دا چاوه‌ڕێی لێکوڵینه‌وه بوایه، که‌چی له‌پاڵ سه‌رۆکی حوکمه‌تدا ده‌رئه‌که‌وێ و وه‌عز ئه‌دا. به راستی تراجیدیایه. ئافه‌رم دکتۆر "کردار شه‌رته". به راستی هه‌ر کرداریش شه‌رته. ئه‌بێ ئه‌م پێکه‌وه دهرکهوتنهت له‌گه‌ڵ تۆمهتبارکراوێک به رشتنی خوێنی ده‌یان هاووڵاتی سڤیل، له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا ناوبنرێ چی؟
لقی چوار غه‌دری لێ‌کرا یان غه‌دری کرد؟
مه‌سعود بارزانی له کوشتنی رۆڵه‌ی خه‌ڵک و بریندارکردنی نزیکه‌ی 120 گه‌نجی سلێمانی و له سوتاندن و تاڵان‌کردنی نزیکه‌ی 7 مه‌کۆ و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی کۆمپانیای وشه له هه‌ولێر و دهۆک و بنه‌سڵاوه‌و شه‌قڵاوه، به ته‌نیا سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌که‌ی خۆی ئه‌بینێ.
به‌رهه‌م ساڵح یش به‌هه‌مان ده‌ستور، هه‌مو جارێ دوای وتنه‌وه‌ی ئینشا ئهزبهرکراوهکهی: "هاووڵاتیانی خۆمان... شاره حه‌یاته‌که... به‌ڵێ گه‌نده‌ڵی هه‌یه... به‌ڵێ که‌موکوڕی هه‌یه... به شه‌وو رۆژێک (20 ساڵ له‌لای دکتۆر ... شه‌وو رۆژێکه) ئه‌و هه‌مو کاره ناکرێ" بائهداتهوه سه‌ر ئه‌وه‌ی کوژراوه‌کانی به‌رده‌م لقی چوار نه‌ک بکوژه‌کان، تاوانبار بکاو هه‌ڕه‌شه‌ی به دادگا دانیان ئه‌کا. له هه‌موی پێکه‌نیناوی تر قسه‌کانی شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری (پ.م) بو که وتی: "لقی چوار ته‌قه‌یان له که‌س نه‌کردوه، گێره‌شێوێنه‌کان ته‌قه‌یان له لقی چوار کردوه". به مه‌رجێ لێپرسراوی لقی چواری پارتی له‌یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنیا شانازی به‌وه‌وه کرد که وه‌ڵامی ده‌مکوتی داوه‌ته‌وه‌و لقی 4 پاروی ئاسان نیه بۆ قوت دان. نێچیر و میرانیش نه‌یانشارده‌وه که ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردوه. که‌چی شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیر، له مه‌لیک مه‌لیکی تره‌و ئینکاری ئه‌کا لقی 4 ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران کردبێ. وه‌زیرێ ئه‌مه ئاوه‌زی بێ و هی (پ.م)یش بێ، ئه‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێی چی له‌م ده‌سه‌ڵاته بکه‌ن؟
که‌واته ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌کانی کورد شوشه‌ی باره‌گاکانیان و شوشه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌کانیان و شوشه‌ی چاویلکه‌کانیان و شوشه‌ی ماڵه‌کانیان و شوشه‌ی جێ ژوانهکانهکانیان و ته‌لی په‌رژینی کۆشکه‌کانیان و هی باخ و بێستانه‌کانیان له خوێنی هاووڵاتیانی کوردستان له‌لا گرنگترن. ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستێک ئه‌وه ئاوه‌ز و بیرکردنه‌وه‌ی بێ ئه‌بێ له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشێ یان شوێنی تر جێگایه‌تی؟
لقی 4 و پارتی ئه‌ڵێن: غه‌درمان لێکراوه... په‌لامار دراوین... ته‌قه‌کردنمان له خۆپیشانده‌ران به‌رگریکردن بوه له خۆ، که مافێکی ره‌وای ئاینه ئاسمانییه‌کان و قانونه ئهرزییهکانیشه. لێ ئاخۆ ئه‌وه‌ی لقی 4 کردویه‌تی مافی به‌رگری له خۆ کردن بوه یان ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان؟
به‌م حوکمانه، ته‌قه‌کانی لقی 4 له هاووڵاتیان و کوشتن و بریندارکردنی ئه‌و هه‌مو گه‌نجه، ده‌ستدرێژی بوه بۆسه‌ر گیانی خه‌ڵک:
1- ژیان و خوێنی هاووڵاتی ئه‌بێ له‌لای هه‌ر حیزبێکی سیاسیی نیشتمانی، له باره‌گای حیزبه‌که‌ی پیرۆز تر بێ. ئه‌و حیزبه‌ی خوێنی هاووڵاتیانی له شوشه‌ی باره‌گاکه‌ی خۆی له‌لا هه‌رزان تر بێ، نه حیزبێکی نیشتمانی یه‌و نه‌هیچ.
2- باره‌گاکه‌ی لقی 4 موڵکی گشتییه و داگیرکراوه. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی هاووڵاتیان نه‌ڕێژن، دروست ئه‌وه‌بو که زانییان خۆپیشانده‌ران رویان کرده باره‌گاکه‌یان، چۆڵیان بکردایه و له ده‌رگای پشته‌وه بچونایه‌ته ده‌رێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن: هه‌ڵاتن عه‌یبه‌یه، ئه‌وه ئه‌قڵی خێڵه‌کی و عه‌شایه‌رییه و حیزبێک وه‌ها بیر بکاته‌وه تا زوو ناوه‌ندی شاره‌کان به‌جێ بهێڵێ دره‌نگه.
3- له کوردستان و عێراق قانونێک نیه، به قانونه‌کانی سه‌رده‌می به‌عسیشه‌وه، ماف به لقی 4 بدا به‌وشێوه دڕندانه‌یه، به ناوی مافی به‌رگری له‌خۆکردنه‌وه، ته‌قه له هاووڵاتیان بکا. ئه‌و ره‌فتاره‌ی پارتی له قانونی ناودهوڵهتیدا پێی ئه‌وترێ: (الافراط في استعمال القوة: زیاده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانی هێزدا).
4- ئه‌گه‌ر پارتی باره‌گایه‌کی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه سوتێنرابێ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سیستماتیک له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له چوار ناوچه‌ی جیاواز: ناو هه‌ولێر، ناو دهۆک، بنه‌سڵاوه و شه‌قڵاوه زیاتر له 7 ناوه‌ندی سیاسی و ئیعلامی سوتێنراو پاسه‌وانه‌کانی ناوه‌نده‌کانی گۆڕان خوێنیان له لوتی هاووڵاتییه‌ک نه‌هێنا.
5- لقی 4 له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانی دایه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌چه‌ک وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه، ئه‌بێ ئیزنی ته‌قه‌کردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس یان ئاسایشی سلێمانی وه‌ربگرێ، هیچیانی نه‌کردوه. وه‌کو هه‌واڵه رۆژنامه‌نوسییه‌کان باسی ئه‌که‌ن. لقی 4 فه‌رمانی ته‌قه‌کردنی قه‌ستی کوشتی، به ته‌له‌فۆن له به‌رپرسێکی حیزبیی پارتی، له هه‌ولێره‌وه وه‌رگرتوه.
6- خاڵی 5 ته‌واوی ره‌فتاره‌کانی لقی 4 ئه‌خاته ژێر گومانی قانونی بونه‌وه. چونکه نه فه‌رمانی له سلێمانی وه‌رگرتوه‌و نه له به‌رپرسێکی حوکمه‌تی. واته لقی 4 له ئه‌سڵا سوکایه‌تی به هه‌یبه‌تی حوکمه‌ته حیزبییه‌که‌ی ینک و پ‌د‌ک یش کردوه.
که‌واته ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌بێ دادگایی بکرێ پارتی و لقی 4ـی پارتییه نه‌ک خۆپیشانده‌ران. چونکه ئه‌وه‌ی غه‌دری لێکراوه خه‌ڵکی سلێمانی و کوژراو و برینداره‌کانی به‌رده‌م لقی چواره نه‌ک لقی 4.