د.محه‌مه‌د حاجی
به‌بیرم دێ کاتێک که خوێندکاری ناوه‌ندی بوین وانه‌یه‌کمان هه‌بو به‌ناوی (الثقافة الوطنیة)، به‌عس دیموکراسیه‌تی به‌وه پێناسه ده‌کرد که له‌دو وشه پێکهاتوه (دێمۆس) واته گه‌ل و (کراتۆس) واته هێز، دیموکراسی واته هێزی گه‌ل. به‌عس تا دواساتهکانیشی له‌وه‌نده زیاتری نه‌وت له‌سه‌ر دیموکراسی چونکه هه‌رتا ئه‌و راده‌یه ئیشی پێی هه‌بو. ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا هه‌مو رژێمه‌کان باسی دیموکراسی ده‌که‌ن و وه‌ک زاره‌وه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ له‌دونیای مۆدێرندا مۆدێله قه‌بوڵیانه، به‌ڵام رادده‌ی قه‌بوڵکردنیان بۆ ناوه‌ڕۆکی دیموکراسی جیاوازه. باسکردن و قه‌بوڵکردنی دیموکراسی له دونیادا له باسکردن و قه‌بوڵکردنی ئایین ئه‌چێ، زۆربه‌مان ئیدیعای ئه‌وه ئه‌که‌ین که ئایینمان قه‌بوڵه، به‌ڵام رادده‌ی قهبوڵکردنمان بۆ ناوه‌رۆکی ئایین زۆر جیاوازه.
چه‌مکی دیموکراسی که یه‌کسانه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل کاتێک ده‌کرێ به سیسته‌مێکی سیاسی که به‌هاکانی به‌وردی ته‌رجه‌مه‌ی واقیع کرا. ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، بریتیه له روکهشکردنی سیسته‌مێکی له جه‌وهه‌ردا دیکتاتۆری به زاراوه‌ی دیموکراسی و هه‌ندێ داموده‌زگای ساخته‌ی بێ رۆڵ و ناکارا. له‌م وڵاتانه‌دا کۆپی هه‌مو به‌هاکانی دیموکراسی کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی ره‌نگه راسته‌قینه‌که‌ی دیموکراسیان پێوه‌بێ. به‌هاکانی دیموکراسی که بریتین له هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف و پاک، ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به ئاشتیانه، بونی رێکخراوی مه‌ده‌نی له هه‌مو ئاسته‌کاندا که رؤڵی کاریگه‌ریان هه‌یه له ئاراسته‌کردنی کۆمه‌ڵگاو کاریگه‌ری گه‌وره‌شیان هه‌یه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه، ئازادی راده‌ربڕین و داواکاری، ئازادی تاک و ئازادیه گشتیه‌کان، میدیای ئازاد، یه‌کسانی ژن وپیاو، مافی یه‌کسانی هاونیشتیمانیبون ...هتد.
له دیموکراسی روکه‌شدا ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک پرۆسه جێبه‌جێده‌کات، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک ئه‌نجامی هه‌یه ئه‌ویش سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی، باس له ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌کات، به‌ڵام ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی خیزانێک یان حیزبێکدا، رێکخراوی مه‌ده‌نی زۆر دروستده‌کات به‌شه‌رتێک هه‌مان په‌یامی دسه‌ڵات و حیزبی ده‌سه‌ڵاتیان پێبێت، به‌ڵام به زمانی خۆیان ده‌ریببڕن، باس له‌ئازادی راده‌ربڕین ده‌کات به‌شه‌رتێک راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن ره‌فزی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌که نه‌کات، میدیای ئازاد تا ئه‌و رادده‌یه ئازاده که باس له ناشیرینیه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌کات، ژن و رێکخراوه‌کانی ژنانی قه‌بوڵه بۆ به‌هێزکردن و جوانکردنی سیمای حیزب و ده‌سه‌ڵات نه‌ک وه‌ک رێزگرتن له که‌سایه‌تی ئافره‌ت وه‌ک مرۆڤ، حیزبی کردۆته نیشتمان و هاونیشتمانیبون هاوتایه به هاوحیزبیبون.
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی بچوکترین قه‌یران له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات روی راسته‌قینه‌ی دیکتاتۆریانه‌ی ده‌رده‌که‌وێت. کاتێک ده‌سه‌ڵات که‌وته مه‌ترسیه‌وه هه‌مو داموده‌زگاکانی وڵات ده‌بنه‌وه به حیزب، سوپا، پۆلیس، ئاسایش، حکومه‌ت و رێکخراوه به‌ناو مه‌ده‌نیه‌کان. له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌نگی ته‌قه ده‌ستپێده‌کات، باسکردنی راستیه‌کان له‌لایه‌ن میدیای ئازاده‌وه میدیای ئازاد ده‌خاته‌به‌ر شاڵاوی داخستن و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان، له فه‌رهه‌نگی دیکتاتۆریه‌تدا ته‌نها ئه‌وانه هاونیشتیمانین که به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دیکتاتۆر و حیزبی دیکتاتۆر رازین.
پله‌ی گه‌رمی سیسته‌می دیکتاتۆری ئه‌وه‌نده زو به‌رزده‌بێته‌وه که زۆر به‌خێرایی ئه‌و بۆیه‌یه لائه‌بات، که دیکتاتۆر بۆ روکهشکردنی سیسته‌مه‌که‌ی به‌کاریهێناوه و له‌ماوه‌یه‌کی زۆرکورتدا حه‌قیقه‌تی دیکتاتۆریانه‌ی ده‌رده‌که‌وێت.