(سبه‌ی):
به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی 17ی شوبات كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژراو 57ی دیكه‌ش برینداربون، به فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، دوێنێ (سێشه‌ممه) لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروستكرا، به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كراوه به ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه.
كاوه عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكدا به (سبه‌ی): راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نیگه‌ران كردوه ئه‌وه‌یه یه‌كێك له ئه‌ندامی لیژنه‌كه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه، كه به‌بێ هیچ پرسێك به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له لیژنه‌كه‌دا كراوه به ئه‌ندام.
وتیشی: من له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیستی ئه‌و براده‌ره كۆبومهوهو پرسیارم لێ‌كردن داخۆ ئاگادارن له دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان، ئه‌وانیش به فه‌رمی بێئاگایی خۆخیان نیشاندا.
له لێدوانه‌كه‌یدا به هه‌مو شێوه‌یه‌ك بونی ئه‌و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له ناو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ره‌تكردوه‌و وتی: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و لیژنه‌یه دانراوه، به دور و نزیك نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ناكات و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ئاگاداری ئه‌و كاره نیه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌ین هه‌ر كاتێك سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان به‌فه‌رمی داوامان لێبكات، ئه‌ندامی خۆمان له ناو لیژنه‌كه‌دا دیاری بكه‌ین و پاش كۆبونهوهشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك لیسته‌كاندا، ئاماده‌ین نوێنه‌ری خۆمان ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ ناو ئه‌و لیژنه‌یه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كاوه عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: پێویستبو بۆ دانانی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌ن، پرس و راوێژ به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بكرێـت، ئه‌وه‌نده‌ش ئێمه سهریرمان كردوه، ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه ئه‌ندامن، یان عه‌سكه‌رین یان یاسایین، ته‌نها ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌بێـت كه ئه‌ندازیاره، بۆیه پێمان سه‌یره ئه‌ندازیار ئیشی چی ده‌بێـت له كاره‌ساتێكی وه‌ها گه‌وره‌دا.