سالار توتمانی
چه‌ندین رۆژ به سه‌ر ئێواره خوێناویه‌كه‌ی 17/2 ی سلێمانیدا تێپه‌ڕیوه، ئه‌و ئێواره‌یه‌یی كه خوێنی كوردانی به سه‌ر شوشه شكاوه‌كانی لقی چواری پارتییه‌وه تۆماركرد، له‌وكاته‌وه شه‌قامی كورد له باشوری كوردستان جمه‌ی دێت له خۆ پیشانداران و پێمانده‌لێت شه‌قام، ئیدۆلۆژیا و لۆگۆ و ئاڵای حیزبه‌كانیان خسته پاشخانه‌وه و ئۆپۆزسێونیشیان به‌جێهێشت. ئێستا جڵه‌وی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پیاوانی سیاسی به تایبه‌تی سیاسه‌توانانی ئۆپۆزسیۆن كه ده‌بوایه بیانگرتایهته ده‌ست، كه‌وتوه‌ته ده‌ست چین و توێژی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو و دادپه‌روه‌ریخواز.
ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم ئێستا بوه به ئه‌مری واقیع و ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندوه له گۆڕه‌پانی هه‌رێمدا كه ده‌بێت لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، دوای ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێلۆگۆیه بكه‌وێت كه حیزبی تێپه‌ڕاندوه، ته‌نانه‌ت ده‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیش دوای شه‌قام بكه‌وێت و بێت له شه‌قامه‌كانه‌وه خاڵ و داواكاریه‌كان بچنێته‌وه، لێره‌وه له شه‌قامه‌وه گهلاَلهی ئه‌وه كراوه كه چیتر موزاده‌یه‌ی سیاسی مۆدێلی به سه‌رچوه و پێویسته ژوره داخراوه‌كان به‌جێبهێڵرێت و رێكه‌وتنه سیاسیه‌كان بێگوێدان و خوێندنه‌وه‌ی شه‌قام ئه‌نجامنه‌درێت، چونكه شه‌قام هه‌موشتێكی به‌رون و ئاشكرایی تێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت و قوناغی چپه‌چپ و ژێربه‌ڕه و كردنی مه‌سه‌له‌كان به ژێرلچهوه، دواجار شه‌قام ده‌یباته‌وه سه‌ری دێڕ و هه‌مو داوێكی ته‌نراو و چنراو و رێسراو ده‌كاته‌وه‌و ده‌یكاته‌وه به‌خوری و ده‌یكاته‌وه به بلقی سه‌ر ئاو.
كه‌واته شه‌قام له ئێستادا هه‌مو شتێكه، حكومه‌تی ئینتقالیه، په‌رله‌مانه و بڕیاره‌كان لێره‌وه و هه‌ر ده‌بێت لێره‌وه ده‌ربچن، داخوازیه‌كان لێره‌ن، له لای ئه‌و شه‌قامه‌ی كه له هه‌مو چین و توێژه به‌شخوراو و زوڵملێكراوانی تێدایه، باوكی شه‌هید و برینداره‌كان لێره‌ن ده‌بێت لێره‌وه و له شه‌قامه‌وه بدوێنرێن، نابێت له پشتیانه‌وه قه‌نه‌فه و كورسی بگیرێت و له روداماویان بكه‌ن و به زۆر قسه‌یان پێبكه‌ن، ده‌بێت له پشتی "ئه‌وانه‌وه" هه‌زاره‌ها گه‌نج ولاوی خێرنه‌دیوی تر ده‌ربچن و ئاگاداربن لێیان.
وه‌رن هه‌موتان وه‌رن بۆ شه‌قام به هه‌ردو حیزبه دهسهلاَتدارهكهیشهوه به هه‌مو ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌مانه‌وه كه خه‌ڵك شوێن ئێوه بكه‌وێت و سرود و دروشمه‌كانیان ئێوه بۆیان بنوسن، چونكه خه‌ڵكی پێش ئێوه كه‌وتوه و ده‌بێت ئێوه دوایان بكه‌ون، ده‌بێت ئێوه ئیتر ئه‌و دروشمگهلهی كه سالاَنێكه ده‌یڵێنه‌وه هه‌مویان بۆ دور دور برك بده‌ن و بیانسوتێنن.
لێره‌وه، ده‌بێت ئیتر لێره‌وه په‌نجه به ئاو كردنیشتان له شه‌قامه‌كانی ئێمه‌وه ئه‌نجام بدرێت، چونكه لێره‌یه‌و له لای گه‌له ئیتر، دروشم گه‌لی نوێ و داخوازی نوێ و په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی نوێ، بۆیه پێویسته كه بێن لێره‌و له شه‌قامدا گهلاَلهی بكه‌نه‌وه و بینوسنه‌وه و كاریپێبكهن و بۆ شه‌كاندنه‌وه بهرزیبكهنهوه، هه‌ربۆیه چیتر ماندومان مه‌كه‌ن و خۆتان و ئێمه‌یش مهخهڵهتینن، چونكه چیتر ئێمه ناخه‌ڵه‌تێین و ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت ته‌نیا ئێوه‌ن، ده‌نا ئێمه ئێوه‌مان به جێهێشتوه و ئه‌گه‌ر ده‌ست و بردێك نه‌كه‌ن بێنه پشتمانمهوه، ئه‌وا دواتر به تۆزی خۆڵی ژێر پامان ناگه‌نه‌وه، وه‌تا ئێستایش كه‌س له وتنی هه‌ق زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بوه‌و شه‌قام ئه‌و رێگایه‌یه كه هێزی زۆر و بۆر یه‌كلایده‌كاته‌وه، هه‌میشه وه‌هابوه و تا قیامه‌تیش هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌بوه و له‌گه‌ڵی نابێت زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ده‌چێته پاشخانی له بیرچونه‌وه‌وه، چونكه ئه‌م مۆدێله نوێیه له شۆڕش مودێله‌كه و سه‌لماندی بۆ هه‌مو لایه‌ك كه كهمسرهفترین شۆڕشه له‌ڕوی قوربانیدانه‌وه له‌ڕوی تێچونی ئابورییه‌وه پێویستی به چه‌ك و روخاندنی بالاَخهنه و سوتاندنی مقهڕات نییه، پێویستی به كوشتنی به‌رامبه‌رمان نییه، پێویستی به هێنانی هێزی ده‌ره‌كی نییه، ته‌نیا پێویستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی گوڵ و ئاماده‌یی و یه‌كبونی گه‌له، ته‌نیا پێویستی به‌وه‌یه هه‌مومان ژێر ئاسمانی كۆنكرێتی ماڵه‌كانمان به جێبێلین و ئاسمانی خودا به‌سه‌رخۆماندا بكێشین و شه‌قام له‌ژێر پێی لاقهكانماندا ماندوبكهین.