(سبهی):
ئاگاداری لە کۆمیتەی پشتگیری لە شەقامی کوردی
یۆتۆبوری و دەوروبەری/ سوید
بۆ رەوەندی کوردی لەشاری یۆتۆبوری و دەوروبەری، ئاگادارتان دەکەین کە خۆپشاندانێك سازدەکەین بۆ پشتیوانی لەخەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەری کوردستان کە له بەرامبەر دەسەڵاتی میلیشیای ئەحزابی کوردیدا هاتونەتە مەیدان دژی دەسەڵات و هاوخەباتی خەڵکی ناڕازی، ئێوەش پەیامی دەستخۆشی و هاوکارییان ئاڕاستە بکەن، بەڵێنیان پێ ئهدەین کە ئێمەش لەگەڵیانین و پەیامەکەیان پیرۆز رادەگرین و بە هەمو توانامانەوە پشتگیری لێ دەکەین . . .
داوا لە تەواوی ڕەوەندی کوردی شاری یۆتبۆری و دەوروبەری دەکەین کە وەکو هەڵویستیکی جوامێرانە بەشداری لەم خۆپیشاندانە بکهن.
خۆپیشاندانەکە لە Gotaplatsenوە دەست پێ دەکات بەرهو Gustaf Adolfs torg لەوێ وتار و پەیامەکان پێشکەشدەکرێن
رۆژی (شهممه) 26/2/2011
سهعات 11 تا 12ی پێشنیوهڕۆ
کۆمیتەی پشتگیری لە شەقامی کوردی
لە یۆتۆبوری و دەوروبەری / سوید