عه‌لی حه‌مه شه‌ریف
با كێشه‌كانی ناوماڵی خۆمان نه‌به‌ینه به‌رده‌م بێگانه، ئه‌زمونه‌كه‌مان ساوایه، داروسێ شۆڤینیهكانمان له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر هه‌لێك كه بێنه ناو هه‌رێم، خه‌ڵك ئاژاوه‌گێڕه، ده‌ستی ده‌ركی هاتۆته ناومان، چاكسازی ده‌كه‌ین ! ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵێ وته گه‌لی تر كه رۆژانه وه‌ك لیستێك له كۆمه‌ڵێ رسته‌ی ئاماده‌كراو و ریزكراو ده‌باره و سه‌دباره ده كراێنهوه له‌لایه‌ن به‌رپرس و هه‌ندێ كه‌ناڵ و نوسه‌ره حیزبیه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه، سه‌رباری نا لۆژیكی ئه‌م لێكدانه‌وانه ئاماژه‌یه‌كی دیارن له شڵه‌ژان و سه‌رلێشێوانی سیاسی و فیكری و ئیعلامی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمدا، كه دور نیه وته و دهستهواژای ناقۆڵاتر و بوختاناوی تر و قێزه‌ونتریش بداته پاڵ خه‌ڵك و هێزه به‌رهه‌ڵستكار نه‌یاره سیاسیه‌كانی!.
جارێ پێش هه‌مو شتێك ئه‌م رسته و شێوه تێڕوانیه بۆ لێكدانه‌وه و شیكاری ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا شه‌قامی كوردی و له ته‌واوی ناوچه‌كه ئاماده‌یی هه‌یه تێڕوانین و دیدگایه‌كی كۆن و به‌سه‌رچون، جۆره لێكدانه‌وه و جیهانبینیهكه كه ته‌نها وه‌ك نیشتویهكی پاشماوه‌یی ئه‌و بارودۆخ و رهوشهبو كه له‌سه‌ده‌ی رابردودا گوێی لێ ئه‌گیرا، بۆ ئه‌مڕۆ مایه‌ی زه‌لیلی و كورت بینی و ته‌نانه‌ت دور ناڕۆین گه‌ر بڵێن ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیفلاسی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا! ئه‌مڕۆ جیایه له دوێنێ، گه‌ر دوێنێ خه‌ڵك داوا و پێشنیار و خواسته‌كانی ته‌نها به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خستبێتهڕو، گه‌ر دوێنێ جه‌ماوه‌ر ئاسۆی دواڕۆژ و ئومێد و خه‌ونه ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی له تارمایی و بولێڵیدا هێشتبێته‌وه... به‌ڵام ئه‌مڕۆ جیایه به‌مانای راسته‌قینه‌كه‌ی ته‌واو جیایه، چونكه خه‌ڵك هاتۆته سه‌ر شه‌قام وبه‌رچاوی رونه، مه‌به‌ست و ئامانجی ئاشكرا‌و و جدی هه‌یه و جارێكی تر به ده‌ستی به‌تاڵ ناگه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م بۆچونه لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستپێكراوه به‌و مانایه‌ی، كه هاتنه سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندانی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵك شێواز و چۆنایه‌تیه‌كی تری له‌خۆ گرتوه، كه جیای ده‌كاته‌وه له جاره‌كانی تر و هیچ بڕوبیانویهكی سواو و روكه‌ش و لێدراوه توانای دڵنیا به‌خشین و ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌هێشتۆته‌وه، جگه له مل كه‌چ كردن و جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی خواسته‌كانی خه‌ڵك كه خۆی له چاكسازی ریشه‌یی له سیسته‌می سیاسی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینێته‌وه، گه‌رنا جه‌ماوه‌ری شه‌قام گوێی له‌و ده‌سته‌واژه و وته به‌سه‌رچوانه ناگرێت كه جارجاره لێره و له‌وێ وه‌ك ده‌نگێكی نوساو و نوزه لێبڕاو ده‌درێ به‌گوێی خه‌ڵكا، و رۆژی ئه‌وه‌ش به‌سه‌رچو، كه حیزبی قائد و حیزبی دایك و ...تاد موزایده به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بكا و پاڵه‌وانیه‌تی و شۆڕشگێریه‌تی و مه‌ردایه‌تی رابردو به‌خه‌ڵك بفرۆشنه‌وه، چونكه گه‌ر هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك و شۆرشگێڕیهك، مهردایهتیك ههبوببێ ئه‌وا به خوێن و قوربانی و ماڵوێرانی خه‌ڵك بوه نه‌ك ئه‌و پیره مه‌سئول و ماندو نه‌بو و ئاره‌ق نه‌ڕشتوه.