د. یاسین سه‌رده‌شتیی
ئاشكرایه ئه‌مڕۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یان ساڵه سیستمی سته‌مكار و گه‌نده‌ڵكارو دژ به مافی مرۆڤی تێدا سه‌پێنراوه، وه‌ك حه‌تمییه‌تی مێژویی دیموكراتیزهبون كه‌وتونه‌ته به‌ر باهۆزو شه‌پۆلێكی گۆڕانكاریی گه‌وره، گۆڕانكارییه‌ك، داینه‌مۆكه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێیه‌و خولیای بنیاتنانی سیستمێكی هاوچه‌رخی هه‌یه كه پایه‌كانی ئازدایی، دادپهرهوهرییو مافی مرۆڤه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه له ئاكامی جیهانگیریی‌و ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخدا چیدی وه‌ك نه‌وه‌كانی پێش‌و ئه‌سیری كه‌لتورێكی ملكهچییو جه‌برییه‌تی ده‌ستبه‌رداربونی مافه سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نییه‌و له‌سۆنگه‌ی بارگاویی بونی به كه‌لتوریی جیهانی دیموكراسیی‌و ئازاده‌وه خرۆشاوه‌و كه‌وتۆته خۆ له‌پێناو وهرچهرخانو قه‌ڵه‌مبازێكی مێژوییداو خوازیاره كۆتایی به قۆناغێكی داڕزاو له بونی ته‌رزه سیستمێكی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ستۆكو ئێكسپایه‌ر بهێنێت كه بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر زۆرداریی، جهردهسالارییو چه‌واشه‌كاریی دامه‌زراوه‌و ده‌یه‌وێت سیتمێكی نوێ‌و ئاوا بكات‌و په‌رده له‌سه‌ر قۆناغێكی مێژویی نوێ هه‌ڵبداته‌وه.
ئه‌وه‌ی لهگوڕێدایه ته‌نیا راپه‌ڕینێكی رهمهكییو شۆڕشێكی خۆجێی سونه‌تیی داخراو نییه، به‌ڵكو وه‌رچه‌رخانێكی جیهانیی هاوچه‌رخه‌و فاكته‌ره‌كانی قوڵاییه‌كی مێژوییان هه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌ك هه‌ر روداوێكی تری مێژویی له‌ئاكامی هۆكارێكی راسته‌وخۆ هاته‌كایه‌وه كه خۆسوتاندنی (محه‌مه‌د بوعزیزی) تونسیی بو وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی ئه‌و زلله‌یه‌ی له‌لایه‌ن (پۆلیس) ێكه‌وه لێیدرا، ئه‌و زلله‌یه‌ی جیهانێكی گڕتێبه‌ردا، نه‌ك هه‌ربوه هۆی راپه‌ڕاندنی نه‌وه‌ی نوێ‌و راونانی سه‌رۆكه دیكتاتۆره پاوانخوازه سته‌مكاره‌كه‌ی تونس، به‌ڵكو بوه سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت‌و له جیهانیش به‌گشتیی. ئه‌و شه‌پۆلی وه‌رچه‌رخانه‌ی به‌خێرایی په‌ڕییه‌وه بۆ میسر‌و سه‌رۆكه سكرابه ملهوڕهكهی ئه‌وێشی راماڵییو ئێستا روی له لیبیا‌و یهمهنو ئێران‌و بهحرهینو ئه‌رمینیاو چین كردوه‌و هاكه له‌و وڵاتانه‌ش سیستمه ستهمكارو جهردهسالارهكانی له ریشه‌وه گۆڕیی‌و سیمبوله‌كانی خستنه زبڵدانی مێژوه‌وه.
روداوه‌كانی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه مێژوییه، ئه‌و نیفاق‌و دوڕوییه مه‌زنه‌مان پێشانده‌دات كه بناغه‌ی ئه‌و سیستمه ستهمكارو جهردهسالاره دژبهمرۆڤانهیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئه‌وانه‌ی تێكڕا سه‌رۆكه‌كانیان به‌ناوی جهنگاوهربونو منه‌تی شۆڕشگێربونیانهوهو هه‌روه‌ها به‌ناوی زۆرینهبونیانو هه‌ڵبژاردنه پڕساختهكارییه رواڵهتییهكانهوه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ كورسی ده‌سه‌ڵاتیان پاوانكردبوو به‌گرتنه‌به‌ری هه‌مو جۆره پیلان‌و ملهوڕییو له‌ڕێگه‌ی بنه‌مای (تهرهیبو ته‌رغیب)وه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات، هێزه ئهمنییو چهكدارهكانو سامان‌و دارایی وڵاته‌وه ئیغتیسابی دهوڵهتو كۆمه‌ڵگایان كردوه. كێ له ئێمه تا سه‌ركه‌وتنی وهرچهرخانهكهی تونس ده‌یزانی كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته به‌و ناسكییو رێكپۆشییهوه چ دڕنده‌و مه‌زنه مافیایه‌كی بێویژدانه؟! كێ ده‌یزانی زه‌ین ئه‌لعابدین كه ناوه‌كه‌ی مانای (جوانیی) ده‌به‌خشێت، هێنده ستهمكارو ناشرین‌و نائینسانه؟! كێ به‌ته‌واویی ئه‌وه‌ی لا حه‌قیقه‌ت بو كه حوسنی موباره‌ك، ئه‌وه‌ی ئیدعای چه‌قاندنی ئاڵای میسری له سینا ده‌كرد له شه‌ڕی عه‌ره‌ب- ئیسرائیلی ساڵی 1967و ده‌یویست به‌و ئیدعا پوچانه رێگه له وهرچهرخانهكهی میسر بگرێت، مه‌زنه دزێكی ئه‌وه‌نده ناجسنو ناموبارهكهو 70 ملیار دۆلاری له پاره‌و قوتی دزاروی میسرییه هه‌ژاره‌كان له بانكه‌كانی سویسرا بۆخۆی مۆڵداوه؟! كێ ئه‌وه‌ی چاوهڕواندهكرد،موعه‌مه‌ر قه‌زافی كه خۆی به شێخی شۆڕشگێڕان‌و دۆست‌و پاڵپشتی گه‌لانی چه‌وساوه داده‌نا،كه ده‌شێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له كوردستانی خۆمان باخێكیان به‌ناوه‌وه كردوه! ئه‌وه‌نده كورسیپهرستو خوێنڕێژ‌و مرۆڤكوژبێت، به ساروخو فڕوكهوكۆپتهر بۆردومانی ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كان بكات، ئه‌و سه‌رۆكه شێته‌ی نه‌ك هه‌ر بۆ پاراستنی كورسییه‌كه‌ی ژێری كه 42 ساڵه به‌زۆرداریی قۆرغی كردوه، خێڵه‌كانی لیبیای به‌رداوه‌ته گیانی یه‌كتر، به‌ڵكو به ده‌سته ئهڵقهلهگوێو بانده پیاوكوژه تهوروهشێنهكانی خۆی وازی نه‌هێناوه‌و چه‌ندین ده‌سته‌ی پیاوكوژی به‌كرێگیراوی ئه‌فه‌ریقایی هاورده‌كردوه تاوه‌كو مانه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر (كورسی شه‌رمه‌زاریی) مسۆگه‌ر بكات. ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه، ئه‌م سه‌رۆكه سكرابانه،چه‌نده ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسییهكانیانو قۆرغكاریی دهسهڵاتو ته‌مه‌نی گهندهڵكارییان درێژتر بێت، هێنده پوچهڵترو بۆگه‌نتر دهبنو وهحشییتر به‌رخورد له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌حه‌قی گه‌له‌كانیان دهكهنو به‌گژیاندا ده‌چنه‌وه. هه‌مو ئه‌م سه‌رۆكانه‌ی كه نه زانستی سیاسهتو نه هونه‌ری كارگێڕیی دهفامنو نه رۆژێكیش بیریان له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كردۆته‌وه، به‌ڵكو جه‌نگاوه‌ری كودهتاچییو تفه‌نگچیی ملهوڕی خۆلێسهرهوهنو ئیغتیسابی دهوڵهتو كۆمه‌ڵگایان كردوه‌و بونه‌ته دڕنده‌یه‌كی خوێن‌ڕێژ، چونكه خه‌ته‌رناكترین شت ئه‌وه‌یه كه‌سانێك به‌سه‌ر دهسهڵاتو ده‌وڵه‌تدا كهوتبنو بواری سیاسهتو ئابوریی قۆرغبكهن كه نه له‌ڕوی زانستیی‌و نه له‌ڕوی مۆراڵییو ئینسانییه‌وه پهروهردهنهكرابن.
سه‌باره‌ت به كوردستانه‌كه‌ی خۆمان، زۆر وترا كه له‌سایه‌ی (حیكمه‌تی) سه‌رۆكایه‌تیی و ده‌سه‌ڵاته (نیشتیمانییه‌كه‌ی) دا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت زۆر دوربێت له‌و باهۆزی گۆڕانكارییه‌ی تێكڕای ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه. دورنیه ئه‌وانه‌ی وایان ده‌وت بارودۆخی ئه‌ڵمانییه‌كانی سویسرایان له ساڵه‌كانی جه‌نگی دوه‌می جیهانییدا نه‌كردبێته بناغه، كه ئه‌وه‌نده له سایه‌ی نازونیعمه‌تی دیموكراتییو رێزگرتن‌و به‌دیهاتنی مافه‌كانیاندا ده‌ژیان، كه تێكڕای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پاگندهییهی نازیسم له وروژاندنیان دژی حكومه‌تی سویسرا بێهوده‌و بهههدهرچو! به‌ڵێ كوردستان تونس‌و میسر‌و لیبیا نیه تا بوترێت (گه‌ل داوای روخاندنی سیستم ده‌كات)، چونكه هه‌ر لهبنهڕهتداو به‌مانا دروستییه‌كه‌ی له كوردستاندا سیستم نییه! كوا له كوردستاندا وه‌ك ئه‌و وڵاتانه ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكاریی ملهوڕ هه‌یه؟ كوا حوكمی بنه‌ماڵه‌یی؟ كوا گه‌نده‌ڵیی؟ كوا ناعه‌داله‌تیی؟ كوا قۆرغكردنی هێزه چهكدارهكانو ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان؟ كوا به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانیی؟ كوا ئیرهابی سیاسیی‌و یاسایی؟ كوا له‌شكری مورتهزهق ؟..كوا؟.. كوا؟ ئه‌وه نیه سه‌رۆكی هه‌رێم داوای ئه‌وه‌ده‌كات گه‌نده‌ڵیی پێشان بده‌ن تا چاره‌سه‌ری بكات! ئه‌وه‌نیه له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی ئه‌زمونی كوردستاندا چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵات دهستاودهستكراوه! ئه‌وه‌نیه سه‌رۆك باره‌گایه‌كی مه‌زنی له‌چه‌قی پایته‌ختدا ئاواكردوهو له‌وێوه شه‌ورۆژ به كوچه‌و كۆڵانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌و له گرفته‌كانیان ده‌كۆڵێته‌وه‌و گوێبیستانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر دهكاتو هه‌ركه‌س بخوازێت بێ سێودو چاوی پێی ده‌كه‌وێت ! ئه‌وه‌نیه پارله‌مانێكی ئه‌كتیڤ هه‌یه كه بۆته دارێژه‌ری یاسا هاوچهرخهكانو ره‌قیبێكی سه‌رسه‌ختی كهموكورتیو بێده‌ربه‌ستیی به‌رپرسانی وڵات! ئه‌وه‌نیه ده‌سه‌ڵات به سنگێكی فراوانه‌وه ئۆپۆزسیۆنی سیاسی‌یان قبوڵه‌و ته‌واوی یاسا بایه‌خداره‌كانی تایبه‌ت به ژیانی هاوڵاتییان به راوێژكاریی ئه‌وان ئه‌رێ دهكهنو مافه‌كانی (كه‌مینه‌ی سیاسیی) به‌ته‌واویی پارێزراوه!ئه‌وه‌نیه به‌رپرسه حیزبییهكانو منداڵه‌كانیان هه‌ر وه‌ك خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ژیانیان دهگوزهرێننو كه‌س له كه‌س زیاتر نییه! ئه‌وه‌نیه هێزه چه‌كداره‌كان موڵكی نه‌ته‌وه‌ن‌و قه‌ڵای پارێزه‌ری كه‌رامه‌تی خاكی كوردستان‌و ئینسانی كوردن‌و له ترسی ئه‌وان بێگانه ناوێرێت په‌نجه بۆ بسته خاكێكی كوردستان‌و منداڵێكی كورد درێژبكات! ئه‌وه‌نیه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد دوای روخاندنی به‌عس ئازایانه شه‌ڕیان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان كردوه‌و كه‌ركوكی ئازیز گه‌ڕاوه‌ته‌وه باوه‌شی كوردستان! ئه‌وه‌نیه سه‌روه‌ریی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان! ئه‌وه‌نیه چاره‌سه‌ری برینی قوڵی ئه‌نفاله‌كان! ئه‌وه‌نیه سزا‌و موجازاتی ژنكوژان! ئه‌وه‌نیه دوافلسی بودجه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ خۆشگوزه‌رانی رۆڵه‌كانی سه‌رف ده‌كرێت! ئه‌وه‌نیه بازاڕێكی ههرزانو ژینگه‌یه‌كی پاك‌و سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی تۆكمه! ئه‌وه‌نیه نه‌ك هه‌ر سۆران‌و بادینان، بگره به‌شه‌كانی تێكڕای كوردستان له برایه‌تیی‌و دۆستایه‌تییه‌كی بێوێنه‌دا دهژینو ئاشتییه‌كی ئه‌رێیی قوڵ له كۆمه‌ڵگای كوردییدا به‌رقه‌راره !.. ئه‌وه نیه !.. ئه‌وه نیه!.ئای براده‌رینه چ خه‌مساردییه‌كی قوڵ‌و چ بێباكیی‌و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه!!
به‌رێزان، هاواڕی چه‌ندین ساڵه‌ی دڵسۆزانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه بۆ هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی هاوچه‌رخی دیموكراتیی راستیینه له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بێ‌نرخ وه‌رگیراو به چاولێكه‌ری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، بناغه‌یه‌كی خوارو فشه‌ڵیان بۆ سه‌پاندنی ته‌رزه ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌یی حیزبۆكراتی تاكڕه‌وی هه‌ژمونگه‌را داڕشت كه بۆته سه‌رچاوه‌ی سته‌مكارییه‌كی بیدائیی ماسكدارو ناعه‌داله‌تییه‌كی قوڵی سیاسیی‌و ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیی له باشوری كوردستان روبه‌ڕوی چه‌ندین قهیرانو كێشه‌ی قوڵ كردۆته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتداران به راكردن له‌و كێشانه‌و دانپێدانهنانو كارنه‌كردنی جدیی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له رێگه‌ی چاكسازییه‌كی ریشه‌ییه‌وه وایانده‌زانی هه‌روا ده‌توانن درێژه به بێدهنگهێشتنهوهی كۆمه‌ڵگا بدهنو به چه‌ندین پاساوی وه‌ك (ساوایی ئه‌زمونه‌كه)و (ده‌ستی ده‌ره‌كیی)و (سه‌روه‌رییه‌كانی شاخ) به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی بژارده‌یه‌كی بێ‌باك درێژهپێبدهنو رێگریی له گه‌شانه‌وه‌ی پشكۆی ناڕه‌زایه‌تیی بگرن‌و باهۆزی گۆڕانگارییهكهی ئه‌م دواییه له‌سه‌ر كوردستان بێكاریگه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام داخۆ پشكۆ به كا داده‌پۆشرێت!
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی 17ی ره‌شی شوباتی به‌رده‌می لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی كه ده‌یه‌ها لاوانی كوژراو برینداری ئه‌و شاره‌ی لێكهوتهوه، جگه له‌وه‌ی كارهساتێكو په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له‌مێژوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له كوردستاندا، تاوانێكه رۆحی شێخی بهردهقارهمانو پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌دو سه‌رجه‌م شه‌هێدانی كوردستانی راچڵهكاندو به‌داخێكی زۆره‌وه تاوانه‌كانی پێشوی به‌عسی له‌م شاره‌دا وه‌بیرهێناینه‌وه، ئه‌و روداوه‌ی هه‌روه‌ها سهرهتایهكیشه بۆ ده‌ستپێكردنی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سه‌رشه‌قامیی به‌رفراوان كه نه‌وه‌یه‌كی نوێ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی خولیای سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی رهسهنو تایبه‌تیان به خۆیان‌و كۆمه‌ڵگا هه‌یه، جگه له داوای هه‌نوكه‌ییه‌كان، خوازیاری ئاواكردنی سیستمێكی هاوچه‌رخن كه بناغه‌كه‌ی له‌جیاتی سته‌مكاریی بیدائییو گهندهڵكارییو چه‌واشه‌كاریی، بریتیبێت له دیموكراتییو مافی مرۆڤ و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی. نه‌وه‌یه‌كه، دژی عه‌قڵیه‌تێكه كه شیوه‌ن ده‌كات بۆ شكاندنی گوڵدانهكانو ره‌وایی ده‌دات به كوشتنی ئینسانه‌كان. دژی عه‌قڵیه‌تێكه باره‌گای حیزبیی وه‌ك تهكێو تاكی حیزبیش وه‌ك ده‌روێش ده‌بینێت، دژ به سهرۆكپهرستییو مافیای بنهماڵهییو دوژمن به فاشیزمی حیزبیی، نه‌وه‌یه‌كه ده‌یه‌وێت پێشمه‌رگه باسكی به‌هێزی گهلو جه‌نگاوه‌رانی ئازادیی بێت نه‌ك پاسه‌وانی شوانی مێگهلو ئامرازی ده‌ستی سته‌مكاریی بێت، نه‌وه‌یه‌كه خوازیاره ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گوێیان لێبگیرێت‌و وه‌ڵامی ئه‌رێییان بدرێته‌وه نه‌ك وه‌ك باوه، رێژنه‌ی گولله‌یان روبه‌ڕو بكرێته‌وه. نه‌وه‌یه‌كه ده‌یه‌وێت هاوڵاتیی كورد ئازا‌و ئازادبێت نه‌ك كۆیله‌و ترسنۆك، نه‌وه‌یه‌كه ده‌یه‌وێت كۆتایی به ئیرتیزاقی سیاسیی و دوڕوییو داڕزانی ئینسانیی‌و بێكهرامهتیی و جه‌هاله‌تی موبهرمهجو بێئیرادهییو ملدان به ویستی بژارده‌یه‌كی خۆلێسهرهوهو ئیفسادی سیستماتیك بێنێت. نه‌وه‌یه‌كه ده‌یه‌وێت له كوردستانێكی ئازاد‌و سهربهخۆو كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كساندا بژی نه‌ك له كوردستانێكی دابه‌ش كه پێكبێت له‌كوردستانێكی پڕنازونیعمهتی به‌رپرسان له‌به‌رامبه‌ر كوردستانێكی پڕ ئازار‌و برسێتی رهشو روت‌و هه‌ژاران. نه‌وه‌یه‌كی ژیاندۆستی مهرگبهزێنه نه‌ك ژیانكوژی مه‌رگهێنه، نه‌وه‌یه‌كی پاك‌و خاوه‌ن ئاوات نه‌ك پاشهڵپیسو خولقێنه‌ری خه‌رابات. نه‌وه‌ی ئینتهرنێتو فهیسبوكوتویتهرو روسوره نه‌ك پهلكێشكهری له‌شكری داگیكهرانو كۆڵوانهسوره.
ئێمه وه‌ك مێژونوسێكی كورد‌و مامۆستایه‌كی زانكۆ كه به‌ر له دو ساڵ‌و له وتارێكماندا له‌ژێر ناوی(با به‌ده‌ستی خۆمان دیكتاتۆر بۆ خۆمان دانه‌تاشین) وتومانه:" ئه‌و راستییه بزانن كه‌وا له ئێران و توركیا خه‌بات بۆ دیمۆكراتیزه‌كردنی راسته‌قینه...له گه‌رمه‌یدایه و سه‌رده‌می كارێزمای نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركرده‌ی پیرۆزی ئایینیی به‌سه‌رچوه... ئه‌مڕۆ پاش هه‌ژده ساڵ له راپه‌ڕینه سوره‌كه‌ی ساڵی 1991 كه ده‌ستی رژێمی به‌عسی له كوردستان قرتاند ، رابونێكی جه‌ماوه‌ریی ده‌ستی پێكردوه و به‌ره ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت كه ببێته (راپه‌ڕینێكی سپیی) مه‌ده‌نیانه و شارستانییانه دژ به گه‌نده‌ڵیی و كه‌لتوری به‌عسیانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی و له پێناو هێنانه‌كایه‌ی په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ و خاوه‌ن ئیراده‌ی راسته‌قینه و بونی ئۆیۆزسیۆنێكی به‌هێز و فه‌زایه‌كی سیاسیی و ئابورییه‌كی ئازاد و كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌ر یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خۆی بهاوێژێت " دیاره وا ئه‌مڕۆ له‌پاش دو ساڵ ئه‌م وته‌یه‌ی ئێمه ئاشكراتر خۆی دهردهخاتو ئه‌گه‌ر به‌ر له‌دو ساڵ ده‌سه‌ڵات خه‌مخۆرانه كاری بۆ چاكسازیی ریشه‌یی بكردایه‌و ئاوڕی جدیی له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی چه‌ندین ساڵه‌ی كوردستان بدابایه‌وه، هه‌ڵبه‌ت نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌م قه‌یرانه قوڵه‌ی ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌مانی تێكه‌وتوه كه نه‌ك هه‌ر حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، بگره ئه‌زمونه كوردییه‌كه‌ش ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسییداره‌وه. ئێستاش پێموایه به‌ته‌واوه‌تیی هه‌مو ده‌رفه‌ته‌كان لهدهستنهچوهو پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه به خۆگیڤكردنهوهو هه‌ڕه‌شه‌و فیشهكنان به لاوانی توڕه‌ی سه‌ر شهقامهكانهو داركارییكردنیانو ئیرهابو تۆمهتو ناتۆرهبهخشینهوه نابێت، چونكه ئه‌مه تاوان‌و نابه‌رپرسیارێتییه‌كی مهزنو كاری ده‌سه‌ڵاته فاشیستهكانهو كاردانه‌وه‌یه‌كی خهتهرناكهو زه‌مینه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ده‌خولقێنێت، به‌ڵكو به گوێگرتنی جدییو كاركردنی به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و وازهێنان له لوتبهرزییو پیلانبازییو سه‌ردانه‌واندن بۆ خواسته‌كانی گه‌ل ده‌بێت. ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی پارله‌مان‌و داوای هاوكاریی له ئۆپۆزسیۆن ره‌نگه ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی كوردستان به ئاقارێكی مه‌عقولدا به‌رێت.
ئێمه له‌كاتێكدا هه‌مو توندوتیژییه‌ك، له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، به‌تایبه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی لاوان‌و خۆپێشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌گولله‌و هه‌ڵكوتانه سهربارهگاكانو سوتاندنیان‌و په‌لاماری میدیای ئازاد، ریسوا‌و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، پشتگیریی له خواستی به‌هه‌قی لاوان‌و ته‌واوی مافه سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چین‌و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیی ده‌كه‌ین‌و داوا له‌حیزبه دهسهڵاتدارهكانو تێكڕای هێزه سیاسییه خاوه‌ن نفوزهكانی باشوری كوردستان ده‌كه‌ین دور له به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانیان، له حه‌قیقه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام تێبگهنو په‌نا بۆ ژیریی‌و لۆژیك‌و دانایی سیاسیی بهرنو كار بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی‌و ئاسانكردنی ئاواكردنی سیستمێكی هاوچه‌رخ بكهنو ئه‌و باره خواره‌ی دهسهڵاتو حكومه‌ت له كوردستاندا عاقڵانه راست بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هه‌مو لایه‌ك له ئاكامی ره‌وتی روداوه‌كان به‌رپرسیارن، له‌سه‌روی هه‌موانه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران كه خاوه‌ن بڕیاری یه‌كه‌من له وڵات‌دا.
- بژی ئازادیی‌و به‌رقه‌راربێت خواسته ره‌واكانی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
- ریسوا بێت ئیرهابو توند‌و تیژییو رشتنی خوێنی ئینسانه‌كان.
- ئاوابێت سیستمێكی هاوچه‌رخی دیموكراتیی و دادپهروهرو ئاشتییخوازو مرۆڤدۆست له سه‌راسه‌ری كوردستان.