نه‌ژاد سه‌عید
ماوه‌یه‌كه یاسای پێشنیاركراوی نه‌وت بۆته جێگای سه‌رنج و باس له‌ناو كوردستان و له عیراق و له‌نێوه‌نده دهوڵهتییهكانیشدا.
له‌لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه راوبۆچوونی له‌سه‌ر ده‌وترێت، به‌شێكی زۆر له‌و لایه‌نانه پێیان باش نییه كه ئه‌م یاسا پێشنیاركراوه به‌م شێوه‌یه بچێته به‌رده‌م پارله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
دیاره راوبۆچوونه‌كان هه‌رلایه‌نه له‌دیدی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه بنیاتی ده‌نێت، بۆ نموونه لێپرساوانی كوردستان به‌و سهلاحیاتانهی كه بۆ هه‌رێمه‌كان دیاریكراوه "كه له‌ئێستادا ته‌نها هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه" قایل نین و ده‌یانه‌وێت فشار به‌كاربهێنن بۆ پچڕینی مافی زیاتر، به‌تایبه‌ت له مۆركردنی گرێبه‌سته‌كاندا و زۆر به‌تایبه‌ت تریش له گرێبه‌سته‌كانی “SPA shear production agreement” واته رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان.
لایه‌نێكی تر كه به‌ره‌ی (ته‌وافوق) و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وانن، ئه‌و مافانه‌شی كه دراوه به‌هه‌رێمه‌كان پێیان زیاده و وه‌ك چۆن تائه‌مڕۆ له سیاسه‌تی عیراقدا خه‌و به بوونی حكومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێزه‌وه ده‌بینن كه جارێكی تر حوكمی عیراق بگرێته‌وه ده‌ست و سیستمی فیدراڵی هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، هه‌رواش ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له به‌غداوه بكرێت و به‌رهه‌مه‌كه‌شی بچێته‌وه به‌غدا و له‌وێوه به‌سه‌ر عیراقدا دابه‌ش بكرێته‌وه، لایه‌نی تریش هه‌ن كه‌چاویان له‌دروستكردنی هه‌رێمی تره، بۆیه ڕه‌زامه‌ندن له‌سه‌ر كێشه‌ی ئێستا، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه كێشه‌ی كورد و ترسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌بێت، ره‌نگ بوو له‌م كاته‌دا پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانیان بكردایه بۆفراوانكردنی سه‌لاحیاتی هه‌رێم له‌یاساكه‌دا.
له‌م وتاره‌دا نامه‌وێت بچمه سه‌ر به‌نده‌كانی یاسای پێشنیاركراو، به‌ڵكو ته‌نها یاساكه‌م كرده بۆنه‌یه‌ك بۆ چوونه ناو بابه‌تێكی زۆر گرنگتر كه ئه‌ویش به پرسیارێك ده‌ستپێده‌كات:- ئه‌گه‌ر نه‌وت سه‌رچاوه‌ی ئابووری عیراقه به كوردستانیشه‌وه، ئهگهرعیراق ئێستا له‌ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئیحتیاتی زۆریان هه‌یه له‌جیهاندا له‌میانی ژماره (2 و 3) دوو و سێ‌دا بێت، ئه‌گه‌ر له ئێستاوه تا په‌نجا ساڵی تر یان زیاتر "به‌قسه‌ی پسپۆڕان" نه‌وت سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی وزه بێت له جیهاندا، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت هه‌میشه له به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ژێر زه‌وی كوردستانیش ئه‌و هه‌موو ستراكچه‌ره نه‌وتی و كێڵگانه‌ی تێدابێت، ئایا ئێمه‌ی كورد پێویستمان به‌داڕشتنی سیاسه‌تێكی نه‌وتی زۆر روون نییه؟ پێم وابێت كه‌س ناڵێت نه‌خێر ....
پرسیارێكی تریش كه سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌وه‌یه: كێ نه‌خشه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كێشێت و كێ جێبه‌جێیده‌كات؟
كوردستانیش وڵاتێكی پیشه‌سازی نییه، له‌كۆی داهاتی كوردستانیش دا به‌روبوومی پیشه‌سازی رێژه‌یه‌كی وا پێكناهێنێت كه شایه‌نی باس بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت بهكشتوكاڵیش، به‌هۆی رووخاندنی دێهاته‌كان و شه‌ڕه‌كانی رژێمی به‌غدا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سیاسه‌تی جینۆسایدی بۆ له‌ناوبردنی كورد.
دێهات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دێهات بێت و به‌روبوومی كشتوكاڵی و ماڵداری هه‌بێت، نه‌ما، پاش راپه‌ڕینیش به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابین نه‌كردنی لانی كه‌می ژیان بۆ دێهاته‌كان و یارمه‌تی نه‌دانیان بۆ چاككردنی كشتوكاڵ و كۆمه‌ك نه‌كردنیان له‌م بواره‌دا، ده‌توانین ئه‌م لایه‌نه له‌جێگای نه‌بووان حساب بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌كۆی ئابووری كوردستان.
بواره‌كانی تری ژیانیش: په‌یداكردنی ده‌رامه‌تیش پێشكه‌وتنێكی وای به‌خۆوه نه‌دیوه كه شایه‌نی باسبێت، بۆنموونه كورد ده‌یتوانی سوود له گه‌شت و گوزار وه‌ربگرێت، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تێكی وا نه‌بووه كه ئه‌و بواره ببوژێنێته‌وه.
بازرگانییش به‌كات و تاو تاوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده سودی لێ وه‌رگیراوه كه بازرگانه‌كان دابینی كاڵا‌و پێویستییه‌كان بكه‌ن، یان رێگایه‌كی په‌ڕانه‌وه بن بۆ ناو كوردستان و ده‌وڵه‌تانی تری دراوسێ، واته ئه‌میشیان له ئابووری كوردستاندا كێشێكی گرانی په‌یدا نه‌كردووه.
به‌كورتی و سانایی له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه دوام، كه هه‌مووی ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی كه ته‌نها نه‌وته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بێت بۆ ژیان و بۆ دروستكردن و پێشكه‌وتنی ژیان، هه‌ر بۆیه ده‌بێت سیاسه‌تێكی گونجاو و عاقڵانهمان هه‌بێت كه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی زانستی بنیات نرابێت، پێویستمان به پسپۆڕه، پێویستمان به‌شاره‌زای ئه‌م بواره‌یه، كه به‌داخه‌وه له‌ناو كورد به‌ده‌گمه‌ن په‌یدا ده‌بن، بۆیه سوود وه‌رگرتن له پسپۆڕانی ده‌ره‌وه زۆر پێویسته.
بواری نه‌وت و ته‌كنیكی به‌دوادا گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه و ده‌رهێنان و ناردن و فرۆشتنی، به كه‌سانێك ده‌كرێت كه ئه‌هلی ئه‌و كاره‌ن و له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیشدا كه‌م ده‌ست ده‌كه‌ون، به‌ڵام ئاماده‌ییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن و فێربوون.
ئه‌وه‌ی كه گرنگتره و بابه‌تی نووسینه‌كه‌ی منه، داڕشتنی سیاسه‌تی نه‌وته كه خه‌ڵكی سیاسی دڵسۆز و زیره‌كی ده‌وێت، خه‌ڵكێك كه خۆی نه‌خه‌ڵه‌تێنێت به‌وه‌ی كه ههمهكارهیه و له هه‌موو كارێك ده‌زانێت، به‌ڵكو ده‌بێت بپرسێت، گوێ بگرێت، پشوو درێژ بێت بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی گونجاو بۆ نه‌وت.
بێینه سه‌رباری ئێستا كه گله‌یی و گازنده‌ی زۆر له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌یه له جۆری پیاده‌كردنی سیاسه‌تی نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و نیعمه‌ته كه سه‌رچاوه‌ی ژیانی ئێستا و نه‌وه‌ی داهاتوومانه، له ته‌خشان و پهخشانكردن و بهتاڵاندانی زه‌وییه‌كانمان، له نه‌شاره‌زایی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتننامه و گرێبه‌سته‌كان، له دۆزینه‌وه‌ی كۆمپانیا لات و لوته‌كان، له وه‌رگرتنی كۆمیسۆن و به فیڕۆدانی ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه له‌به‌ر خاتری چه‌ند كه‌سانێك و گیرفان پڕكردنیان و .... هتد..
ئه‌گه‌ر سه‌یری داهاتی ئه‌مڕۆی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین بودجه‌ی ساڵانه‌ی كوردستان له به‌غداوه دابین ده‌كرێت، كه بریتییه له 17% ی بودجه‌ی گشتی داهاتی عیراق كه خۆی هه‌ر داهاتی نه‌وته.
به‌هه‌ر حاڵ ئێمه 17%ی فرۆشی نه‌وت وه‌رده‌گرین، نه‌وتیش به‌رده‌وام به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌فرۆشرێت، توانای به‌رهه‌م و ناردنه ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه ئه‌مڕۆ به‌كاردێت.
ئه‌گه‌ر بێت و نه‌وتی كوردستان، (ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ قابیلی به‌رهه‌مهێنانه) "بێ گومان جگه له نه‌وتی كه‌ركوك كه خۆی له‌ناو بودجه‌ی گشتی نه‌وتی عیراقدایه"، بده‌ینه ئو كۆمپانیا لاواز و نهناسراوانهش و هه‌مووی بێته به‌رهه‌م و تێكه‌ڵی پایپهكانی عیراق بكرێت و بفرۆشرێت و له‌گه‌ڵ نه‌وتی عیراقدا تێكه‌ڵ بكرێ، ئه‌وا رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له نه‌وتی عیراق زیاد ده‌كات، كه ره‌نگه نه‌گاته 2.5% تا 3%، له‌مه‌ش ته‌نها 17% به‌ر ئێمه ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی %.،..42 تا %.،..51ی بودجه‌كه كه به‌ر كوردستان ده‌كه‌وێت و باقی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كوردستان ده‌چێته‌وه بۆ 83%ی تر.
راسته كوردستان ئه‌مڕۆ پێویستی به به‌شه نه‌وتێك و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌یه بۆ دابینكردنی كاره‌با و سووته‌مه‌نی، تا ئه‌مڕۆش به چنگهكڕێش بووبێت هه‌ندێك په‌یدابووه، ئه‌گه‌ر پێداگرتن و جدییه‌ت هه‌بووایه هه‌ندێكی تریش په‌یدا ده‌بوو، گریمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته عیراق هیچمان ناداتێت، كه‌واته به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و به‌شی سووته‌مه‌نی پێویسته خۆمان له نه‌وتی ژێر زه‌وی خۆمان ده‌ربهێنین، له‌م روه‌شه‌وه كه ته‌نها به‌شی پێداویستییه‌كان ده‌ربهێنین و نه‌نێردرێته ده‌ره‌وه بۆ فرۆشتن، ئه‌وا ئه‌و بڕه نه‌وته ناچێته چوارچێوه‌ی 17%ه‌كه‌وه.
بۆیه به‌رای من ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه له عیراق ده‌درێت له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی تری كوردستاندا ئه‌گه‌ر جارێكی تریش به رێكوپێكی سه‌رف بكرێت و پرۆژه گرنگه‌كانی پێ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مڕۆ به‌كه‌ڵكی كوردستان دێت.
ئه‌و نه‌وته‌ی ژێر زه‌وی كه له ناوچه‌ی كورددایه و كورد ده‌بێته خاوه‌نی، ده‌بێت ستراكچه‌ره‌كان به وردی پشكنین و توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان و هه‌تا بیری تاقیكردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر لێبدرێت، به‌ڵام پێویست ناكات بۆ ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمان كرد (كاره‌با و سووته‌مه‌نی)، زیاتری لێده‌ربهێنرێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌ڵگیرێت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو تا سوودی زیاتری لێ وه‌ربگرن.
بۆ ئه‌م جۆره كارانه‌ش له بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غدا بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌موو عیراق دانراوه كه كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و كاته هێنانی كۆمپانیا و دانووستان له‌گه‌ڵیاندا له رێگای كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و ره‌زامه‌ندی به‌غداشی بۆ وه‌ربگیرێت، له ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وته‌كه‌دا و وه‌زاره‌تی نه‌وتیش له به‌غدا ده‌بێت دابینی كردبێت، ئه‌و بودجه‌یه، واته بودجه‌ی توێژینه‌وه‌كان بخاته سه‌ر شانی خۆی.
واته ئه‌وان ئه‌و بڕه پاره‌یه سه‌رفده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ له كۆمپانیا بیانییه‌كانیش ئاماده‌ن به خۆڕایی ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئوسترالییه‌كه (وود ساید) بۆ ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌ماڵی كردبوو.
ئه‌م بۆچوونه ره‌نگه نوێبێت، به‌ڵام بهزهحمهتیشی ده‌زانم به سه‌ركردایه‌تی ئێستای سیاسی كورد قبوڵبكرێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی كه زۆر ئاشكران و له پێشه‌كی ئه‌م نووسینه‌شدا باسمكردوون، چونكه ئه‌مه رێگاگرتنه له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی، له ته‌خشان و پهخشانكردن، له هێنانی كۆمپانیای لاواز و داتاشراو، له گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی ده‌سه‌ڵات.