ره‌شاد حسێن
بهڵتهجیهكان ئه‌و كه‌سه بازاڕیانهبون، كه شۆڕشگێڕه میسریه‌كانیان په‌لامار ئه‌دا له مه‌یدانی ته‌حریر، بۆ داكۆكیكردنی كوێرانه له موباره‌ك و رژێمه‌كه‌ی، به‌كرێگیراو مشهخۆربون، له كوردهواری خۆماندا پێیان ده‌وترێ (پاتاڵ).
بهڵتهجیهكانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش گوێ ناگرن... ئه‌وان ته‌نها له ژێر فه‌رماندان و ناتوانن بۆ چركهساتێ خاوه‌نی بیركردنه‌وه و ئازادی بیروڕای خۆیان بن... بهڵتهجیهكان نشتیمان و هاونیشتمان ناناسن... ناتوانن جوانی ببینن، ناتوانن سۆزیان بۆ مرۆڤ هه‌بێت... ناتوانن مامه‌ڵه به‌ویژدانێكی زیندوه‌وه بكه‌ن.
بهڵتهجیهكان گرفتارن به ده‌یان نه‌خۆشی، سادی و خۆپه‌رستی و تێكچونی دۆخی سایكۆلۆژی، ئه‌وان كه له زانست و مه‌عریفه و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه نزیك نه‌بن، چۆن ده‌توانن وێنای نمونه‌یه‌كی ئینسانی پیشانی خه‌ڵكی بده‌ن... له‌ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی سلێمانیان خه‌ڵتانی خوێن كرد، گه‌نجه‌كانیان وه‌ك وه‌رینی چرۆكان خسته‌سه‌ر ته‌خته‌ی شه‌قامه‌كان، ئه‌وانه نمونه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن كه ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌وایی كورد ده‌كه‌ن، به‌ناوی پیرۆزی نیشتیمانپه‌روه‌ریه‌وه، سیما دڕنده‌كانیان له‌ژێر ده‌مامكه‌وه شاردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی له 17-2 بینیمان ئه‌وه به‌شێكی بچوكی خهسڵهتیانه، ئه‌وه هه‌وێنی ناشیرین ترین ناشیرینه‌كانی دنیای دیكتاتۆریه‌ته... ئاده‌ی ئه‌و لوله تفه‌نگه‌ی رێژوان و ده‌یان گه‌نجی سلێمانی قهتڵوعامكرد، چه‌ندجار لوله‌كه‌ی كردۆته داگیركه‌رانی كوردستان، پێش راپه‌ڕین چ داستانێكی بۆ گه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا تۆمار كردوه، تائێستا شانازی پێوه بكات، ئاخر دیكتاتۆره‌كانی مێژوش به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كانی خۆیان ئه‌و ناپاكیهناكهن، سه‌یركه‌ن ئه‌وا (63) ساڵه ئیسرائیل له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له ململانێدایه، نایه‌ت فه‌له‌ستینیه‌كان بكوژێ كه هاوڕه‌گه‌زی خۆیشی نیه‌و دژێتی، به‌ڵكو دادگایی ده‌كات و حوكمی به سه‌رد ئه‌سه‌پێنێ، باشترین نمونه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل، بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران، ئهندازیارهكانیان بیریان له دروست كردنی ئامێرێكی تیشك هاوێژ كرده‌وه به‌ناوی (میكرویف) كه ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام زیانی ته‌ندروستی نیه‌و ته‌نها (صدمه)یه‌كی كاره‌باییه و هیچی تر، موباره‌كی دیكتاتۆرمان بینی، نه‌یهێشت شه‌ڕی ناوخۆ به لایهنگیرهكانی بكات و نیشتیمان و هاونیشتیمانیانی له‌دوا چركه ساته‌كاندا دایه ده‌ست سوپایه‌كی ئه‌مین، زه‌ین ئهلعابدینیش بایی ئه‌وه‌نده ویژدانی تیامابو، به‌ره‌نگاری و درێژه‌دان به زیانی تونسیه‌كان تهوائهبێ.
ئێستا پاش ئه‌و تاوانه گه‌وره ئینسانیه‌ی دژ به گه‌نجانی هه‌ژار و بێده‌ره‌تان و بێكار ئه‌نجامیان داوه، شه‌وانه كه‌سانی (به‌ڵته‌جی) به‌ناوی رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی و جه‌ماوه‌ره‌وه كه كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، ده‌یانه‌وێت به‌كارهێنانی چه‌كه‌كانیان بۆ سنگی گه‌نجان، به كارێكی رهواو شه‌رعی بزانن، هه‌مو داموده‌زگا ئیعلامی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیخوڕیهكانیشیان بۆ ئه‌و ئامانجه له كاردایه، كه له‌ڕاستیدا گه‌رچی ئه‌م تاوانه دژه به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، له هه‌مانكاتیشدا لاینگرانی ئهونهغمه ناسازه‌ی پێی ده‌خوێنن له‌وان تاوانبارترن، چونكه شه‌رعیه‌ت به ترسناكترین كردار ئه‌درێ، كه ئه‌مڕۆ له دنیادا سوك و رسوا كراوه، ئه‌وه‌تا سیستمه‌كانی ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌كه، له‌كاتێكدا شۆڕشی به‌رده‌وامی گه‌لانی سته‌م لێكراو كۆتایی دێنێ به هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاته قرچۆكهكانی فه‌رمانڕه‌وا دیكتاتۆره‌كان، له‌سه‌ر برسێتی و كهرمهت ئازادی، كه‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لۆكاڵیهی كورد، نانی له قاسه‌ی خۆیداناوه و وه‌ك خێرت پێ بكات، هه‌زارانجار ئه‌یداته‌وه به چاوتا، عیزه‌تی نهفستی پێ ئه‌شكێنێ، كهرامهتیشی خستۆته‌ژێر پۆستاڵه‌كانی سوپا له دوژمن تۆقیوهكهی، گه‌نج كوژه‌كانی سلێمانی، ئازادیش له نیشتمانێكدا دیله، كه ده‌سه‌ڵات خۆی پاسه‌وانێتی بۆیه به‌ڕه‌وای ده‌زانم چاوه‌ڕوانی نێرگز بكه‌م و پڕ به ناخم بۆنی ئازادی و سه‌روه‌ری لێوه هه‌ڵمژم.