(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بڕیاردرا رۆژی 25ی ئه‌م مانگه واتا رۆژی هه‌ینی به‌رۆژی توڕه‌یی ده‌ستنیشان بكرێت، هاوڵاتیانی قه‌زای دوزخورماتوش به‌نیازن له‌دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایه‌كان خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری سازبده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه دلێر فه‌خره‌دین جه‌عفه‌ر یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به سبه‌ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو جه‌ماوه‌ری قه‌زای دوزخورماتو بڕیارمانداوه رۆژی هه‌ینی خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان ساز بده‌ین، لێره‌وه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌م كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌شداربن له‌و خۆپیشاندانه‌دا و ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئه‌م شاره كه ساڵانێكه فه‌رامۆش كراوه ئاوڕێكمان لێبده‌نه‌وه، چونكه ئێمه به‌ده‌ست نه‌بونی خزمهتهگوزاری و ناعه‌داله‌تیه‌وه ده‌ناڵێنین، بۆیه ده‌مانه‌وه‌ی خۆپیشاندان بكه‌ین.
وتیشی: ئێمه داوای مۆڵه‌تمان كرد، به‌ڵام مۆڵه‌تیان پێ نه‌داین بۆیه ده‌بێت ئه‌و خۆپیشادانه هه‌ر بكه‌ین، چونكه مافێكی سروشتی خۆمانه.
جه‌مال كه‌ریم وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری قه‌زای دوزخورماتو بۆ (سبه‌ی) وتی: له‌ڕاستیدا له‌م قه‌زایه‌ی ئێمه‌دا سازدانی خۆپیشاندان زۆر گرنگه، بۆیه رۆژی هه‌ینیمان به‌هه‌ل زانی تا خۆپیشاندان بكه‌ین چونكه له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌كرێت، هیوادارم به‌شداربویه‌كی زۆر هه‌بێت له‌و خۆپیشاندانه‌دا تاوه‌كو داوای مافه‌كانمان بكه‌ین، چونكه ئێمه له‌دامه‌زراندن و له‌خزمه‌تگوزاری بێبه‌شین و هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ین كه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان رو له‌ئێمه نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت بمانپارێزن.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م حه‌مزه جومعه یارده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای دوزخورماتو به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادر بین، ئه‌وانه‌ی به‌نیازی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانن مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر سوربن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، ئه‌وا ئێمه ناچار ده‌بین گیانی هاوڵاتیان بپارێزین.
وتیشی هیوادارم خۆپیشاندانه‌كه توندوتیژی لێنه‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر كرا به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی بكرێت.
هه‌ریاد دوزی