(سبه‌ی):
بۆ ئیدانه‌كردنی ته‌قه‌كردن و برینداركردن و كوشتی خۆپیشانده‌ران له سلێمانی، ئه‌مڕۆ سه‌عات 13.00ی نیوه‌ڕۆ تا سه‌عات ره‌وه‌ندی كوردی له شاری ده‌نهاغ خۆپیشانانێكیان بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سازكرد.
ره‌وه‌ندی كوردی له خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین دروشمیان دژ به‌توندوتیژی وته‌وه، هاوكات ئیدانه‌ی تهقهكردنیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی پارتییه‌وه له خۆپیشانده‌ران كرد.
شایه‌نی باسهرهوهندی كوردی له هۆڵه‌ندا (كۆمیته‌ی به‌رگری له داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له هۆڵه‌ندا) پێكهێناوه، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م چالاكییان بو.
هاوکات خۆپیشانده‌ران له رێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه یاداشتێکیان ئاڕاسته‌ی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا کرد که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
له رێگه‌ی به‌ڕێز باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ده‌نهاخ- هۆڵاند
بۆ به‌ڕێزان:
- باراک هـ. ئۆباما، سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
- سه‌رۆک و ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا
سڵاوی مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی ئێمه‌تان لێ بێ!
به‌ڕێزان!
رۆژی 17/2/2011 هه‌زاران گه‌نجی خۆپیشانده‌ری خه‌ڵکی سلێمانیی کوردستانی عێراق، بۆ پشتیوانیکردنی گه‌لانی تونس و میسر و، دژی پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری، دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی، کۆبونه‌وه. ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ ماڵه‌وه رویانکرده باره‌گای سه‌ره‌کی پ‌د‌ک له سلێمانی، که ناسراوه به باره‌گای لقی 4 ی پ‌د‌ک. خۆپیشانده‌ران دروشمیان له‌دژی ده‌سه‌ڵات و له‌دژی پارتی و یه‌کێتی و له دژی گه‌نده‌ڵی داوه. له سه‌ربانی لقی 4 وه به به‌رد خۆپیشانده‌رانیان ئیستیفزاز کردوه. خۆپیشانده‌ران به به‌رد وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه. که‌چی کاربه‌ده‌ستان به ده‌ستڕێژی چه‌کی ئۆتۆماتیک وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا 1 خۆپیشانده‌ریان کوشتوه به‌ناوی (رێژوان، 14 ساڵ). 57 خۆپیشانده‌ر بریندار کراون. دووان له برینداره‌کان له رۆژانی دواییدا مردن (سورکێو، 16 ساڵ) و (شێرزاد، 30 ساڵ).
هه‌مان رۆژ و رۆژانی دوایی (پ‌د‌ک) به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک که‌وته سوتاندن و تاڵان‌کردنی زیاتر له 7 ناوه‌ندی حیزبی و ئیعلامیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ناو هه‌ولێر، دهۆک، بنه‌سڵاوه، سۆران و شه‌قڵاوه. هه‌ر هه‌مان رۆژ (پ‌د‌ک) به شێوه‌یه‌کی ناقانونی و هه‌مه‌جی و، به بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی (ینک)ـی هاوپه‌یمانی هێزێکی چه‌ند هه‌زا چه‌کداریی زێره‌ڤانی، به پشتیوانی راجیمه و تۆپی 106 و دۆشکای 4 لوله و زرێ پۆش، له هه‌ولێره‌وه نارد بۆ سلێمانی به نیازی په‌لاماردانی بنکه‌ی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی و داگیرکردن و سوتاندنی ته‌له‌فزێونی KNN و باقی دامه‌زراوه‌کانی تری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مو ئیستیفزازه، که‌چی لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، وه‌کو مه‌سعود بارزانیی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، که‌مال که‌رکوکیی سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان، به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جافر قه‌راخیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لێپرسراوه حیزبییه‌کانی وه‌کو نێچیر بارزانیی جێگری سه‌رۆکی پارتی، فازڵ میرانیی سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان، عیماد ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی، تێکڕایان له وتار و رونکردنهوهکانیاندا خۆپیشانده‌رانیان به گێره‌شێوێن و ده‌ستی بێگانه‌و تێکده‌ر وه‌سفکرد و که‌سیان به ده‌میانا نه‌هات داوای لێبوردن بکه‌ن یان سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری قوربانییه‌کان بکه‌ن. هه‌ر هه‌مویان له‌باتی ئیدانه‌کردنی ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران، ئیدانه‌ی به‌ردبارانکردنی باره‌گای لقی 4 ی پارتییان کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان له خۆپیسانده‌ران کرد.
ئه‌م روداوه و هه‌ڵوێستی نا به‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بونه هه‌وێنی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک. رۆژانی دوایی خۆپیشاندان له ناو شاری سلێمانی به‌رده‌وام بوه. خۆپیشاندان ته‌نییه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ک شار و ناوچه‌ی تری هه‌رێمی کوردستان. ده‌سه‌ڵاتداران زۆر به توندی به‌گژ خۆپیشانده‌راندا ئه‌چنه‌وه. له‌ماوه‌ی 6 رۆژی رابردودا ژماره‌ی برینداره‌کان هه‌ڵکشاوه بۆ نزیکه‌ی له 150 بریندار و به‌رده‌وام ژماره‌ی برینداره‌کان له هه‌ڵکشاندایه. ژماره‌یه‌کی تریش له برینداره‌کان ژیانیان له خه‌ته‌ردایه.
ئێمه پێمان وایه داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران داوای ره‌وان و قابیلی جێبه‌جێکردنن. به‌ڵام وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات دڕندانه‌یه و زیاده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانی هێزدا ئه‌کرێ.
به‌ڕێزان!
بۆ سنوردانان بۆ دڕندایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی داواتان لێ ئه‌که‌ین:
1- وه‌کو چۆن داواتان له ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشوی تونس و میسر و، له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، جه‌زایر، لیبیا و ئێران کرد گوێ له داوای خه‌ڵک بگرن و توند و تیژی به‌کارنه‌هێنن و ئیدانه‌ی به‌کارهێنانی توندوتیژی تان کرد، داواتان لێ ئه‌که‌ین بۆ کوردستانی عێراق یش هه‌مان هه‌ڵوێست بنوێنن؛
2- پشتی دیکتاتۆره‌کانی هه‌رێم به‌ر بده‌ن و پشتیوانی له داوا ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن. دڵنیابن پاشه‌رۆژی دیکتاتۆره‌کان تاریکه، چ بۆ خۆیان و خه‌ڵکی کوردستان یان بۆ ئێوه. ئێوه ئه‌توانن به پشتیوانیکردنی خه‌ڵکی کوردستان دۆستایه‌تی پته‌و له نێوان هه‌ردوولا بینا بکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بپارێزن.
3- سوتاندنی کاناڵی ئاسمانی NRT له ده‌مه‌وبه‌یانی 20/2/2011 دا له سلێمانی ئاماژه‌یه‌کی خه‌ته‌ره بۆ نیازی ده‌سه‌ڵات بۆ کپکردنی ده‌نگ و میدیای ئازاد. ئێمه بڕوامان به ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی کوردستان نیه که بتوانێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئازاد و پرۆفیشۆناڵ و بێلایه‌ن بکا، بۆیه داواتان لێ ئه‌که‌ین چاودێری راسته‌قینه بن له‌سه‌ر لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه نه‌وه‌ک ده‌سه‌ڵات ئه‌م تاوانه‌ش وه‌کو تاوانی ڕفاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان په‌رده پۆش بکا.
به‌ڕێزان!
ئه‌م داوایانهشمان له ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌یه، داواتان لێ ئه‌که‌ین پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان بن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه دی. ئێوه به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقیتان له ئه‌ستۆیه یارمه‌تیمان بده‌ن ئه‌م سیستمه نا دیمۆکراتی و ته‌زویرچییه بگۆڕین به سیستمێکی دیمۆکراتی راسته‌قینه، که بێگومان چه‌ند قازانجی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێ ئه‌وه‌نده بۆ ئێوه‌و بۆ زامنکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێوه‌ش ئه‌بێ:
1- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه‌ته‌ی ئێستا و پێکهێنانی حوکمه‌تێکی کاتیی ته‌کنۆکرات. کار بکا بۆ خۆشکردنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد، پاک، بێ هه‌ڕه‌شه و بێ ته‌زویر. چونکه ئه‌م حوکمه‌ته‌ی ئێستا له هه‌مو بواره‌کانی سیاسی، ئابوری، ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌تی دا فه‌شه‌لی هێناوه. درێژه‌کێشانی ته‌مه‌نی ئه‌م حوکمه‌ته فاشیله خه‌ته‌ره‌کان و نائارامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان درێژتر ئه‌کاته‌وه؛
2- ده‌رهێنانی ته‌واوی هێزه چه‌کداره‌کانی کوردستان: پۆلیس، ئاسایش، پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌یی گشتی، فه‌له‌ک، زێره‌ڤانی، پۆلیسی پاسه‌وانی سنور له ده‌ستی حیزبه‌کان و کردنیان به هێزی نیشتمانی؛
3- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، یان گۆڕینی وه‌زیفه‌ی ده‌زگاکانی: زانیاریی یه‌کێتی، پاراستنی پارتی و دژه تیرۆری یه‌کێتی و کردنیان به هێزی شه‌رعی و نیشتمانی؛
4- گرتن و دادگایی کردنی هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی له رۆژی 17/2/2011 وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌ستیان هه‌بوه له کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران له سلێمانی و له ته‌واوی شار‌و ناوچه‌کانی تری کوردستان؛
5- گرتن و دادگایی کردنی هه‌مو ئه‌و که‌س و به‌رپرسانه‌ی فه‌رمانی جوڵاندنی هێز و فه‌رمانی ته‌قه‌کردنیان به هێزه چه‌کداره‌کانیان داوه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بکه‌ن.
کۆمیته‌ی پشتیوانی له خۆپیشانده‌رانی کوردستان
23/2/2011
لاهای، هۆڵندا