(سبه‌ی)
ئه‌مڕۆ بۆ رۆژی (چواره‌م) له‌سه‌ریه‌ك گروپی زانكۆ به به‌شداری ژماره‌یه‌كه‌ی زۆری خوێندكاران و مامۆستا‌و سه‌رۆكی زانكۆ و وه‌زیری خۆێندنی باڵا و رۆشنبیران، كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێبین هه‌ردی، وتارێكی به‌ناوی خۆی و مه‌ریوان وریا قانع و به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاحه‌وه خوێنده‌وه‌و تێیدا داوایكرد، كوڕان و كچان بێ جیاوازی تا ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ری كوردستان، درێژه‌ی به خۆپیشاندانه مهدهنیهكانیان بده‌ن.
له‌لایه‌ن گروپی زانكۆوه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ماوه‌ی 72 سه‌عات بۆ ده‌سه‌ڵات دانراو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد، دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
هاوكات داوایانكرد ده‌ستبه‌جێ كاركردنی رێكخراوه حيزبیهكان له ناو زانكۆدا پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خوێندكاران دروشمی (خوێنمان رژا وه‌ك جۆگه، سه‌رۆكمان له كوێیه، نابۆ به‌حیزبی كردنی زانكۆ، سه‌رۆك چو بۆ ئیتاڵیا ئێمه‌ی دا به مه‌دالیا)یان به‌رزكردبوه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵا له وتارێكی خوێنده‌وه‌و پاڵپشتی خۆی بۆ گروپی زانكۆ راگه‌یاند و وتی"ئێوه ئاژاوه‌گێڕ نین".
ئاكام ئه‌بوبكر