دلێر وریا
ئه‌م روداوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی، کاره‌ساتی جه‌رگ بڕبون و هه‌م ده‌ستپیکێکی نوێ بو بۆ خه‌ڵکی کوردستان، جه‌رگ بڕبو به‌و ماناییه‌ی که خوێنی گه‌نجی کورد به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کورد رژا، سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بو به‌ومانایه‌ی که چیتر رێگه نادرێت ئیراده‌ی حیزبی زاڵ بێت به‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵکیدا.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بکه‌م ئه‌و روداوانه نین که له 17/2 و رۆژانی دوای ئه‌وه رویاندا، چونکه پێموایه سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان خۆیان هه‌مو راستییه‌کان ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م چه‌ند پرسیارێکی جدییه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که زۆر به‌داخه‌وه چه‌ندین ناوناتۆره و شتی ناشرینیان خسته پاڵ ئه‌م ئیراده به‌هێزو خۆڕاگره‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر له گێره‌شیوێن و ده‌ستی ده‌ره‌کی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و خه‌ڵکی نامهسول ...هتد.
من لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ڵکانه گێره‌شێوێنن بۆچی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌مویان ناگرێت و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات، یان بۆ پاش کوشتنیان دوای لێبوردن ده‌کات و سه‌ردانیان ده‌کات یان پاش بریندارکردنیان سه‌ردانیان ده‌کات له نه‌خۆشخانه‌کان و هیوای چاک بونه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازێ و له‌سه‌ر حیسابی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌یان نێرن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، من ده‌پرسم چ هێزێک یان حکومه‌تێک هه‌یه له‌م دونیایه‌دا ئه‌وه‌ندا میهره‌بان بێت به‌رامبه‌ر گێره‌شێوێن و که‌سانی دژی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی؟
یان ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سانه ده‌ستی ده‌ره‌کییان له‌پشته به‌ڵگه‌تان چییه بۆ ئاشکرای ناکه‌ن بۆمان؟ یان من نازانم مه‌به‌ستان ده‌ستی ده‌ره‌کی ئه‌بێ کوێ بێت؟ وڵاته‌کانی ده‌وری ئێمه تورکیا و سوریا و ئێران و عێراقه، من ده‌پرسم کام له‌م وڵاتانه دوژمنی ئێمه‌ن؟ تورکیا خۆ ئێوه نزیکتری دۆستی تورکیان و چی‌یان بوێت بۆیان ده‌که‌ن هه‌ر له شه‌ڕی په‌که‌که و سه‌رمایه‌گوزاری بۆ سه‌رمایه‌داره‌کانیان و خزمه‌تکردنی تورکومانهکانیان له که‌رکوک، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان ئێرانه له تورکه‌کان که‌مترتان بۆ نه‌کردون له‌ڕوی سیاسی و ئابوریشه‌وه بێدهگیشتان به‌رامبه‌ر هه‌مو زیاده‌ڕۆییه‌کانی ئێران بۆ سنوره‌کان و تۆپباران کردنی خه‌ڵكی سڤیلی کوردستان، ئه‌وه‌ش سوریایه که ده‌یبینین ئه‌گه‌ر له رۆژێکدا سه‌دان هه‌زار کوردی بێ‌تاوان سته‌م دیده‌مان لێ بکوژێ، زاتی به‌یان نامه‌یه‌ک و ناڕهزاییهکیشتان نییه، عێراقه‌که‌ی خۆشتان هه‌ر خۆتان دروستان کرد و خۆتان براگه‌وره‌ن و خۆتان سه‌رۆکن و خۆتان ریش سپی و نابژیوانی برا عهرهبهکانمانن، به‌قسه‌ی خۆشتان به‌بێ ئێوه عێراق هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه، ئیتر من نازانم که ئێوه ئه‌مه پهیوهندییهکانتانه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ئیتر کێ و چۆن پلانتان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن؟
یان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی نامه‌سئول، من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی داوای مافی خۆی بکات نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی دژی گه‌نده‌ڵی بێت نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی پێتان بڵێت ئێوه سیاسه‌ت نازانن نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێتان بڵێت ئێوه بێ پلانن نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێتان بڵێت ئه‌م هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانه‌تان له‌کوێ بو نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێتان بڵێت با کۆبونهوکانی په‌رله‌مان راسته‌وخۆ په‌خش بکرێ نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێتان بڵێت بیست ساڵه حکومه‌تن نه‌تانتوانی کێشه‌ی ئاو و کاره‌با چاره‌سه‌ربکه‌ن نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێتان بڵێ ئه‌م هه‌مو کادره گه‌نجه‌ی حیزب خانه‌نشین ده‌که‌ن به‌پاره‌ی خه‌یاڵی نامهسئوله؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێتان بڵێ ئێوه به‌س ده‌زانن قسه‌بکه‌ن نازانن گوێ بگرن وهیچ بکه‌ن نامهسئولن؟ ئه‌گه‌ر و ئه‌گه‌رو هه‌زاران ئه‌گه‌ری تر؟
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان چی زوه واز له‌و قسانه بهێنن، چونکه ئه‌وه‌ی له‌م جۆره قسانه‌ی کردوه و ده‌کات ئه‌مڕۆبێت یان سبه‌ی له‌ناوده‌چیت، نمونه‌شمان زۆره وه‌ک میسر و تونس رژێمی به‌عس...، بیرتانچو سه‌دامیش به‌ئێوه‌ی ده‌وت موخه‌ڕیب، ده‌بێت ئێوه واز له‌م شێوازی قسه‌کردن و حکومڕانییهتان بهێنن ئه‌ونده ئیراده‌ی خه‌ڵک ورد مه‌که‌ن و پچوکیان مه‌که‌نه‌وه له‌ژێر ناوی جوراوجۆرا، مه‌ڵێن ئه‌مه ده‌ست و خه‌ڵکی گۆڕانن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه خه‌ڵكی گۆڕان بن به‌ته‌نیا ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتان سه‌ری کوردستان و ره‌وه‌ندی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات لانی که‌م زیاد له ملوێنێک خه‌ڵک خۆپیشان ده‌کات ئه‌گه‌ر بوێرێت و بێته سه‌ر جاده، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌مانه گۆڕانن ده‌بوایه گۆڕان ئێستا 50 کورسی له په‌رله‌ماندا هه‌بوایه ئه‌ی کوا ده‌نگی ئه‌و 500 بۆ 600 هه‌زاره‌ی خه‌ڵک، که‌واته ئێوه لێره‌دا ده‌بێت بیسه‌لمێنن گۆڕان خاوه‌نی ئه‌م هه‌مو خه‌ڵکه‌یه یان ئیراده‌ی خه‌ڵک خۆیه‌تی؟ ئه‌گه‌ر هی گۆڕانن ئه‌وا ئێوه فێڵی زۆرتان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردوه ئه‌گه نه‌خێر ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وا ده‌بێت گوێیان لێ‌بگرن و خواسته‌کانیان به‌دی بێنن ئه‌گه‌ر نا ره‌وشه‌که زۆر له‌وه خراپتر ده‌بێت، که هه‌یه سه‌ره‌نجامیش ئیراده‌ی گه‌ل به‌سه‌ر ئیراده‌ی حیزب و زوڵم و زۆردا سه‌رده‌که‌وێت.